سەد گوڵە زیوان، بە وشیەک گەنم
لە کۆندا ژمارەی(سەد) زۆر بەکارهاتووە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان ئەو(سەدە) بووە بە(هەزار)، وەک پیری سەد عەیب بووە بە پیری و هەزار عەیب، سەد دڕک و سەد گوڵە جۆ و سەد گوڵە زیوان و...تاد، زیوان ڕووەکێکە لە ناو دەغڵ و داندا دەڕوێت بەرێکی تاڵی هەیە، خڕیلەی ڕەنگ ڕەشی بچووک بچووکە هێندەی موروی(زەنگیانە) دەبێت، جگە لەوەی بێ کەڵکە زیانبەخشیشە بۆ دانەوێڵەی گەنم، چونکە هەم ئاردی گەنم بێ پێز دەکات، هەمیش نان تاڵ دەبێت ئەگەر ڕێژەی دەنکە زیوانی زۆر تێدابێت، وشی: وشوو، هێشوو، بە گوڵی گەنم و جۆ دەوترێت کە چنرابێتەوە، ئەوانەی ئه و وشی وهێشووە هەڵدەگرنەوە لە پەرێزدا پێیان دەوترێت: وشیکەر، وشووگەر، گوڵەوەچن، ئینجا لێرەدا بەراوردکاریەک کراوە لە نێوان(سەد) وشیە زیوان و(یەک) وشیە گەنم، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بۆ بەراوردکردنی شتی بەسوود و بێ کەڵک بەکارهاتووە و دەوترێت: سەد گوڵە زیوان، بە وشیەک گەنم. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,568 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!