کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 520,262
ۋېنۍ 105,240
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 98,122
ڤیدیۆ 1,414
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
ئەفسانەی مام جبرائیل
ۋېنە تارېخییەکۍ دارایی نەتەۋەکەیمانۍ! تکا کەرمۍ، بە لۆگۆ و نۋیستە و ڕەنگکەرڎەی، بەھاکاشا دلېنەمەبەرڎۍ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەفسانەی مام جبرائیل

ئەفسانەی مام جبرائیل
ئەفسانەی مام جبرائیل
#هاوڕێ نەهرۆ#

سەرەتا ناوی 'مام جبرائیل' م لەدوورەوە بیستبوو کە پیاوێکی ئازاو بەجەرگ و هۆشیارەوخاوەنی منداڵ و خیزانە و دوژمنێکی سەرسەختی ڕژیمی بەعسە. دەیانگوت مام جبرائیل چەکێکی ژێسێی هەیە هەمیشە بەشانیەوەیەتی. هەروا دەیانگوت جووتیارێکی بەدەست و بردە. کاتێ گوێبیستی ناوی مام جبرائیل دەبووی، وێنەی جبایوفی ڕوسی و زاباتەی مەکسیکی لە مێشک دا بەرجەستە دەبوو. وەک جووتیارێکی شۆڕشگیری ئازاو سەرسەخت. کامیل و سەردار دوو پێشمەرگەی لایەنێکی ناسیونالیستی بوون کە زانییان جڵەوی بزوتنەوەکە بەدەست بورژوازییەوە، چەکیان داناو وازیان لە پێشمەرگایەتی هینا. بەرێکەوت لە گوندەکەی مام جبرائیل نیشتەجێ بوون. گوندەکە کەوتبووە دەم زێیی دوکان و پردی و دەیڕوانیە سەر چەمێکی چڕ، بەدیوی پشتەوەی دا پاڵی دابووەوە سەر زنجیرە شاخێکەوە. گوندێکی عاسی بوو. تەنانەت کە ڕژیم هێرشی دەهێنا سوپاو جاش هەتا سەر کەلەکە دەهاتن و نەیاندەتوانی بێنە ناو گوندەکەوە. گوندەکە پێکهاتبوو لە بیست ماڵ. کات زستان بوو کە کامیل و سەردار ڕوویان لە گوندەکە کرد. لە خانویەک دا نیشتەجێ بوون ڕێک دڕاوسێ ماڵی مام جبرائیل بوون. ئیدی لە نزیکەوە ئاشنای مام جبرائیل بوون. هەر جارەو کردەوەیەکی سەرسووڕهێنەر لێ بەدی دەکرا. مام جبرائیل وێرای ئەوەی جووتیارێکی بەدەست و برد بوو، بەیتاڵیش بوو. دەست و قاچی شکاوی ئەگرتەوە بە بێ بەرانبەر، لە گوندەکانی دەوروبەر ناوی بڵاوببووەوە وەک کابرایەکی دەست ڕەنگین. هەر کەسەو دەست و قاچی بشکابایە ئەیانهێنا بۆ لای مام جبرائیل و ئەویش لێزانانە دەیگرتەوە.

جاران وابوو هەر کەسێ تازە لە گوندێک دا نیشتەجێ بوایە، دراوسێکان یەک لە دوای یەک دەعوەتیان دەکرد بۆ خواردنی ئێوارە. هەر بۆیە کامیل و سەردار لەلایەن تێکرای ماڵەکانەوە دەعوەت کران، بەڵام یەکەم ماڵ کە دەستپێشخەریی کرد لە دەعوەت کردن دا ماڵی مام جبرائیل بوو. ئەو ئێوارەیە کە دەعوەت کران بۆیان دەرکەوت کە مام جبرائیل چەند کەسێکی دڵ و دەروون فراوانە، خێزانەکەی لە خۆی دڵفراوان تر بوو گوشتی قەلی بۆ لێنا بوون لەبەرئەوەی قەل و مرێشکیان بە خێو دەکرد. ئیدی ئەو ئێوارەیە مام جبرائیل باسی ژیان و گوزەرانی خویانی دەکرد. دەیگوت هاوینان شینایی دەکەم هەر لە باینجان و بامیەو تەماتەو بیبەرو بگرە تا دەگاتە شوتی و کاڵەک و لوبیەو پیاز. لەگەڵ ئۆتۆمبیلی گوند دەینێرین بۆ شار. ئەویش بە وەکالەت بۆمان دەفرۆشێ. وێرای فرۆشتن، بامیەو باینجان بۆ زستان وشک ئەکەینەوە، ئاوی تەماتە دەگرین، پیاز هەڵدەگرین بەشیوەیەک کە زستان تەنیا پیویستمان بە شەکرو چاو ئاردو ڕۆنە کە لەشار دایکی مناڵەکان دەیکڕێ. مام جبرائیل لە ڕۆژگاری زستانیش دا هەمیشە سەرقاڵ بوو. جارێ ئەچوو بۆ چەمەکەی خوارەوەی ماڵیان بەتەورو داس داری ئەبڕی و چیلگەی کۆئەکردەوە بۆ تەنورو خۆ گەرم کردنەوە، جاریکیش تۆڕێکی هەڵدەگرت و دەچوو بۆ ڕاوە ماسی. هەر کاتێ زۆری بگرتایە بەش دراوسێکانی ئەدا. مام جبرائیل بەژنی مام ناوەندی بوو، ڕیشیکی تەنکی سپی هەبوو، تەمەنی نزیکەی پەنجا ساڵێک دەبوو، دوو کوڕی هەبوو یەکەمیان تەمەنی بیست و دوو ساڵێک دەبوو بە نێوی هۆشیار. ئەوێ دیکەیان تەمەنی دوازدە ساڵان دەبوو بە نێوی عاسی. هەروەها کچێکی پانزدە ساڵانی هەبوو بە نێوی شیرین. مام جبرائیل حیسابی وردی کردبوو بۆ هێرشی دوژمن. هەر بۆیە کونە تەیارەیەکی گەورەی لێ دابوو بە ئاسانی جێگای خۆی و خێزانەکەی تیا ئەبووەوە. هەر کاتێ فرۆکەی ڕژیم بە ئاسمانی ناوچەکە بسوڕابایەوە، هۆشیار کوڕە گەورەکەی هاواری دەکرد و بانگی خۆشک و براکەی دەکرد بۆ نێو کونە تەیارەکە. هۆشیار دووچاری نەخۆشی دەروونی هاتبوو، قسەی نەدەکرد، هەمیشە ترس لە چاوانیادا بوو.

رؤژێکیان یەکی لە دڕاوسێکان باسی دۆخی هۆشیاری کرد بۆ کامیل و سەردار. دەیگوت ساڵی هەشتاو دوو کەشەڕ دەبێ لە گوندی قەشقە لە نێوان هێزی پێشمەرگەو جاش وجەیشی ڕژیم، هۆشیارو ئاسۆی برای پێشمەرگە دەبن، لەو شەڕە بەشدار ئەبن جەربەزانە تا ئێوارە شەڕ دەکەن، بەڵام لە دوایی دا ئاسۆ برای شەهید دەبێ. ئیدی لەو دەمەوە تا ئێستا هۆشیار واقی وڕماوەو ترس لەچاوەکانی دایە و قسە ناکا.

مام جبرائیل وێڕای ئەوەی کوڕێکی لەدەست دابوو، وەک شەهیدی شۆڕش، بەڵام هەمیشە لایەنگرێ پێشمەرگەو شۆڕش بوو. هەمیشە هانی کامیل و سەرداری ئەدا کە جارێکی تر ببنەوە پێشمەرگە لە ڕیزی حزبێکی چینایەتی. دەیگوت گەرچی ئێمە کوردین و کێشەی نەتەوایەتیمان هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبی جڵەوی شۆڕش بەدەست کرێکارو جووتیارو زەحمەتکێشانەوە بێ.

ئەوە بوو دواتر کامیل پەیوەندی کرد بە حزبێکی چینایەتی یەوە کە مام جبرائیل مەبەستی بوو.

کە هاوین دەهات، خەڵکی گوندەکە ماڵەکانیان جێدەهێشت و دەچوونە حاوی و سەر زەوییەکانی کشتوکاڵکردن. لەوێ یەکەم جار کەپریان دروست دەکرد، یەکەم کەپر کەسەرنجی خەڵکی ڕادەکێشا کەپرەکەی مام جبرائیل بوو کە بە قەمیش دروستی کردبوو. هەر لەوێ کونە تەیاریەکی لێدا بۆ کاتێ تەنگانەو هاتنی کۆپتەر. دواتر دەستی کردە چاندنی شەتڵ. ڕۆژێکیان دەیگوت زەوی ئەم ناوچەیە بە پێت و بەرەکەتە، بەڵام کاتێ شەتڵی تەماتە دەچێنێ لەگەڵیا کاجوڕ دەرئەچێ، کاجوڕ ڕەگێکی زەردە وەک کرم وایە لەگەڵ هەڵکەنینی دا دەست و پەنجە ئازار ئەدا.

رۆژێکیان لە بەرەبەیان دا لەگەڵ هاتنی گزنگ سوپاو جاش هاتبوونە سەر کەل کە دەڕوانێتە سەر گوندەکە، ئیدی خەڵکەکە ڕایان کرد بەرەو سنوری حاویەکانی تر. ئەو ڕۆژە مام جبرائیل هەر لەبەیانی یەوە سەنگەری لێ داو شەڕی کرد تا ئێوارە.

هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە بوون. ئیدی نەیانهێشت بستێک سوپاو جاش بێنە پێشەوە. کە ئێوارەش هات پێشمەرگە بە ڕاکردن پەلاماری دان. چەندین تەرمی سوپاو جاش لێ بە جێ هێشتن. دووای ئەو شەڕە زیاتر نێوبانگی مام جبرائیل بڵاوبۆەوە وەک کەسێکی قارەمان چاویان لێ دەکرد و، بەرێزەوە باسیان دەکرد.

ئەو هاوینە کامیل ناوچەکەی بە جێهێشت بووە پێشمەرگە لە ناوچە شاخاوییەکان. قەدەر وابوو جارێکی دیکە لەو ماوەیەدا مام جبرائیل نەبینێتەوە. کامیل ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگە بوو تا پروسەی ئەنفالەکان دەستی پێکرد. ئەوە بوو پێشمەرگە کێشایەوە بۆ ناوچەکانی سەر سنوری ئیران کە پێکهاتبوو لە زەڵێ و ناوزەنگ و نۆکان، لەوێ بەو زستانە دەستیان کردە بارەگا دروست کردن دوای ساڵ و نێوێک ڕژێم وڵاتی کویتی داگیر کرد. ئەنجام هیزی هاوپەیمان لەشەڕی گەردەلوولی بیابان بە ڕابەرایەتی جەنڕاڵ شوارتسکوف هێرشیان کردە سەر سوپا تێکشکاوەکەی ڕژیم لە ئاکام دا دام و دەزگاکانی ڕژیم کەوتنە گیانەڵلا.

ئەوە بوو هێزی پێشمەرگە شۆڕ بووەوە بۆ نێو شارەکانی کوردستان و ڕاپەرینی خەڵکی دەستی پێکرد. کامیلیش خەڵکی ناوچە دابراوەکان بوو. هەر بۆیە شوین حەوانەوەی بارەگای حزب بوو، ڕۆژێک میوانێکیان لەگەرمیانەوە هات، یەکی لە پێشمەرگەکان گوتی هاورێ کامیل ئەو میوانە دەتناسێ! کە کامیلیش چاوێ پێ کەوت یەکسەر ماچی ئەم لاو ئەولای کرد و پرسی مام جبرائیل چۆنی، مندالەکانت چۆنن، هۆشیارو عاسی و شیرین چۆنن، پورە خەزیم چۆنە. دەستبەجێ مام جبرائیل پڕ چاوانی فرمێسک بوو گووتی ئەمە دوو ساڵە لێیان دابڕاوم، کەوتنە بەر پروسەی ئەنفال دەڵێن کراونەتە ژێر خاک و خوڵەوە، ئێستا خۆم تەنیا ماوم گوتم با سەرێکی هاورێ یا ن بدەم بزانم کامیل لەوێ یە.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 311 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 28-06-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 29-06-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 311 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 520,262
ۋېنۍ 105,240
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 98,122
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.453 چرکە(چرکۍ)!