کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,450
ۋېنۍ 105,226
کتېبۍ PDF 19,478
فایلی پەیوەڼیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ئەمنە سورەکە قەڵای باستیلی بەعس
ھەر ۋېنېۋ ۋەرانۋەرو سەڎان ۋاچا ھەن! تکا کەرمۍ، با ۋېنە تارېخییەکا پارېزنمۍ..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمنە سورەکە قەڵای باستیلی بەعس

ئەمنە سورەکە قەڵای باستیلی بەعس
نووسین و ئامادەکردنی: ئاریان ئومێد
لەبەرەبەیانی #07-03-1991#، کاتژمێر 7ی بەیانی، یەکەم پریشکی ڕاپەڕین لە شاری #سلێمانی#، لە فولکەی دەستاڕەکەوە هەڵگیرسا و زۆر بە زوویی تەواوی شارەکەی گرتەوە. زۆربەی بنکەو بارەگاکانی ڕژێم بەر لە نیوەڕۆ لە لایەن هێزی پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەڕیوەوە دەستی بەسەرداگیرا، جگە لە چەند بنکەیەک نەبێ کە تا نزیکی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەرگرییان کرد، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئێوارەدا تەواوی بنکەو تەنانەت سەربازگەکانی دەوری شاریش گیران. تەنها شوێن کە تەواوی هێزی بەعسی تێدا کۆکرابۆیەوە و بەرگری دەکرد، ئەمنە سورەکە بوو. ئەو ئەمنەی وەک قەڵای باستیلی فەڕەنسا، سیمبولی جەور و ستەمی ڕژێمی دەسەڵاتدار بوو.
ئەمنە سورەکە باڵەخانەیەکی فراوان و پتەو بوو، ڕژێمی بەعس هەر لە ساڵی (1979) کە بڕیاری دروستکردنی دابوو تا ساڵی (1985) کە کاری بیناسازیەکەی تەواوبوو، وەک بنکەیەکی سیاسی و ئەمنی لە بزێوترین و چالاکترین شاری کوردستاندا کە شاری سلێمانی بوو، بەکاریدەهێنا. دیزاینی باڵەخانەکە لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی ئامادەکرابوو، حیسابی گەمارۆدان و هەموو پێشهاتێکی نەخوازراو کرابوو، بیری تایبەتی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە تێدا هەڵکەندرابوو، ئەمە جگە لەوەی بە هێزێکی زۆری ئەمنی و چەکی قورس پارێزرابوو، هەموو پێداویستیەکانی ژیانی تێدا فەراهەمکرابوو بە جۆرێک ماوەیەکی زۆر بتوانێ بەرگری بکات و بەرگەی گەمارۆ بگرێت.
لەگەڵ ئەوەی لەیەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینەوە شەڕ لە نزیکی ئەمنەکە هەبوو، بەڵام هێرشە چڕەکانی هێزی پێشمەرگە و جەماوەر لە ڕۆژی (08-03-1991) دەستیپێکرد، هەرچی ئەمن و ئیستخبارات و لێپرسراوە گەورەکانی حکومەت و پیاوانی بەعس بوو، بە کورد و عەرەبەوە، لەو باڵەخانەیەدا کۆببونەوە، هەربۆیە بەرگریەکی قورس و شەڕی مان و نەمانیان تێدادەکرد.
هێزی پێشمەرگە لە هەر چوارلاوە بە ئاربیجی و هاوەن بۆردمانی ئەمنەکەیان ئەکرد، وە لەگەڵ گرتنی بنکەکانی دیکەی بەعس و دەستکەوتنی چەکی قورسی وەک دۆشکە، هێرشەکان بۆسەر ئەمنەکە چڕتربوو. بەجارێک لە سەدان لاوە تەقە لە باڵەخانەکە دەکرا. بەعسیەکان بە ئومێدی ئەوەی هاوکارییان پێبگات بەرگریەکی زۆریان کرد، توانیان لە بەیانیی ڕۆژی یەکەمی ڕاپەڕینەوە تا درەنگانی ڕۆژی دواتر بەرگری بکەن، بەڵام ئەمە دادی نەدان و ئەوەبوو لە ئێوارەی 08-03-1991، بە دیاریکراوی نزیک کتژمێر (6)، ئەمنە سورەکە بەتەواوی گیراو زۆربەی ئەو تاوانبارانەی لەوێدا خۆیان حەشاردابوو یان کوژران یان بەدیل گیران، سەدان زیندانیش ئازادکران. کۆی گشتی کوژراوانی ڕژێم لە ئەمنە سورەکە نزیکەی (310) کەس دەبوو، کە لەنێویاندا پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری ئەمنی سلێمانی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی بەعسی تێدابوو.
مامۆستا بەهجەت عەبدولکەریم، کە خۆی یەکێک بووە لە شایەتحاڵەکانی ئەو ڕۆژگارە، بەم شێوەیە دیمەنی دوو ڕۆژ پاش گرتنی ئەمنەکە دەگێڕێتەوە: ڕۆژی یەکشەمە(10-3-1991)، لاشەکانی سەر شەقامەکەیان پاککردبووەوە، کە چووینە بەر دەرگای کۆڵانەکە چەندین لاشە لەو ڕێگایە کەوتبوون، وتیان ئەمە یەکێکیان مەسئولی دەزگای حزبی (حطین)ە، سەروچاویان پان کرابووەوە، پاش ئەوە لەدەرگای سەرەکی ئەمنەکە کە دەرگایەکی گەورەبوو چوینە ژوورەوە، چەند لاشەیەکی تر کەوتبوون، یەکێکیان حەمەئەمین عەبو جێگری پارێزگار بوو کە لە نزیک دەرگای سەرەکی کەوتبوو، هەروەها لاشەی ❪ئەسوەد❫ کە بەرپرسێکی باڵای بەعس بوو لە سلێمانی، لەگەڵ لاشەی کوڕەکەی و دەیان لاشەی تر کەوتبوون، جگە لەوە لە بەردەرگایەکی بچووکدا نزیکەی 25 لاشە بەسەریەکدا کەوتبوون، کە زۆربەیان سوتابوون، لە هەموو لایەک ئۆتۆمبیلی سووتاو لە کۆرۆلا و بەرازیلی و لاندکرۆز بڵاوبوبوونەوە. گێڕانەوەو وەسفکردنی ئەو دیمەنانەی ناو ئەمنەکە ئەستەمە، هەستێکی سەیر خەیاڵی ئەو خەڵکەی داگیرکردبوو، خەڵکەکە بە ژن و پیاو و کوڕو کچی گەنجەوە بەناو ئەو لاشانەدا دەگەڕان!، بەقێزەوە و بەچاوی تۆڵەوە سەیری ئەو لاشانەیان دەکرد!.
بەو جۆرە کۆتایی بەچیرۆکە تۆقێنەر و تراژیدیەکەی ئەو باڵەخانە ئاگرینە هات کە بۆ چەند ساڵێک ژیانی لە دانیشتووانی شاری سلێمانی تاڵکردبوو.
شایەنی باسە لە ئێستادا ئەمنە سورەکە وەک سیمبولێکی جەور و ستەمی ڕژێمی بەعس و هەروەها وەک نموونەیەک بۆ تۆڵەی ئاگرینی گەلی کورد لە دوژمنان، ماوەتەوە و کراوەتە مۆزەخانەیەکی نیشتمانی. ڕووکاری دەرەوەی باڵەخانەکە هەتا ئەمڕۆ ئاسەواری زەبری ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی سلێمانی پێوەدیارە.
سەرچاوەکان:
1- مەسعود مەحمود حەسەن: شاری سلێمانی (1988-2003)، توێژنەوەیەکی مێژوویی سیاسییە، ماستەرنامە(بڵاونەکراوە)، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، 2018.
2- بەهجەت عەبدولکەریم خەفاف: سلێمانی 1991، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، 2021.
3- سارا سەردار: مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، ماڵپەڕی باسنیوس، 18/8/2021.
[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,529 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] مێدیای کۊمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (ئاریان ئومێد)
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
مۆزەخانۍ
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 23-06-2022 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( سروشت بەکر )یۆ جە: 14-07-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 14-07-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:14-07-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 1,529 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.181 KB 14-07-2022 سروشت بەکرس.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,450
ۋېنۍ 105,226
کتېبۍ PDF 19,478
فایلی پەیوەڼیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی پەندۍ و ئیدیۆمۍ - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) پەندۍ و ئیدیۆمۍ - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) پەندۍ و ئیدیۆمۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی پەندۍ و ئیدیۆمۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.39 چرکە(چرکۍ)!