کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەی براکە
04-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
03-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  529,966
ۋېنۍ
  107,305
کتېبۍ PDF
  19,947
فایلی پەیوەڼیدار
  100,729
ڤیدیۆ
  1,470
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,809
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
732
ژیواینامە 
141
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
دەریا
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەریا

دەریا
دەریا
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

دەریا بووەتە تەنیا ڕێگایێک بۆ پەڕینەوە. ئەو دەریایە وا هەر لە تەمەنی منداڵییمەوە خەو و خولیای من بوو. ئەو خۆی دەڵێت ئەو دەمەی وا کچێکی بچکۆلانە بووم و لەگەڵ خوشک و براکانم لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنە بچوکەکەی مالەوە دەریا گەورەکانی وڵاتە دوورەکانم دەبینی کە خەلک مەلەیان تێدا دەکرد و بە جلی مەلەوە لە سەر لمەکانی کەنارە ئارامەکەیدا ڕادەکشان و ئایسکریمیان دەخوارد و کتێبیان دەخوێندەوە، لە دونیای خۆمدا بە خەیاڵ و خەو لەگەڵیان دادەنیشتم و، تاوم دەگرت. لەو دەمانەوە دەریام خۆش ویستوە و حەزم لێ بووە. لەو چەند ساڵە کەمەیدا کە چوومە مەدرەسە، ساتە خۆشەکانم ئەو کاتانە بوو کە مامۆستا دەیگوت ئێستا دەبێت کاغەز و قەڵەم دەربێنن و بە دڵی خۆتان وێنە بکێشنەوە. خەیاڵ و فانتازیای من هەر دەریا بوو. هەر خێرا دەریایێکی بەرین و کەنارێکی لمین و کەشتیێکم دەکێشا کە بەسەر ئاوەکەدا لە بەر تیشکی خۆرەتاوەکەدا بەئارامی ڕێی دەکرد. بە خەیاڵ خۆم لەوێدا ئەدی لەسەر کەشتییەکە، جار و باریش لە سەر لمی کەنارەکەدا ڕادەکشام، سەیری ڕێکردنی کەشتی سەر ئاوەکەم دەکرد. هەمیشە حەزم دەکرد ناوم دەریا بووایێت. هەر کە کەسێکم دەبینی کە ناوی دەریا بووایێت، سەیری چاوەکانیم دەکرد و هەستێکی خۆش دەستی پێدەدام، بەڵام هاوکات بەخیلیم پێدەبرد. دەریا قیبلەی من بوو و ڕووگەی ئاواتەکانم بوو. لە لای من هەمیشە دەریا وەک خەیاڵ نەرم و وەک زولف خاو دەینواند.

تۆفانی ڕووداو، دەریای نائارام و پر لە مەترسی ژیانمی دایە بەر و باوکمی لە وڵاتی نامۆ و بی کەسیدا لێسەندینەوە. ئیتر دایکم و من گەورەی ماڵ بووین. دایکم ئیشی ماڵانی دەکرد. منیش دەبووا بە ڕۆژا ئاگام لە برا بچوکەکەم بووایە. ناچار بووم واز لە خوێندن بهێنم. لەو ڕۆژەوە ئیتر بۆم نەبوو تەنانەت بە خەیالیش لە دەریا بم، یان ڕەسمی دەریا بکێشم. من کە خۆم تەمەنم دەساڵ بوو دەبووا وێڕای کاری ماڵ و خواردن دروست کردن. ئاگام لە برا تەمەن چوار ساڵانەکەیشم بووایێت.

من لەدایکبووی ئەفغانستانم، بەڵام براکەم لە ئێران لەدایک بووە. باوکم لە بینا سازی کرێکراری دەکرد تا ئەو ڕۆژەی لە بینایێکی نیوە تەواو بەربووەوە و مرد. پاش باوکم منداڵی منیش مرد. ئیتر وەک منداڵ نەمدەتوانی بیربکەمەوە یان باشترە بڵێم بۆم نەبوو منداڵ بم. من هەرلە منداڵییەوە دایک بووم. ئەوەندەی بیرم لای بەخێوکردنی براکەم بوو ئەوەندە بیرم لای دونیای منداڵی خۆم نەبوو. هاوکات زۆر زگیشم بە دایکم دەسوتا. هەر لە مەلا بانگدانەوە بەرەو ماڵان ڕێدەکەوت و تا شەو درەنگان لە چەند ماڵ ئیشی دەکرد بەڵام قەت ئەوەندەیان پارە پێنەدەدا کە ئێمە بتوانین کرێی خانوەکەمان بە بێ موشکلە و درەنگ کەوتن بدەینە خاوەن خانوەکە. ئەمە وایکرد کە خاون خانوەکە دەری کردین. لە بەر نەبوونی خانوو نزیکەی یەک حەوتو لە کەناری شەقامەکان دا ڕۆژمان دەکردەوە. ئەو ماوە بە تایبەت زۆر ئازارمان کێشا. شەوانە لە لایەن گەنجانی ئێرانییەوە زۆر ئەزیەت دەبووین. زۆریان دەهاتن و پەلاماری ناموسییان دەداین. من زۆر دەترسام. دایکم ئیتر نەیدەوێرا زۆر بەجێمان بێڵێت. دایکم توانی پاش حەوتویێک ژورێک بدۆزێتەوە بۆمان. ژوورەکە لە ژێرخانی ماڵێکدا بوو کە دایکم بە ڕۆژا لەوێ ئیشی دەکرد و منیس ئاگام لە منداڵە بچوکەکەیان بوو. بەم شێوە منی دوازدەساڵانەش کەوتمە ناو ئیش. زۆر جار لە بەر ئەوەی دایکم بتوانێت بڕێک زۆرتر ئیش بکات بۆ ئەوەی داهاتی بەرزتر بێت و بەشی ژیانمان بکات، من ئەرکەکانی ئەوماڵەم تێدەپەڕاند و دایکیشم دەچوو بۆ ماڵیتریش بۆ ئیش.

سەرەڕای سەرقاڵیم بە ئەرکی قورسی ڕۆژانەوە، لە باری جەستەییەوە گەشەم دەکرد. هێشتا سێزدەساڵم پڕ نەکردبووەوە کە مەمکم کرد و عادەتی مانگانەم دەستی پێکرد. بۆیە وردە وردە بوومە جێی تەماحی پیاوان و گەنجانی چاوپیس و هەوەسباز. لە ترسی مەتەلەک و قسە فڕێدانی گەنجانی بێکاری گەڕک نەمدەوێرا بە تەنیا بچمە دەرەوە. شوێنم دەکەوتن. پەلاماریان دەدام. زۆر دەترسام.

لەبەرئەەوەی ئێمە ئەفغانی بووین و پیاومان لە ماڵەوە نەبوو، بە بێ ترس ڕێگایان پێدەگرتین و پێشنیاری پارەیان دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵیان بڕۆین. زۆر جار سەیارەدارەکان هێواشیان دەکردەوە و چاوە شوشەکەیان دادەداوە و هاواریان دەکردبە چەند، وەرە سوار بە.ئەمە وای کردبوو هەر کە دەنگی ماشینم لە نزیکمەوە دەبیست، جۆرێک لە ترس و شەرم و دڵەڕاوکێ هەموو جەستەمی دادەگرت.و پێم پێکدا دەهات کە دەرۆشتم. قەت نەموێراوە سەیری ماشینەکانی تەنیشتم بکەم. نەمدەوێرا سواری تاکسی بم. لە هەموو شوێنێک بە جۆرێک ئازاریان دەدام. کاتێ لە بازار و قەرەبالغیدا دەرۆشتم لە دواوە پەلاماری ڕان و سمتمیان دەدا. دەیانگرت یان دەستیان پێدا دێنا. نەمدەوێرا قسە بکەم لەبەر ئەوەی ئابروم نەچێت و سەرنجی کەس بۆ لای خۆم ڕانەکێشم. ئەم ئازارانە لە هەموو شوێن و هوموو کاتێکدا بەردەوام بوو. تەنانەت کاتێ لەگەڵ دایکیشم دەرۆشتم ئەو گەنجانەی ئێران لە دایکیشم شەرمیان نەدەکرد. ئەمە وایکردبوو حەزم نەدەکرد قەت لەماڵ بچمەدەرەوە. قەت ئەو شەوەم بیر ناچێتەوە کە لە گەڵ دایکم و برا بچوکەکەم بێ خانوو و سەرپەنا لە شەقامەکان دەسوڕاینەوە. براکەم لە کۆشی دایکمدا خەوی لێکەوتبوو. دڵمان پڕ بوو لە خەم و ترس. کەس نەبوو بپرسێت لە حاڵ و وەزعمان، لەوەی بۆچی بەو نیوە شەوە لە شەقامەکان بە مناڵێکی بچکۆلانەوە دەسوڕینەوە. بەڵام دەیان پیاوو گەنجی بێ ئینساف و چەپەڵ ڕێگایان پێ دەگرتین و دەیانویست دەستدرێژی جنسیمان لێبکەن. هەر ئەوشەوە چەند گەنجی بەرەڵا ڕێگایان پێگرتین. لە بەر چاوی دایکمەوە پەلاماریان داین. دایکم ناچار بوو دەستی کرد بە قیژە قیژ بۆ ئەوەی گەنجەکان دوورکاتەوە. باش بوو ماشینێک هات و گەنجەکان هەڵاتن. ماشینەکە هی شارەبانی بوو پێمان دەڵێت ئەگەر حەزتان لەو کارانە نییە بۆ بەم شەوە لەم خیابانەدا بەرەڵا دەخولێنوە. ئێمەش لە بەر ئەوەی نەزانن کە ئێمە ئەفغانین و شوێنی ژیانمان نییە و لە بەر ئەوەی نەمانێرنەوە بۆ ئەفغانستان. دەنگمان نەکرد و سەرمان داخست و ڕۆشتین. ئەم بارودۆخە وەهای کردبوو کە من ئیتر نەمدەوێرا لە ماڵ بچمە دەرەوە. ئەرکەکان هەمووی کەوتبووە سەرشانی دایکم. هەستێکی ناخۆش دەروونمی پڕ کردبوو. خۆم بە سەرباری دایکم دەزانی. بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە، بەڵام هاوکات سیمای خەمبار و تەنیای دایکم دەهاتە بەرچاوم کە پاش من چی بەسەر دێت. بۆیە سەرەڕای ئەوەی چەند جار پلانی خۆکوشتنم داڕشت بەڵام بیری دایکم بەری پێگرتم. ڕقم لە هەموو کەسێک بوو بە تایبەت لە پیاو. لە دڵی منەوە هەموو پیاوەکان دەستدرێژکەر و خراپ بوون. لییان دەترسام و ڕقم لێیان بوو. زۆر جار بیرم دەکردەوە لەوەی کە باوکیشم پیاو بووە و گمانی ئەوەم دەکرد کە ئەویش هەر وەها ڕوانیویەتە ژنان. بەڵام لەبەر ئەوەی باوکم بوو نەمدەتوانی ڕقم لیبێت. بڕێ جار کە خزمەتی برا بچوکەکەم دەکرد بە خۆمم دەوت تۆ بە دەستی خۆت خەریکی کەسێکی تر بە کۆی پیاوان زیاد دەکەی کە دەتوانێت لە داهاتودا گورگێک بێت بۆ هاورەگەزەکانت. هاوکاتیش بە خۆمم دەگوت کە ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی بتوانم براکەم وا ڕابێنم کە دوا ڕۆژ جیاوازی ببێت لەگەڵ پیاوانیتر. بە دایکم دەوت کە گوناهی دایکانە وا کورەکانیان وا ڕاناهێنن کە ڕێز لە ڕەگەزی بەرانبەریان بگرن و تەنیا بە چاوی سێکسەوە سەیریان نەکەن. دایکان کە خۆیان ئەم هەلسوکەوتە نالەبارانەی پیاوانیان بینیوە و ئەو بێڕێزی و سوکایەتییان چێشتوە نابێت ئەوەندە کەمتەرخەم بن. پیاوەکان هەموویان دایکیان هەیە و دەبێ دایکان فێریان بکەن کە ژنەکانیشیان و ژنان و کچانیتریش دایکن و دەبێت ڕێزیان لێبگیردرێت. بەڵام دایکم هەموو جارێک دەیگوت خودا خۆی باشتر دەزانێت. خودا خۆی وای دروست کردوون و بە من و تۆ ناگۆردرێت. بەڵام من بڕوام بەوە نەبوو. هاوکات کە ڕقم لە پیاو بوو، دیشمزانی کە دەبێت لانی کەم بۆ دابینکردنی داهاتوم و کەم کردنەوەی گوشاری سەر دایکم ڕۆژێک دەبێت شوبکەم. هەمیشە حەزم دەکرد ئەگەر شومکرد مناڵەکانم کوڕ بن. بە دوو هۆ، یەکەمیان بۆ ئەوەی دەمزانی کچان لە کۆمەڵگای ئێمەدا ژێر چەپۆکە و مافخوراون. دووهەمیان بۆ ئەوەی کوڕەکانم وا ڕابێنم کە پێچەوانەی کوڕانی کۆمەڵگا، ڕێز لە ژنان و کچان بگرن و بە چاوی یەکسان لەگەڵ پیاوان، تەنیا وەک ئینسان، سەیریان بکەن.

بەڵام ئێستا نازانم بڵێم بەداخەوە یان بە خۆشییەوە تەنیا خاوەن دوو کچم و لە دوو کوڕ هیچیانم بۆنەماوتەوە. کچەکانیشم خۆش دەوێت. پێش بە دایکبوونم وام هەست دەکرد من قەت ناتوانم ڕوحمم بۆ کور و پیاو ببێت. بەڵام دایکبوون شتێکیترە. لای دایک کوڕ هەرچەند خراپیش بێت، لای دایک ئەولادە و حیسابی پیاوی بۆ ناکرێت، بۆیە ناتوانم بەو چاوە سەیریان بکەم کە کوڕانی گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانم پێ دەبینی. هەر چەند تا ئێستا ژیان شانس و دەرفەتی وەهای بە من نەداوە تا ئەو حەز و خەوەم بێنمە دی کە بتوام بە پەروەردە کوڕەکەم بکەمە پیاوێکی جیاواز لە کۆمەلگادا و چاوەکانی وا ڕابێنم کە ژنان وەک کەرەسە و ئامرازی خۆشگوزەرانی و ڕابواردن نەبینن. فێر بن کە ژنان وەک پیاوان خاوەن خواست و حەز و ئیرادەی خۆیانن و دەبێت لە مافێکی یەکسان لەگەڵ کۆمەلگادا بن. ژیان تا ئێستا هەر ڕووە تاڵەکانی بە زۆرەملی سەپاندوە بە سەرمدا. بە تەنیا بیست و پێنج ساڵ تەمەنەوە دوو جار بەناو شوم کردوە و دوو جار کۆستی منداڵ مردنم کەوتوە و دوو کچم هەیە و ئێستاش دوو ساڵە لێرەم، لە هەندەران، لە وڵاتی سوید. لێرە بە گوێرەی یاسای تەندروستی بۆ هەموو ئەوانەی بە مەبەستی ماننەوە دێنە ئەم وڵاتە، پشکنینێکی عامی تەندروستیان بۆ دەکرێت. بەڵام بۆ من بە هۆی گۆزهەڵگۆز و کێشەی خێزانییەوە کە هەمووتان بۆ باس دەکەم، پاش دووساڵ ئەو پشکنینانەم بۆ کرا. یانی نزیکەی دوو مانگە بۆ ئەم پشکنینانە بڕێک خوێنیان لێگرتین. پاشان نامەیێکم بۆ هاتە ماڵەوە. لێی تێنەدەگەیشتم. بەڵام ئەوەندەی بە یارمەتی فەرهەنگی لوغەت و گوگلە لێی تێگەیشتم کە لە لای دوکتورێک کاتیان بۆ دیاریکردبووم. هەرچۆنێک بێت ئادرەسەکەی کە لە نامەکەدا هاتبوو دۆزیمەوە. لە شوێنەکە متەرجمیشیان بۆ گرتبووم.

دوکتورەکە لێی پرسیم دەزانی بۆ لێرەیت؟ وتم نا، چون نامەکە بە سویدیە و منیش زۆر بە زەحمەتیش توانیم ئادرەسەکەیشی بخوێنمەوە و بیدۆزمەوە چون لە زبانەکە نازانم. دوکتورەکە دەستیکرد بە پرسیار کردنی لەم چەشنە:
د: کۆکەت هەیە؟
م: نەخێر
د: شەوانە بەدەم خەوەوە ئارەق دەکەی، ئەوەندەی کە مەلافەکەت تەر بێت؟
م:نەخێر
د: ئەم ئەخیرانە کێشت دابەزیوە؟
م: نە زۆر
د: تات نییە؟
م: نەخێر

پاشان دوکتورەکە دەڵێت زۆر باشە بەڵام دەبێت پێت بڵێم کە تاقیکردنەوەکانی خوێنت پیشانی داوە کە لەشت هەم باکتریای سیلی تێدایە و هەم وایرۆسی هێپاتیتی ب. ئایا کەس لە خزمانی نزیکت یانی ماڵی خوتان یان کەسانێک کە لەگەڵیدا لە ماڵێکدا ژیابێتی، ئەم نەخۆشینانەی بووە؟

وتم نازانم، پێم وانەبێت کەسیان وەها نەخۆشینێکیان بوبێت. بەڵام چۆن دیارە؟ دوکتورەکە دەڵێت بۆ سیل ئەوانەی شەوانە ئارەق دەکەن و کۆکەی زۆر و درێژ خایەنیان بێت گومانی ئەو نەخۆشینەیان هەیە. ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ ئەویتر دەگوازرێتەوە بە هۆی هاوژینی و پێوەندی لەشی و تەنانەت لە هەناسەشەوە.

لەم قسە بەولاوە ئیترهەموو هێڵە پیوەندییەکانی لەگەڵ دیلمانجەکە و دوکتورەکەدا بڕا. چاوەکانی مۆلەق بوون و جوڵەی لەشی کەم بووەوە و ئاگای لەدوونیا نەما. خۆی پاش وەهۆش هاتنی دەڵێت کە بەم قسە مێشکم وەک تەندور دایسا و لەشم کەوتە لەرزین و فرمێسک وەک کانیاوی تەقیو بەربوونەوە. بە جەستە لە ژوورەکە بووم بەڵام ئاگام لە کەس نەبوو وێنەکان منیان بردەوە بۆ ئەو ساڵانە. بۆ لای حاجی، حاجی عوبەیدولا. کۆکە بەردەوامەکانی کە جار وبار خوێنیان لەگەڵ بەڵغەم دەهێنا دەمی و ئەویش بەدەسماڵەکەی دەیسڕی و دایدەنا. ئارەقەکانی شەوانەی کە دەهاتە لام، کە من بە حیسابی ماندوو بوونی لە کاتی سکس کردندا دامدەنا. سکس لەگەڵ حاجی بۆ من وەک ئەشکەنجەی بێ کۆتایی بوو. لە جەستەی بێزم دەکرد. حاجی شەست ساڵی بوو، منیش تەنیا هەفدەساڵم بوو.

تەمەنم ببووە هەفدەدە ساڵ کە ڕۆژێک دایان لە درگا. وەک هەمیشە دایکم چوو درگای کردەوە. ئەو ڕۆژەی پاش سالەها خاڵم هات بوو بۆ ماڵمان. من نەمدەناسییەوە، لەبەر ئەوەی من زۆر بچوک بووم کاتێک لە ئەفغانستان هاتینەدەر، لەوکاتەشەوە خالم نەبینی بوو. ڕێک ئەو دەمانەی وا من ڕقم لە پیاو بوو. خاڵم باسی شوکردنی منی بۆ دایکم دەکرد. دایکم سەرەتا توڕە بوو. وتی کچەکەم هێشتا مناڵە، بەڵام خاڵم ئەوەندەی باسی شەرع و حەدیث و کەلامی خودای بۆکرد تا نەرمیکرد. من خۆم زۆر دەترسام و نەمدەویست شو بکەم. ڕقم لە هەموو پیاوێک بوو. بەڵام خاڵم زۆری بۆ هێنام. وتی تۆ کچی و هەر دەبێت ڕۆژێک شوبکەیت، جیا لەوەش تۆ دەزانیت کە ئێستا گوزەرانی ئێوە باش نییە و دایکیشت ناتوانێ بە تەنیا ئێوە بەخێو بکات. تۆ دەبێ بیر لە دایکت بکەیتەوە. ئەگەر تۆ شوبکەیت هەم خەرجی دایکت کەم دەبێتەوە و هەمیش مێردەکەت دەتوانێت یارمەتی دایکت بدات. جگە لەوە تۆ پێویستت بە هاوسەرێکە کە لە بەرانبەر تەماح و هەوەسی پیاواندا ببێتە قەڵغان و بتپارێزێت. ئەمە گوناحە کە کچی عازەب و بێ باوک لە ماڵدا بێت.

من بیرم لە گوناحبوون و کەلامی خودا و پێغەمبەر بوونەکەی نەدەکردەوە. بەڵام تەنیا خاڵی لاوازم بێ باوکی و تەنیادەس بوونی دایکم بوو. باری ئابوریمان زۆر خراپ بوو، دایکم زۆر ماندو دەبوو خۆم بە سەرباردەزانی. هاوکات نەمدەوێرا لە هیچ کوێ داوای ئیش بکەم. دەمزانی وەک گورگی دڕ ددانی تەماحیان بۆ جەستەی شلکی بەرخێکی بێ کەس تیژ کردوە. بڕوام بە هیچ پیاوێک نەبوو، تەنانەت بە ژنەکانیش چون دەمزانی یان بە پارەت دەفرۆشن یان بە دینت دەبەخشن و قوربانیت دەکەن.

دوکتورەکە دەپرسێت حاجی کێیە؟ دەڵێم مێردم بوو. دوکتور دەڵێت یانی باوکی ئەم منداڵانەت؟ دەڵێم نا. لەو تەنیا بیرەوەری ساڵێک ئەشکەنجە و ئەم نەخۆشینەم بۆ ماوەتەوە.
دوکتور دەپرسێت ئاخۆ لە گەڵ کەسیتر سێکست هەبووە، یان وەکو ئاگادار بیت دایکت هێپاتیت B ی هەبووە؟ ئاخر تۆ جگە لە باکتێریای سیل هەڵگری وایرۆسی هێپاتیتی B یشی.
دیسان حەملەیێکی تر و دابران. ئەمجارەیان خراپتر دەڕوات. ترس لە هەموو گیانی دەتکێت. هاوار دەکات و دەڵێت:

نا، نا مەکەن. تکاتان لێدەکەم، پێڵاوەکانتان ماچ دەکەم. هەرچی بڵێن بە قسەتان دەکەم بەڵام ئەمکارەم لەگەڵ مەکەن. تکایە من مێردم هەیە. تازە مناڵم بووە، وام لەگەڵ مەکەن. تو خوا ڕوحمم پێبکەن. بەزەیتان بەو دوو منداڵەمدا بێت. من هێشتا گیانم برینە مناڵدانم برینە وام لێمەکەن. مەکەن… توخوا…

کە هاتمەوە سەرخۆ لەسەر تەختی نەخۆشخانە ڕایانکێشابووم و موتەرجمەکە و دوکتورەکە و پەرەستارێک بە دەور تەختەکەمەوە وێستا بوون. پەرستارەکە بڕێک حەبی پێدام و خواردم بۆ ئەوەی بڕێک هێور ببمەوە. پرسیم من لە کوێم، بۆ لێرەم. دوکتورەکە وتی تۆ تووشی شۆکی دوارووداو بوویت. وا دیارە پرسیارەکەی من تۆی بیری ڕوودای ناخۆش خستەوە. لەپڕ ماقبوویت و بێدەنگ لە حاڵێکدا کە چاوەکانت نەدەتروکاند هاوارت دەکرد مەکەن، توخوا مەکەن. بە دەم هاوارەکانەوە بوورایتەوە. ئێستا وا دیارە بڕێک باشتری.

وتم بەڵێ وابوو. بیری ئەو ڕۆژە ناخۆشە کەوتمەوە کە دوو قاچاخچییەکە لە یونان بە بەرچاوی مناڵەکانمەوە دەسدرێژیان لێکردم و پاشان بە گیانی خوێناییەوە بردمیان و لە شەقامێک بە دوو مناڵەوە بەرەڵایان کردم و هەڕەشەیان لێکردم کە ئەگەر باسیان بکەم کوڕەکەم و مێردەکەیشم دەکوژن.

ئەوان لە کوێ بوون؟
ئەوان هێشتا لە تورکییە بوون. قەرار بوو هەموومان پێکەوە بەڕێ بکەن بەڵام ئەو ڕۆژە بە بیانوی ئەوەی کە سەرەتا مناڵەکان و ژنەکان بەڕێ دەکەن منیان لە مێردەکەم جیا کردەوە. من و کچە دوو ساڵانەکەم و کۆرپە بچکۆلانەکەم کە هێشتا چلەی نەچووبوو لەگەڵ گروپێکیتر ژن و مناڵ و چەند پیاو بەڕێ کراین بۆ یونان. شەو گەیشتینە بەرۆ. قەرار بوو مێردەکەیشم بە دوای ئێمەدا بنێرن بەڵام پاش یەک حەوتو لە ڕێگای قاچاخچیێکیترەوە خۆی گەیاندبووە یونان. من لە ڕێگای گروپە ئینساندۆستەکان و خاچی سورەوە مێردەکەم پاش مانگێک دۆزیەوە. کە هات بە تەنیا بوو.

ئەو دەریای کە ڕۆژگارێک هەموو هیوایەت و ئاواتی من و خەو و خەیاڵی من بووو وایکردبوو کە ناوی یەکەم کچم نا دەریا، بووبە ئەژدیها و تاقە کوڕەکەم و خۆشییەکان و خەونەکانی منی هەڵوشی و زامێکی قووڵی لە سەر ڕۆح و دەروونم ڕۆکرد. زامێک کە لەگەڵ بینینی هەر دەریایێک، شەپۆلی ئازار و ژان بەردەبێتە جەستەم. دەریا ئیتر لە لای من کەنارێکی ئارام و لمێکی گەرمی بەرتاوی هاوین نایێنێتە یاد، بەڵکو دەریا کەنارەکانی پڕە لە جەستەی بێگیان کە شەوانە هەڵیانیلوشیوە و لمە ساردەکەی بەیانیانی بە کەفی لێوی جەستەی مناڵانی دەم شەپۆلەکانی سپی هەڵدەگەڕێ. ئەو مناڵانەی بێ بەزەییەکانە شەپۆلەکانی دەریا وەک قاچاخچییەکان لە شەقامی کەنارە بێناونیشانە بەرداوییەکاندا فڕییان دەدەن. من ئەمڕۆ دەریا وەک قاتڵی کوڕەکەم دەبینم و چاوم بەرایی نایەت چیتر لە کەناریدا دانیشم. تەنانەت ناوی کچەکەیشم گۆڕیوە.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 233 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 28-06-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 29-06-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 233 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
کوڵەباس
دەسما بێ دەسەڵاتا
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
کوڵەباس
جەژنەو کەشکەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەی براکە
کوڵەباس
هۆرامان وەڵاتوو وێ ئەرمانای و تەبێعەتی و زەریفیەکاو خوڎای گۆرەیەن
کوڵەباس
هەڵای تەقە نەکۆتەن باخا

تازەکی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
تۊماری تازە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەی براکە
04-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
03-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  529,966
ۋېنۍ
  107,305
کتېبۍ PDF
  19,947
فایلی پەیوەڼیدار
  100,729
ڤیدیۆ
  1,470
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,809
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
732
ژیواینامە 
141
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
کوڵەباس
دەسما بێ دەسەڵاتا
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
کوڵەباس
جەژنەو کەشکەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
سەی براکە
کوڵەباس
هۆرامان وەڵاتوو وێ ئەرمانای و تەبێعەتی و زەریفیەکاو خوڎای گۆرەیەن
کوڵەباس
هەڵای تەقە نەکۆتەن باخا
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1 چرکە(چرکۍ)!