نامەی برتراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دکتۆر #جەمال نەبەز#
لە برتراند ڕاسێڵەوە بۆ بەڕێز جەمال نەبەز
#05-07-1963#
بەڕێز جەمال نەبەز
زۆر سپاس بۆ نامەکەت لە 25ی ژووئەن. من زۆر نیگەرانم لەو هەڵسووکەوتە دڕندە و بێ بەزییانەی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر بە گەلەکەت و هەموو ئەوانەی کە ڕق یان لێیانە، کردوویانە و ئاگاداری ئەو هەموو ڕەنج و نەهامەتییە ڕۆحپرووکێنەرانە هەم کە خەڵکی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێوە ئاماژەی پێ دەکەن، بینیویانە.
بێگومان هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوەی ئەو دڕندەیی و توندووتیژییەی بەرامبەر گەلەکەت کردوویانە، لە بەر سەرنج و ئاگاداری هەمووی ئەوانەی کە خوازیار و تامەزرۆی بیستنن دابنێم و سپاسبژێریت دەبم گەر هەر زانیارییەکتان لەمەڕ شەڕی هەنووکەی کوردستان پێدەگات، بۆم بینێرن.
هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێنەرانێک بۆ عێراق بنێرم بۆ لێکۆڵینەوەی ڕاستەوخۆی بارودۆخی ئەو وڵاتە.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
برتراند ڕاسێڵ
نامەی برتێراند ڕاسێل فەیلەسووفی بەناوبانگ بۆ دوکتۆر جەمال نەبەز لە وەڵامی نامەی ئەودا بۆ پشتگیری لە مەسەلەی کورد… ئەوەی سەرەوە وەرگێڕانەکەیەتی کە بەڕێز سەحەر ساڵحیان زەحمەتی کێشا وەریگێڕاوە. زۆر گرینگە جەمال نەبەز لە ساڵی 1963دا چ تێکۆشان و تەقەلایەکی بووە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە ئاستی جیهاندا بگەیەنێت بە گوێی کەسە ناودارەکان… مرۆڤی وەکوو جەمال نەبەز لە هەر نەتەوەیەکدا بە دەگمەن دەست ئەکەوێت.
[1]