کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مامۆستا بابا حاجی
10-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا موحەمەدی زەنگەنە
09-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
07-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلای جەباری
06-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەلی عەباسوەندی
05-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا مەحموودی زەنگەنە
04-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا نۆشای زەنگەنە
03-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیماموددینی مەردۆخی
30-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا حەسەن عەلی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئاغای پاوەی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  535,994
ۋېنۍ
  109,295
کتېبۍ PDF
  20,189
فایلی پەیوەڼیدار
  103,502
ڤیدیۆ
  1,526
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,123
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,680
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,964
عربي - Arabic 
30,101
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,810
فارسی - Farsi 
9,455
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,638
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,878
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
773
ژیواینامە 
166
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,294
∑   سەرجەم 
234,369
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
شانەی هەنگوین
ھەر ۋېنېۋ ۋەرانۋەرو سەڎان ۋاچا ھەن! تکا کەرمۍ، با ۋېنە تارېخییەکا پارېزنمۍ..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

شانەی هەنگوین

شانەی هەنگوین
شانەی هەنگوین
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

پێچایانەوە. وەک هەمیشە و وەک هەموو بەشەکانی ترم. ئەمیشیان پێچاوەتەوە بە قوماشێکی سپی و بێ خاڵەوە. وەک هەمیشە. من پێم سەیرە بۆ دەبێت ئەو هەموو ڕەنگ و خەیاڵ، هاتووچۆ، پێکەنین، قاقا و پیاهەڵدان و ئاوەها لە قوماشێکی سپییەوە بپێچرێت. باشە بۆ ڕەنگەکانی لێوە ناتکێت و دەرناکەوێت، ئەی بۆ ئەو قوماشە نایدەڵێنێت. تۆ بڵێی هی کۆنبوونیان بێت و وشکبوونەوەیان، یان جنسی قوماشەکە زۆر باشە کە هیچ ناگرێتە خۆی. ئەی باشە دەنگەکان چییان لێهاتووە، بۆچی کەس نایان بیسێت؟ نازانم بۆ ئەم پرسیارە لەلای کەس مانا و وەڵام نابینێت. یان ڕەنگە ئەمە هەر من وای دەبینم. ئەوانەی کە دەیپێچنەوە و ئەوانەش وا هەڵیدەگرن، هەر هەموویان وای نابینن. ئەوان جەستەیێک دەبینن و من دونیایێک. ئەوان چەند کیلۆ گۆشت و مستێ ئێسکی بێ گیان دەبینن و منیش دونیایێکی پڕ لە هەست و بیر و خەیاڵی دابڕاو. دەچمە پێشترەوە و بە ئارامی دەستێکی پێدا دێنم، هێشتا هەر تەڕ و تازەیە. بە ئارامی گرێکەی سەری دەکەمەوە و دەچمە ناو قوماشەکە. ناوەکەی زۆر گەورەیە. ئیتر لەوێوە قوماشەکە نابینم. دونیایێکی ترە. بێدەنگ و ئیشک و بێ ڕەنگ نییە. ئێرە دونیای نەمر و ئەبەدیە. دەگەرێم پیایدا. لێرە کات دەبینم. هەموو ئەو کاتانە دەبینم کە لە بیرم کردبوون. دەنگە خۆشەکان دەبیسم. گوێ هەڵدەخەم دەنگی گۆرانی دێت. گۆرانیێکی ئاشنا بە دەنگێکی زۆر ئاشنا دێتە گوێم. دەچم بەرەو دەنگەکە، ها شوێنەکەم بیردێتەوە. لەوێ دانیشتووم، من و چەند کەسی تر. خاوەن دەنگەکە گۆرانیمان بۆ دەڵێت. کات لای ئێوارەیە و شوێن لە شوێنێکی پشت پارکی شار. لە گەشتێکی ڕۆژێکی هاوین هاتبوونەوە، ئەوان دەڵێم، ... گۆرانی بێژەکە و هاوڕێکانی. من و هاورێکەیشم بە ڕێکەوت چووینە شوێنی دانیشتنەکەیان. ئێمەیش لە گەڕان و پیاسەی ئێوارانی هاویندا بووین. هەر وەک ئێستا دەنگەکە ڕامانیکێشا. چووین بۆ لایان. چاو و گوێمان بە ڕەنگ و دەنگی هەموویان ئاشنا ببوو. جەستەی نێو قوماشەکە و هاوتەمەنەکانی دەڵێم. چریکەی ئاشنای یەکێک لە هاورێیانی دڵ و دەرونی دەدایە بەر بایێکی لاوێن:
هۆ خاڵۆۆۆۆی ڕێێێێبوااار ئەمنیش ڕێبواااارم...

زۆر سەیرە ئەو دەنگە هەر تەڕ و تازەیە و ئێوارەکەیش هەروا ماوە. دوا پێک لێدەدەن و قاقایێک مەزەی خواردنەوەکە و پاشان گۆرانییەکە بە ئارامی دەبێتە هەوایێکی تر و بەردەوام. پاش دوو دەیە ئێوارەکە هێشتا هەر ئێوارەیە و دەنگەکە هەر وەک خۆی. بە دوونیای قوماشەکەدا دەسوڕێمەوە و دەڕۆم.

لە دوورەوە دەنگی موسیقا و هەڵپەرێن دێت. بەرەو موسیقاکە دەڕۆم. دیسان من و هاوڕێکەم لەوێین. کۆڵانێکی تری تەمەنی منە. ئەمجارەیان شوێن ماڵەکۆنەکانی ماڵی باوەگەورەم/ کات پاشنیوەڕۆیێکی هاوین و زەماوەنی خاڵۆ چکۆلەکەم. دیسان ئەویش لەوێیە و من و هاورێکەم و چەند کەسی تر. لە ژوورە بچوکەکەی حەوشە خشپیلانەکەدا دانیشتووین. ژوورەکە تەنگە و یەک پلیکانیش لە حەوشەکە چاڵترە و درگایێکی بچوکی تەنەکەی پێوەیە. ئەمڕۆ کراوەتە جێی چاسازکردن بۆ زەماونەکە. سەماوەرێکی گەورە لەسەر مێزەکە بەرانبەر درگا تەنەکەکە دەگڕێت و قۆریێک چینی گەورە پڕ لە چای بەسەرییەوەیە و چەندین ئیسکان و ژێرپیاڵە لەبەردەم شێری سەماوەرەکەدا بەڕیز وەستاون بۆ ئەوەی پڕ بە دەرونیان چا وەرگرن. ئێمەش لەوێین و ترنجاوینەتە یەک. چەند سێومان قاشقاش کردووە و پێکەکانمان پێیە. دمبەک و دووزەلەش دەنگی قاقامانی داپۆشیوە. پیش هەڵدانی پێکەکە ئەو بە دزییەوە سەیرێکی دەرەوە دەکات، کە دایکی نەیبینێت، دەڵێت نا دیارنییە. بە پەلە پێکەکانمان هەڵدەدەین. ئەو بە پەلە دەڕوات.

منیش دەڕۆم. دەڕۆم و لە ژوورە گەورەکەی شەوەکانی زستان و دەورە میوانییەکان سەردەردێنم. دادەنیشم، خۆم دەبینم، گەنجێک بە سەرو ڕیشێکی ڕەش و قژێکی نەرم و خاوەوە پاڵمداوە بە دیوارەکەی بەرانبەری ئەوەوە. دایەگەورەشم لەوێیە. چا دەخواتەوە و جار و بار سەیری ئەو دەکات کە بە نوکتەکانی کوورەی کۆڕەکە دێنێتە نێڵە نێڵ و ماڵەکە گەرم دادێنێت.

منی نێو قوماشەکە خەریکی گەڕانم بە کۆڵانەکانی تەمەنمدا. منی دەرەوە دەبینم کە ئەوان قوماشە سپییەکە هەڵدەگرن لە سەر تابووتێکی دادەنێن. تابووتەکە لە چوار لاوە بە چواردەست بەرزدەبێتەوە. منیش لەگەڵێان دەڕۆم. منی نێو قوماشەکە هەر خەریکی گەڕانە بە ژوورەکاندا، بە ساڵەکاندا و بە ڕۆژەکاندا. دەنگەکان گوێ لێدەگرمەوە و بۆن بە ئوتکولۆنەکانەوە دەکەم. دیسان فیلمە هەلگیراوەکان سەیردەکەمەوە، ئەو فیلمانە دەڵێم کە هاتبوون بۆ هەندەران. ئەو فیلمانە وا ئێستا لە نێو قوماشەکەدا بۆ من سەرخراون و دەیان بینم. من وەک هەنگ گوڵاوگوڵ گەڕاووم و بۆنیانم پێوەکردووە و شیرەی چێژیانم لێ هەڵدەمژیوە. هەڵیاندەمژیووە بۆ سازکردنی هەنگوینی ژیان. ئەوانە بوونەتە شانەهەنگوینی من.

من لەدەرەوە دەرۆم و دەڕوانمە تابووتەکە. تابووتەکە دەڕوات و دەروانێتە من. من سەیری شانە هەنگوینە پارچەپارچەکەم دەکەم کە یەکێکیان لە قوماشێکی سپییەوە پێچراوە و دەیبەن. دەڕوات. ئەوانەی هەڵیانگرتووە بە پەلە دەرۆن، وەها پەلە کە دەڵێیت ئەگەر لە کاتێکی دیاریکراودا نەگاتە شوێن، لەوانەیە بەدەستیانەوە بمێنێتەوە و شوێنیان دەسنەکەوێت بۆ شاردنەوەی. دەیخەنە ماشینێک و خەڵکەکەی دەوریشی بڵاوەدەکەن و بەسەر ماشینە ڕاوەستاوەکاندا دابەشدەبن و هەر هەمویان دەڕۆن. منیش بە ماشینێک لەگەڵ چەند کەس دەڕۆم.
خوا عافوی کات، زۆر پیاوێکی چاک و قسە و نوکتە خۆش بوو.
ئەمە یەکێک لە کەسانی نێو ماشینەکە دەیڵێت و ڕووی قسەی لەکەسمان نییە بەڵام هەر لەبەر خۆیەوە دەیڵێت.
من بیر لە وشەکانی ناو ڕستەکە دەکەمەوە، گوێم لە ماناکەی نییە. سەرنجم دەچێت بۆ فێعلی بوو. لای ئەو هەموو شتێکی پیاوی نێو قوماشەکە تەواوبووە. ئەو وادەزانێت هەر کەس کەوتە نێو قوماشی سپی تەواو بووە، نازانێت منیش لە نێو قوماشەکەدام. نازانێت کە ئەو پارچەیێکە لە شانەی ژیانی من. شانەکەم بچوک دەبێتەوە. منیش دەڕۆم لەگەڵ هەموو پارچەکانم. من دەڕۆم و هاوکات ڕەنگە منیش پارچەیێک لە هەنگوینی هەنگەکانی تر بم.

لە شوێنێکی دوور لە ئاوەدانی ڕایانگرت. قوماشەکەیان لە چاڵێکی ئامادەدا ناشت و تابووتەکەیان بە خاڵی هێنایەوە و منیش، منی نێو قوماشەکە دەڵێم، لە قوماشەکەدا مامەوە. خۆم هاتمەوە و سەیری شانە هەنگوینەکەم دەکەم. هەتا دێت بچوکتر دەبێتەوە. هەر بەشێکی لە قوماشێکدا براوە و تەنیا منێکی ماندوو دەڕۆم و دەڕۆم.
لە ڕۆیشتندام کە تەلەفونەکەم دەنگی لێ بەرزدەبێتەوە. هەڵیدەگرم. بەشێک لە تەمەنم بوو. هەواڵم دەپرسێت و هەواڵی دەپرسم. باسی خەمی ناشتنی هەنگوینی نێو قوماشەکە دەکات. باسی بچوک بوونەوەی شانە هەنگوینەکەمی بۆ دەکەم. لێم تێدەگات. بەشیک لە تەمەنم دەزانێت من چی دەڵێم. ئەو هەموو کۆدەکانم دەخوێنێتەوە. دەڵێت:

مرۆڤ هەستی چێژی هەیە و ئەو چێژە لە هەموو شتێکدا و لای هەموو کەسێک هەست پێ ناکات. هەموو مرۆڤێک ناتوانێ هەستی چێژمان ئێرزا بکات. ئێمە تەنیا بە کۆدەکان، کۆدە هاوبەشەکان هەستی چێژمان ئێرزا دەبێت.
ئەو ڕاست دەکات من لەگەڵ زۆر کەس لەسەر قوماشە سپییەکە قسەم کردوە، زۆر کەس باسی ئەویان کردووە، بەڵام ئەوەی ئەم، ئەم وتووێژ و لێدوانە لەگەڵ ئەم تامێکی تری بوو. ئەو بە کۆدەکانی شانەکەی منی کردەوە و چووە خانەکانی و هەستی چێژی بزواندم. ئەم دەڵێت:
شانە هەنگوینە شکاو و بچڕاوەکان ئیتر چاکنابنەوە. ئەو بەشەی دەڕوات و شانەکە بچوکتر دەبێتەوە. شانەی هەنگوینمان هەر ئەو ژیانەیە کە هەمووان باسیدەکەن. ئەگەر شانەمان نەبێت واتە ژیانمان نییە، یان باشترە بڵێم ئیتر ئێمە ژیانمان نییە. ئینسانی بێ شانە تەنیا بوونەوەرێکی زیندووە. شانە چێژە و ژیان. هەموو خۆشییەکەی بوونمان لە ئەم چێژەدایە کە پێی دەڵێین ژیان.

دەمباتە فکرەوە بێ دەنگ دەبم و خۆمی نێژراوم بیردێتەوە کە لە دەیان قوماشی سپییەوە لە دەیان شوێن نێژراوم. من تامی ناشتنم هەستکردوە. بیر لە دواپارچەم دەکەمەوە وەک جەستەیێکی سارد لە شوێنێک لەم دونیا دەنێژرێت و ئیتر لەوە بەدوا فێعلی بوو دەبێتە ئاوەڵناوی هەموو یادەکانم. مات بووم کە لە پڕ هاوڕێکەم بە کۆدێک دەرگایێک لە دەرگاکانی پڕ لە پێکەنینی کردەوە و بێ ئیختیار قاقام لێ بەرز بووەوە و پێکەوە بۆ چەند چرکە بە باڵی خەیاڵ لە دونیای تەمەندا فڕین و بێ خەم و سوک پێکەنین و پێکەنین و پێکەنین... و چووینە نێۆ گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و بە جادەکانی بەهارانی سەرشیودا لێماندەخوڕی و حەسەن زیرەک چارۆکە هەولێری پڕ بە نێو ماشینەکە دەیچریکاند و تەنانەت دەرژایە سەر جادەکە و لە دۆڵەکاندا دەنگی دەدایەوە.

دەنگی حەسەن زیرەک کە زەنگی موبایلەکەم بوو بۆ خەبەرکردنەوە، سەعات حەوتی بەیانی ڕایچڵەکاندم و هێنامییەوە بۆ دوونیای کار و هەڵاتهەڵات. تەلەفونەکەم هەڵگرت و لە ژووری خەوەکەم هاتمە دەرەوە. لەسەر میزی نانخواردنەکە سەردانی میدیاکانم دەکرد و بە پەلە سەیری پۆستەکانم دەکرد کە وێنەیێک لە پۆستی کەسێکدا سەرنجی ڕاکێشام و ڕایگرتم. وێنەییکی جیاواز و سەیر، لانیکەم سەیر بۆ من. ڕاوەستام بۆ خوێندنەوە. بەداخەوە پۆستەکە ڕاگەیاندنی مەرگی کەسەکەی نێو قوماشەکە بوو. تاساندمی. کەوتمەوە بیری قسەکانی هاورێکەم. هاوکات کە هەستم بە ونبوونی بەشێک لە شانەکەم دەکرد، هەستام و بەرەو کاری ڕۆژانەم وەڕێکەوتم. لێرە لەم دوورەوە چیترم پێ ناکرێت.[1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 238 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
1. ژیواینامە ڕەسوڵ سەفەریانی
2. ژیواینامە Rasoul Safaryani
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 96%
96%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 23-06-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) چە: 25-06-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 238 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
یەکەمین داستانە کوڵێ بې خاڵەی هۆرامییە
ژیواینامە
مامۊسا مەڵڵا مەحمووڎی موفتی دشەیی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
نوام چومسکی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
شېعرۍ هوامیۍ پەی دلۍ پروگرامی وانای کوردی
کوڵەباس
واتچنسازی پسەو زانشتێوی مەعرفی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری

تازەکی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەڵڵا مسەفای فاوجی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
08-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مامۆستا بابا حاجی
10-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا موحەمەدی زەنگەنە
09-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
07-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلای جەباری
06-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەلی عەباسوەندی
05-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا مەحموودی زەنگەنە
04-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا نۆشای زەنگەنە
03-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیماموددینی مەردۆخی
30-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا حەسەن عەلی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئاغای پاوەی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  535,994
ۋېنۍ
  109,295
کتېبۍ PDF
  20,189
فایلی پەیوەڼیدار
  103,502
ڤیدیۆ
  1,526
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,123
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,680
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,964
عربي - Arabic 
30,101
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,810
فارسی - Farsi 
9,455
English - English 
7,523
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,638
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
347
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
70
Polski - Polish 
54
Español - Spanish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
19
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Srpski - Serbian 
3
Hrvatski - Croatian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,878
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
773
ژیواینامە 
166
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
31,241
MP4 
2,511
IMG 
200,294
∑   سەرجەم 
234,369
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
یەکەمین داستانە کوڵێ بې خاڵەی هۆرامییە
ژیواینامە
مامۊسا مەڵڵا مەحمووڎی موفتی دشەیی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
نوام چومسکی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
شېعرۍ هوامیۍ پەی دلۍ پروگرامی وانای کوردی
کوڵەباس
واتچنسازی پسەو زانشتێوی مەعرفی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.313 چرکە(چرکۍ)!