کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 522,354
ۋېنۍ 105,707
کتېبۍ PDF 19,690
فایلی پەیوەڼیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
لووتکە
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لووتکە

لووتکە
لووتکە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

هەموو تەمەنم ئارەزووم گەیشتنە لووتکە بوو. دوێ شەو خەوم بینی گەیشتووم! لووتکەیەکی سەرکەشی بەردین و تیژ کە بە هەموو دەورووبەری خۆیدا دەیڕوانی. ئەوەندە بەرز هەر تەسەوری ناکەی. سەر لە ناو هەوراندا و بن لە ناو ئاواندا!
بەڵام من لە جیاتی ئەوەی خۆشحاڵ بم، لە جیاتی ئەوەی هەڵخەمەوە، قۆلەکانم وەک باڵی باڵندە بەرزەفڕەکان بکەمەوە و سەرهەڵبڕم و ڕوو بە دونیا و ئاسمان بقیڕێنم، لە ترسانا باوەشم بە بەردەکانا کردبوو و خەریک بوو دڵم دەتۆقی! ئاسمانی بڵیند و بای سامناک و قووڵایی دەشت و دۆڵەکان وەهایان ترساندبووم کە هەر دەم پێم وابوو ئەمە دوواچرکەی ژیانمە و ئیتر ئەوەندەی نەماوە بکەومە خوارەوە و هەموو شتێک بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بێ.

چنگەکڕێیەکی سەیرم بوو. هەموو سەری پەنجەکانم بریندارببوون و خوێنیان لێ دەچۆڕا. بەری هەر دوو دەستم شەقار شەقار ببوون. بۆ ئەوەی دڵم ڕانەوەستێ، هەوڵم دەدا تەنیا لە بەر لووتی خۆم بڕوانم کە چەسپاندبووم بە بەردە گڕەکەوە. لام سەیر بوو چۆن گەیشتوومەتە ئێرە. لامدەکردەوە و هەوڵم دەدا ئەو ڕێگایە بدۆزمەوە وا پیایا گەیشتبوومە ئێرە، بەڵام قوتەکە لەوە لێژتر، هەڵەمووتتر و بچووکتر بوو بتوانم کوێرە ڕێگایەکی تیا ببینمەوە. هەموو شتێک لێژاییەکی ترسناک بوو و بەس. جاروبارە بە دزییەوە و بە سرکەسرک سەیرێکی خوارەوەی بەردەمی خۆم دەکرد و ئەو چرکەیەم دەهاتە بەرچاو کە خلۆردەبمەوە و دەکەومە خوارەوە و وەک جەستەیەکی شل و بێ ئیرادە بەو ئاسمانەوە هەتا دەگەمە سەر زەوی پەیکەرم دەبێ بە هەزار پارچە. نازانم بۆ پێم وابوو کە چارم نیە و، لێرە چارەنووسم تەنیا بریتییە لە کەوتنە خوارەوە و ئیتر هیچی تر.

سەرئەنجام لە دووای هەوڵێکی زۆر کە لەگەڵ ئارەقکردنەوە و دڵەڕاوکێیەکی سەیر تێکەڵ بوو، کەمێک ملم بەرزکردەوە، سەرم وەرگێڕا و لە دوواوەی خۆم چاوم بەو تیژاییە کەوت کە دەبێ بەوێدا سەرکەوتبێتم و هاتبێتمە ئێرە. بە دڵنیاییەوە لە خۆشیی ئەوەی دەچوومە سەر لووتکە، گوێم نەدابووە ڕێگاکە و هەر هەڵپەی گەیشتنم بووە. بە بینینی ڕێگاکە کە لە ڕاستیدا لە ڕێگای نەدەکرد، کەمێک دڵم کرایەوە. بەڵام، ... بەڵام خوایە گیان چۆن چۆنی بڕۆمەوە خوارەوە. هەر چیم دەکرد زاتی ئەوەم نەبوو ببزوێم. لام وابوو هەر لە عەرزەکە جیاببمەوە لە یەکەم هەنگاودا گڕەبەردەکان کە پلیکانە ئاسا بە مەوداوە چووبوونەوە سەر یەک، ڕایاندەکێشامە خوارەوە و لەویوە ڕێک بۆ ناو دۆڵی قووڵ و بێ بن و بێ بەزەیی.

نازانم چەندە لە کات تێپەڕیبوو، کتوپڕ دەنگی مرۆڤم هاتەگوێ! بە ترس و لەرز چاوێکی ترم گێڕا. بە خۆم گوت مرۆڤی چی و شتی چی، جا ئێرە کوا شوێنی مرۆڤە، بە خوا تێکچووم! بەڵام دەنگەکە بەردەوام بوو و، ئەمجارە بوو بە دەنگی قاقای پێکەنین. لە ترسی ئەوەی هەندێ کەس ئاگایان لێمە و بەم دۆخەی من پێدەکەنن، ئەوەندەی تر خۆم بە زەوییەوە لکاند. پان پان وەک قرپۆک بەسەر گەڵای پانی کەنار کانیاوەوە لە فێنکایی ئێوارانی هاویندا. قاقای پێکەنینەکە ڕوون و ڕوونتر دەبووەوە. لەوانە بوو شێت بم. خوایە چ خەبەرە! دیسان لام کردەوە و لە ڕێگا هەڵەمووت و ڕژدەکەم ڕووانی. قاچی ڕاستم کەمێک بزواند و بە خۆم گوت هەر ئەوەندەی لە شتێک گیر بێت پێم وایە دەتوانم کەمکەم بچمە خوارەوە. قاچم شتێکی گرت و لە دووای تاقیکردنەوەیەکی بە سەبر و لە سەرەخۆ زانیم شوێنەکەی خراپ نیە. ئەمە ورەیەکی بەرخستم. دیسان خۆم کڕکردەوە بە تەمای هەنگاوی دووهەم. هەوڵم دا سەیری خوارەوە نەکەم. هەنگاوێکی ترم نا و جەستەم کەمێک ڕاست بووەوە. لەم ساتەدا بوو سەری کەسێکم لێ دەرکەوت، ئەوسا یەکی تر ڕێک لەبەر دەممدا بەو دیوی لووتکەکەدا. دەستیان لە ناو پانتۆڵەکەیاندا بوو و، بە دەم پێکەنینەوە باسی شتێکیان دەکرد کە من لەبەر گڤەی بەهێزی با نەمدەزانی چییە، ئاگام لێبوو سەیری دووردەستەکانیان دەکرد.

من تەواو بە خۆمدا شکامەوە. ئەمجارە نەک لە ترسی بەرزایی، بەڵکو لە حەیبەتی ئەوەی نەکا بمبینن و پێم پێبکەنن. دیسان خۆم بە لووتکەوە چەسپاندەوە. خراپتر لە هەمووی کاتێک بوو کە زانیم ڕێک کەمێک لە خوارتری منەوە، لە خوار قاچەکانمەوە، پانتاییەکە مینی بووسێکی لێ ڕاوەستاوە و لەو لاتریشیەوە جادەیەکی ئیسفاڵت کە سەرەوخوار دەبووەوە!
لە شەرمی ئەوانەی پێشەوە و دیسان لە شەرمی ئەوانەی کە ڕەنگە لە دوواوە بوون و من هیشتا نەمبینیبوون، ترسی لووتکەم لەبیر چووەوە. وەک قرپۆکێکی چوست و چالاک کە خۆی دەهاوێتە ناو گۆلەوە، ئاوەها ڕاست بوومەوە و بە قەڵەمبازێک چوومە خوارەوە.

کە خەبەرم بووەوە و خەوەکەم بۆ دایکم گێڕایەوە (دیارە تەنیا باسی ئەوەم کرد بە بەرزایی شاخێکەوە بووم)، دایکم گوتی هەی ڕۆڵە خۆزگەم بە خۆت بۆ خەوت، ... لەمە باشتر نابێ و ئینشاڵڵا هەر باشیش دەبێ کە بێگومان باش دەبێ! گوتی مەلای مزگەوت دەڵێ حەزرەتی محەممەد، دروودی خوای لێ بێ، پێش ئەوەی خوای گەورە جوبرەئیلی ملایکە بنێرێتە خزمەتی، چەندین جار خەوی بە بەرزایی و بە لووتکەوە بینیبوو.
بەڵام من بە ئەسپایی لەبەر خۆمەوە، وەها کە دایکم گوێی لێ نەبێت بە خۆمم گوت ئیتر قەت ئارەزووی گەیشتن بە لووتکە ناکەم... قەت قەت![1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 286 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 96%
96%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 21-06-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) چە: 25-06-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:21-06-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 286 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.15 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 522,354
ۋېنۍ 105,707
کتېبۍ PDF 19,690
فایلی پەیوەڼیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.344 چرکە(چرکۍ)!