کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,440
ۋېنۍ 104,710
کتېبۍ PDF 19,268
فایلی پەیوەڼیدار 97,551
ڤیدیۆ 1,398
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
قەدەری هاوسەرگیری
مێگا-داتاو کوردیپێدیای، یارڎیدەرېۋی خاسا پەی بڕیارە کۊمەڵایەتیی و ڕامیاریی و نەتەۋەییەکا.. داتا بڕیاردەر ھەن!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەدەری هاوسەرگیری

قەدەری هاوسەرگیری
قەدەری هاوسەرگیری
#هاوڕێ نەهرۆ#

ناوەڕاستی نەوەدەکانە. کوردستان ئابڵوقەی لەسەرە. شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. زۆربەی خەڵک بەهەژاری دەژێن. شەری ناوخۆ لە ئارادایە. بەڵێن گەنجێکی ئەو دەڤەرە بوو. تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو. بەژنی مام ناوەندی بوو. تاڕادەیەک ئاستی وشیاری باش بوو. ئاشنایەتییەکی باشی لەگەڵ کڵاوسورەکان دا هەبوو. هەر بۆیە خەون و خولیای زۆر هەبوو. مانەوەی لە کوردستان بێهودە بوو. بەتایبەت لەو کاتەی لاوانی کوردستان بە لێشاو ڕوویان لەدەرەوەی وڵات دەکرد. لەم کەین و بەینەدا بەڵێن بڕیاری دا ڕوو لە هەندەران بکا. پێش ئەوەی هەنگاوی یەکەم هەڵبێنێ چوو بۆ لای ئافرەتێکی فاڵچی بۆ ئەوەی تۆزێک دڵنیا بێ لە ئایندەی. ئافرەتەکە سەیری نێو چاوانی کردو ماوەیەکی مات بوو. دوایی زاری هەڵهێناو گوتی کوڕی خۆم دەچی بۆ هەندەران، بەڵام تووشی زەحمەتی و دەردەسەری ئەبیت و دەگەی بە وڵاتێک وەک ویستگە خەریکی ئیش کردن ئەبی. ئافرەتێک دەبێتە ناسیاوت سپیلکەیە وەک بەفر، چاوی شین و قژی زەردە دووشاباڵی سپێ پێوەیە هەندێ لەکەی ڕەشی تیایە، ئەتخاتە سەر شاباڵەکانی ئەتبا بەرەو دوور، بەرەو ئاسمانی بێگەرد، بەرەو دڵنیایی بەرەو پێکهینانی خێزانێکی بچکۆڵە!

بەڵێن یش بە ئەسپایی گوێی دەگرت و لە نێوان بروابوون و بروانەبوون دا لەنگەری گرتبوو. ئەسپی لەگیرفانەکانی بەڵین سەوزەڵی خانمیان دەگوت. بۆیە بریاری دا سەد دولار قەرز بکا لە هاورێ یەکی یەکسەر شوناسنامەیەکی ساختەی وڵاتی تورکیای کڕی. ناوی خوای لێ هێنا، سنوری ئیران و تورکیا بەچەند شەوو ڕۆژێک بڕی دواتر سواری پاس بوو بەرەو ئیستانبول. لە هەر زاڵگەیەک دا دڵی دادەخورپا، بەهیچ شێوەیەک سەری لەزمانی تورکی دەرنەچوو. لەزاڵگاکان وەک کەڕ و لاڵ خۆی پێشان ئەدا، هەتا گەیشتە ئیستانبول. ئاهێکی هاتەوە بەرێ. ژمارە تەلەفون و ئەدریسی هاوڕێیەکی پێ بوو بە نێوی شوان کە پێشتر سەفەری کردبوو بۆ تورکیا و لەوێ لە غەسل ئیشی دەکرد. بەتەلەفون و هەواڵ پرسین شوانی دۆزییەوە شەو لای مایەوە، سبەی شوان بە پاترونەکەی گوت هاوڕێ یەکم تازە هاتووە نیازی بەئیشە. پەترونەکە سەری ڕەزامەندی بۆ لەقاند! بۆ ڕۆژی دوایی بەڵین دەستی بەئیشی تاقەت پروکین کرد، بەڵام خۆشحاڵ بوو بەوەی ویستگایەکی بڕیوە. ئیدی لەگەڵ گوزەراندنی ڕۆژگار پارەی کۆدەکردەوە. نزیکەی شەش مانگ لە تورکیا ئیشی کرد، بەزیادەوە پارەی قاچاخچیی دابین کرد. سەرەتا ویستی بە بەلەم سەفەر بکا بۆ یونان، بەڵام دەنگ و دۆ زۆر بڵاو بوەوە کە خەڵکی زۆر دەخنکێ لە ئاوی ئیجە و بەلەمەکان لە ئاستی پیویست نیین. هەر بۆیە پەشیمان بوەوە، دواتر بەڵێن لەگەڵ شوانی هاورێی لەگەڵ قاچاخچییەک ڕێککەوتن. قاچاخچییەکە ناوی بەهمەن بوو، شارەزاییەکی زۆری هەبوو لە ڕێگای تورکیاو یونان. هەر بۆیە بەڵین و شوان پارەکەیان دایە دەستی بەهمەن و چارەنووسیان دایە دەستی ئەم قاچاخچی یە. دوای دە ڕۆژ لە ڕۆیشتن وڕاکردن گەیشتنە ئەشکەوتێک کە کەوتبووە سەر ڕووبارێک، هەندی زەخیرەی لێ بوو وەک بنکەی قاچاخچیان چاوێ لێدەکرا. دوای دە ڕۆژ مانەوە لەو ئەشکەوتە تەلەفونیان کرد بۆ ئەسینا بۆ قاچاخچییەکی تر کە بە ئۆتۆمبیل بێت بیانگواستەوە. بەم شێوەیە گەیشتنە یونان، یونان بەڕاستی ئەوروپا بوو، تابڵێ خەڵکەکەی دڵ و دەروون فراوان بوون. خەیوەتگای پەناهەندەی لێ بوو، سەرەتا چوون بۆ ئەوێ، چەند ڕۆژێک لەوێ حەوانەوەو ماندووبوونی ڕێگایان دەرچوو. بەڵێن و شوان چوون بۆ مەیدانی کرێکاران لەوێ ئیشیان دەستکەوت و ڕۆژانەیەکی باشیان وەردەگرت و خواردنی ڕۆژانەشیان باش بوو. وردە وردە هەندێ زمانی یونانی فێر بوون، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانیان ئاسانتر دەبوو، بەڵام یونان پەناهەندەی وەرنەدەگرت هەر بۆیە ئەوان بیریان کردەوە بچن بۆ ئەڵمانیان یان هۆڵەندا لە هەمان کاتدا بەڵێن و شوان بیریان لە ژنهێنان دەکردەوە. هەمیشە لە خولیای هاوسەرگیری دا بوون بەڵام بەچ شێوەیەک نەیاندەزانی!


شوێن ئۆکرانیایە، ناوەڕاستی نەوەدەکانە ڕژیمی سوسیالیستی شورەوی ڕووخاوە. تازە ڕوویان لەبازاری ئازاد کردووە. هەتا بڵێ گرانی و نەبوونی یە، شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. هەژاری باڵی کێشاوەتە سەر ژیانی تێکرای خەڵک. یەریناو ناتالیە دەستە خۆشکی یەکتر بوون تەمەنیان سی ساڵی تێنەپەڕاند بوو. بە مەبەستی یارمەتی خێزانەکانیان هەوڵی ئیش کردنیان ئەدا، بەڵام ڕۆژانەی کەمیان وەردەگرت. بەشێوەیەک بەشی هیچی نەدەکرد. هەر بۆیە دووچاری بێهودەیی هاتن، تادەهات ژیانیان قورستر ئەبوو، لەکوێ جەنگ و برسیەتی هەبێ خەڵکی یاخی ڕێگای هەندەران هەڵدەبژێرێ. یەرینا و ناتالیا پلانیان دانا کە دەرچن بەرەو هەندەران لەکاتێک دا پارەیان نەبوو. لەنێوان خۆیاندا بیریان کردەوە بۆ ماوەیەکی کاتی جەستەی خۆیان بفرۆشن بەقاچاخچییەکان لەبەرانبەردا قاچاخجییەکان دەریان بکەن بۆ وڵاتیکی ئەوروپی، .جەستە فرۆشی مەسەلەیەکی هەر ئەوا ئاسان نییە، ئازاردانی ویژدانی بەدواوەیە، بەڵام ئەوان تازە ڕا هاتن لەنێوان خۆیاندا وا ڕێککەوتن هەر گەیشتنە یونان ئیشی لەش فرۆشی بکەن. پارەیەکی چاکی تیدایەو بۆ ئەوان ئاسانە بەم شێوەیە دەتوانن دۆلار بنیرنەوە بۆ خانەوادەکانیان، تازە ڕاهاتوون، هەژاری وەک پاساوێک بۆ لەش فرۆشی چاویان لێ دەکرد، بەڵام جاروبار یەریناوناتالیا لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆیان دەکرد و دەیانگوت ناکرێ هەتا سەر ئێمە لەش فرۆش بین. بیریان لە پێکهێنانی خێزان و سەقامگیر بوونیش دەکردەوە!


لە یونان بەڵێن وشوان بۆ دامرکاندنەوەی حەزی سێکسی جاروبار ئەچوون بۆ قەحبەخانە. قەحبەخانە لە یونان ڕێگا پێدراو بوو، هیچ کێشەو گرفتی تیا نیە، تەنیا پارەی خۆت دەدەی دەچیتە ژوورەو ئیشی خۆت دەکەی و تەواو تەنانەت مەودای گفتوگۆ کردن وقسەکردن هەیە. بەرێکەوت بەڵێن وشوان چوون بۆ ئەو قەحبەخانەیەی یەریناو ناتالیا ئیشی لێ دەکەن هەتا بڵێ جوان بوون قژ زەرد و چاو شین. بەڵێن یەکسەر بیری چوو بۆ لای ئافرەتە فالچی یەکە کە باسی کیژێک کردبوو سپی یە وەک بەفر، شاباڵێ سپی و لەکەی تیایە هەڵیدەگرێ بۆ وڵاتیکی تر! بۆ یەکەم جار بەڵێن وشوان لەگەڵ یەریناو ناتالیا جووت ببوون بینیبویان ئافرەتی نەرم و نیان و قسە خۆشن، جارێکی تر هاتنەوە بۆ لایان بەشێوەیەک بوونە کڕیاری هەمیشەیی و ناسیاو، ژمارە تەلەفونی یەکتریان گۆڕییەوە. وای لێهات ئێواران لەدەرەوەی بواری ئیش لە کافێ دادەنیشتن و چاویان بەیەک دەکەوت، سەرەتا بەڵێن چاوی بەیەرینا کەوت، باسی چونیەتی هاتنی خۆی بۆ کرد بۆ یونان و ژیانی ئێستای و داهاتوویان کە لەوانەیە بچن بۆ ئەڵمانیا وهەروا نیازی ژن هینانیان هەیە. یەریناش لە بەرانبەردا نارەزایی خۆی دەربری سەبارەت بەلەش فرۆشتن و دەیگوت، ئەمە ئیشێکی ناچاری و کاتی یە ئەگینا منیش حەز دەکەم تاقە پیاوێکم هەبێ وەک تۆ ڕێزی بگرم و خۆشم بوێ و هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم. بەم شێوەیە نیشانەکانی ڕێککەوتن لە ئاسمانی پەیوەندییان دا دەرکەوت، بیجگە لەوە بەڵێن هانی شوانەی برادەری دا کە لە گەڵ ناتالیایا ڕێک بکەوێ، سەرەتا شوان وەک بەڵێن مێشک کراوە نەبوو هەر بۆیە نارەزایی خۆی دەربری، بۆی قووت نەدرا ئافرەتیکی قەحبە ببێتە هاوسەری، بەڵام دوای چەندین دانیشتن شوان گەیشتە ئەو بروایەی کە ناتالیای خۆش بوێ و هاوسەرگیری لەگەڵ بکا! دوای ماوەیەک یەریناوناتالیا وازیان لە ئیشی لەش فرۆشی هینا و چوون لە چێشتخانە وەک گارسون ئیشیان دەکرد و لە دانیشتنێک دا ئافرەتەکان بەپێ مەزهەبی خۆیان سوێندیان خوارد کە لەمەودوا ناپاکی لە بەرانبەر نەکەن، ئیدی ئیواران بەڵێن و یەرینا وشوان ناتالیا لە کافێ کۆدەبوونەوە زیاتر بە حورمەت و ڕێز قسەیان دەکرد. باسی هاوسەرگیری وچوون بۆ ئەڵمانیایان دەکرد بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەناهەندەیی، بەم شێوەیە ڕۆژێکیان دیاری کرد وەک بۆنەی هاوسەرگیری و ئاهەنگێکی خنجیلانەیان ساز کرد تیایدا هەر یەکەو گڵاسی ڤودگەیان نوشی وەک ماڵئاوایی لە ژیانی ئاڵۆزی لەش فرۆشی و چوونە نێو بازنەی هاوسەرگیری و ژیانێکی سەقامگیر!

هەواڵی هاوسەرگیری هەرکەسەو لای خۆیەوە بە خانەوادەکانیان ڕاگەیاند لە ڕێگای تەلەفونەوە!
دوای شەش مانگ وەک دوو خێزانی ئاشناو دۆست ڕوویان لە ئەڵمانیا کرد. لەکاتێ ئەنتەرڤێو بەڵێن ویەرینا واڕێک کەوتبوون کە بڵێن ئێمە خزمین و هەردووکمان کوردین، یەرینا خەڵکی یەریڤانە بۆیە کوردی چاک نازانی. بەم شێوەیە لێکۆڵەرەوەکە بروای بە قسەی هەردووکیان هینا بوو، دوای ماوەیەکی کورت مافی پەناهەندەییان وەرگرت!
بەڵام شوان و ناتالیا هەندێ کێشە کەوتە کێسەکەیان هەر بۆیە وەرگرتنی مافی پەناهەندەییان دوا خرا!
لەم بەینە بەڵێن و یەرینە کورپەیەکیان بوو بە ڕازی بوونی هەردوو لا ناویان لێنا هەژار وەک نیشانە و هۆی ئاوارەبوون و یەکتر ناسین!
بەپێ هەواڵەکان تا ئێستاش وەک دوو خێزانی بەختەوەر لە وڵاتی ئەلمانیا دەژین و، خەریکی کارکردنن بە ئارەقای نێو چاوانیان و گوزەراندنی ژیانی ڕۆژانەیانن![1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 374 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 27-06-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) چە: 27-06-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕاپەر عوسمان عوزێری )یۆ جە:27-06-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 374 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.114 KB 27-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

تازەکی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,440
ۋېنۍ 104,710
کتېبۍ PDF 19,268
فایلی پەیوەڼیدار 97,551
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - ستایېش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.203 چرکە(چرکۍ)!