کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەی براکە
04-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
03-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  529,951
ۋېنۍ
  107,297
کتېبۍ PDF
  19,947
فایلی پەیوەڼیدار
  100,729
ڤیدیۆ
  1,470
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,809
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
732
ژیواینامە 
141
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
ساڵی مار
کوردیپێدیا، ئاڼە زانیارییەکېش ئاسانی کەرڎېنۍ! چە ڕاو مۆباییلەکەو وېتۆ نیم ملیۆن تۊمارۍ ئینێ باخەلەتانە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵی مار

ساڵی مار
ساڵی مار
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

بە هاوڕێکەم دەڵێم:
من جاری وایە لە خەڵوەتی خۆمدا دەگریم. خەڵوەتی منیش نیوەشەوانە، کاتێک هەموو خەوتوون، یاخود کاتێک لە ناو سەیارەدا لە کارەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێمەوە، یان ئەو ساتانەی لە ئاودەست زۆرم پێدەچێ! ئیتر هەر لە خۆوە خەمێکی نائاشنا و ئاسمانی کە قەت نەمبینیوەو قەت نەمناسیوە، دێت و بەرۆکم پێدەگرێ و دەگریم. لە ناو بێدەنگیی شەوانەدا، لە ناو دووکەڵ و دەنگە دەنگی سەیارە و بۆق و هۆڕندا و، هەر وەها لە ناو بۆگەنی ئاودەستەکاندا. فرمێسکەکانم تک تک دێنە خوارەوە.
هاوڕێکەم لە کاتێکدا دڵی یەکجار بە من دەسووتێ و، پەرۆشییەکی هاوڕێیانە دایدەگرێ، دەڵێ:
هی ساڵی مارە، هی ئەوەیە لە ساڵی ماردا لە دایک بوویت،
بەپەلە قسەکانی پێ دەبڕم و دەڵێم:
من لە دەروونی خۆمدا سەرەڕای قسە زلەکانی ژیانم و، سەرەڕای ئەوەی سەردەمانێک خۆم بە شۆڕشگێڕ زانیوەو تاڵیی و سوێریی ژیانم زۆر دیتوە، سەرەڕای ئەوەی بڕوام بە هیچ دین و ئایینێک نەبووە، بەڵام یەکجار گرینۆک بوومە. من لە دەروونی خۆمدا یەکجار وەک مرۆڤێکی ئایینی بوومە، بە بێ ئەوەی بۆ خۆم بزانم!
هاوڕێکەم لە کاتێکدا هەوڵ دەدا لە شوێنێکی تر بڕوانێ، دەڵێ:
مرۆڤی لە دایکبووی ساڵی مار هەر هەموویان وان، دڵناسک و هەستیارن،
من بە پەلە لە کاتێکدا بیر لە مارە ترسناکەکان دەکەمەوە، دەڵێم:
رۆمانی تاراس بولبات خوێندووەتەوە؟ لەم ڕۆمانەدا قەزاقەکان کە قەومێکی ڕووسین کاتێک کەسێکیان لێدەمرێت، تا بەیانی بە خۆشی گیانی مردووەکەیان شەراب دەخۆنەوە و سەما دەکەن. ئەوان ڕووانینێکی تریان بۆ مەرگ و بۆ مردووەکان هەیە. ئەوان مەرگ و مردن دەکەن بە بیانوویەک بۆ ژیان و خۆشی، بەڵام لای ئێمە وانیە. من لە شوێنێکەوە دێم کە بۆ مردوو، هەموو ژیان دەمرێنن. من دەزانم هەر زۆر چاک دەزانم هۆکاری گرینۆکییەکەی من و گریانەکانی من ئەمەیە، گوناهی ئەوانەیە وا وەک قەزاقەکان بیرناکەنەوە.

ئەو دیسان قسەکانم پێ دەبڕێ و دەڵێ:
وایە ئەوانەیشە، بەڵام لە ڕاستیدا هۆکارەکەی هی ئەوەیە تۆ لە ساڵی ماردا لە دایک بوویت. ساڵی پشیلە وانیە، خۆ پشیلەت بینیوە کاتێک دەکەوێتە خوار چۆن خۆی دەخاتەوە سەر چوار چنگ؟
من لە کاتێکدا بیر لە پشیلە ڕەش و بۆر و سپی و خۆڵەمێشییەکان دەکەمەوە، دەڵێم:
من، جاری وایە کاتێک لە بەر کۆمپیوتردا دانیشتووم و کتوپڕ چاوم بە منداڵێکی کوژراو دەکەوێ، یاخود سواڵکەرێکی قەراخ جادە یان وێنە ڕەش و سپییەکانی کۆنی ناو فەیسبووک، قوڵپی گریانێکی ترسناک بەر بینگم پێدەگرێ، بۆ ئەوەی چاو بە فرمێسک نەمبینن، هەڵدەستم و دەچم بۆ خوارەوە. لەوێ لە بەر ئاوێنەکەدا دەگریم، من ڕقم لە خۆمە. گریان ناهێڵێ و قەت نەیهێشتووە مرۆڤێکی ئاقڵ بم!
هاوڕێکەم دەڵێ:
مارەکان تازە بڕیاریان لە سەر کەسایەتی تۆ داوە و ئیتر ناتوانی خۆتی لێدەرباز بکەیت. ئەمەیش خراپ نیە. گرینگ ئەوەیە کە هەستی تۆ تا ئیستا تۆی نەخەڵەتاندووە و توانیوتە بە جوانی لە هەستت بۆ سەرکەوتنی ژیانت کەڵک وەربگری. گەر لە ساڵی پشیلە لە دایک بوویتایە قەت بەم پلە و پایەی ئیستای خۆت نەدەگەیشتی.
من کە تێیدا ماومەتەوە داخۆ لە ساڵی ماردا لە دایک بوومایە باشتر بوو، یان لە ساڵی پشیلەدا، دەڵێم:
من لە حەوشە کاتێک لە خەڵوەتی خۆمدا گریاوم، پشیلەی دراوسێکەمان بە دیارمەوە ڕاوەستاوە و سەیری کردووم، بە بێ ئەوەی گاڵتەم پێ بکا، خۆم لێ لابدا یاخود بە پێکەنینەوە بمیاوێنێ. ئەو خۆی نەخستووەتەوە سەر چوار چنگ بۆ ئەوەی خۆی لە پشت شکاندن ڕزگار بکا!
ئەو دەڵێ:
لە بیرت نەچێ ئەوانەی ساڵی پشیلە لە دایک دەبن، ئاقڵ و لە سەرەخۆ و بە تەحەمولن. کاتێک لە گەڵ کەسێک هەڵس و کەوت دەکەن، شرافەتمەندانە هەڵس و کەوت دەکەن و هاوڕێی چاکن و دەزانن لە کوێ و چلۆن بە کەڵکی پیاو بێن.
من بیر لە چاوی پشیلەی دراوسێکەمان دەکەمەوە. تا ئیستا قەت هەوڵم نەداوە چاوەکانی بخوێنمەوە. من چاوەکانی ئەوەم زیاتر وەک ڕووانین هاتووەتە بەرچاو و بەس، نە کەم نە زیاد. ئیستا تێدەگەم کە ڕەنگە لەمە زیاتر لە نیگاکانیدا هەبن. بەڵام هێشتا تێناگەم کە مار چلۆن دەتوانێ ئەوەندە هەستیار بێت.
کتوپڕ دێتەوە بیرم کە من زۆر جاران لە پشت کۆمپیوترەکەم لە سەر یوتوب چاوم لە جیهانی ئاژەڵان کردووە. جاری وابووە سەیری شەڕی مار و پشیلەم کردووە. شەڕە ترسناکەکانی نێوانیان. گوێم لە دەنگی پێکەنین و شادیی ئەو مرۆڤانەیە وا لە پشت کامێراکانەوە بە ئەنقەست مار و پشیلەکان لە یەکتر تێکبەردەدەن، جاری وایشە سێبەرەکانیان دەبینم، ئەو شەڕانەی وا هەمیشە پشیلەکان تێیاندا دەیبەنەوە. ئەوە مارەکانن سەرەڕای ترسناکتر بوونیان، سەرئەنجام دەیدۆڕێنن. بیری ئەوەی کە هەمیشە مارەکانن دەیدۆڕێنن، دەمترسێنێ. بێگومان گەر هاوڕێکەم ڕۆیشتەوە و دیسان بە تەنیا کەوتمەوە، دەچم لە سەر کۆمپیوترەکەم بە جوانی لە سەر ساڵەکان دەخوێنمەوە. هەست دەکەم یەکجار هەڵەم کردووە. من نەدەبا بە هیچ جۆرێک باسی خوو و خەدە و دەروونیاتی خۆمم بۆ هاوڕێکەم بکردایە. هەست دەکەم لە قسەکانیدا جۆرێک لە هەستی لە خۆبایی بوون هەیە، ئەوەی کە ئەو لە دایکبووی ساڵی پشیلەیە (ئەگەرچی ڕاستەوخۆ نەیگوتووە، بەڵام وای دەنواند)و، ئەوە، ئەوە ئەوە کە سەرئەنجام دەیباتەوە. ئەوە پشیلەکانن دەیبەنەوە! هەمیشە.
لە کاتێکدا ڕقم لە گەمژەیی خۆمە، لە کاتێکدا بیر لەوە دەکەمەوە کە هۆکاری سەرنەکەوتنی شۆڕش ڕەنگە ئەوە بووبێت کە ئەوانەی وا شۆڕشیان کرد زۆربەیان لە دایکبووی ساڵی مار بوون، ڕوو دەکەمەوە هاوڕێکەم و دەڵێم:
سەردەمانێک من ئەم گریانە نهێنیانەم وەک لایەنێکی بە هێزی کەسایەتی خۆم دەهاتە بەرچاو. زۆر جاران هەستم دەکرد وزەم لێوەردەگرتن. کە هەر وایش بوو. لە کۆڵانەکانی ترس بە ورەی فرمێسکەکانمەوە تێپەڕیوم، نەک بە شتی تر.
کتوپڕ هەست دەکەم کە هەموو تێپەڕینەکانم بێ ئاکام بوونە، بێ هیچ ئەنجامێک. من تەنیا تێپەڕیبووم. ڕەنگە بۆ ئەوەی پیشانی بدەم کە دەتوانم تێپەڕم. ئەمە و بەس. ڕەنگە گەر لە دایکبووەکانی ساڵی پشیلە شۆڕشیان بکردایە، دۆخ شتێکی تر دەبوو. لە سەر سینگ خشان بە هیچ شوێنێکت ناگەیەنێ، دەبێ ڕەپ لە سەر چوار چنگان دابەزی و بجوڵێی. لە دڵەوە خەریکە کەم کەم بیر لە قسەی هاوڕێکەم دەکەمەوە.
هاوڕێکەم سەرەداوی قسەکان دەگرێتەوە دەست:
هەڵبەت با پێت بڵێم کە لە دایکبووەکانی ساڵی مار، جوان و سەرنجڕاکێش و خۆش تەبع و قسە خۆشن. ئەمەیش بۆ خۆت دەزانی کە لە ژیاندا زۆر گرینگە. یەکجار.
وێنە ڕەش و سپییەکانم دێنەوە بەرچاو. هی هەموو ئەوانەی ڕۆیشتن. جوان و تا ئەو جێگایەیش دەیانناسم خۆش تەبع و قسە خۆش. تا سنووری پچران لە پێکەنیندا. هۆکاری جوانیی وێنەکانیشیان ڕەنگە هی جەوانیان بێت، نازانم. ئەو مارە جوان و قسە خۆشانەی بە سینگە خشێ خۆیان گەیاندە زۆر شوێن، بۆ وێنە کۆشکەکانی دەسەڵات. بەڵام ڕاوەستە! ئەی مەگەر لە چیرۆکە کۆنەکاندا هەمیشە باس لەو مارەی نیە کە لە قەسری پاشادا دەبینرێتەوە؟ کەواتە شۆڕش تەنیا کاری مارەکانە. دوواتر پشیلەکان تەنیا کاریان ئەوەیە کارەکان ڕێک و پێک بکەنەوە، بیانخەنەوە سەر ڕێچکەی خۆیان. تەنانەت گەر بۆ ئەم مەبەستەیش پێویست بکا دەست بکەن بە کوشتن و خواردنی مارەکان. ڕێک لە بەر دەم ئەو کامێرانەدا وا خەڵکانی پشتەوەیان پێدەکەنن. پێدەکەنن بە مێژووی مارەکان و بە سەردەمی شۆڕشگێڕییان.

من، کە هەر لە سەرەتاوە مەبەستم لە کردنەوەی ئەم قسە و باسە لە گەڵ هاوڕێکەم ئەوە بوو پێی بڵێم من دووای ساڵانی ساڵ بە خۆناسییەکی سەیر گەیشتووم و، دەمەوێ ئیتر مرۆڤێکی هەستیار و گرینۆک نەبم، هەست دەکەم کە ئیتر دەبێ تەواو پێ لە سەر ئەم کەسایەتییەی خۆم دابگرم. من دەبێ پیشانی بدەم کە مارەکان سەرەڕای سەرنەکەوتنیان ئەرکیان شۆڕش کردنە و ئەمە لە سەریان تۆمارکراوە و ئیدی ناتوانن خۆی لێدەرباز کەن. لە کاتێکدا بیر لەوە دەکەمەوە کە چلۆن وشە و ڕستەکانم لە سەر یەک هەڵبچنم و دایانبڕێژم، بیر لە قۆزی و جوان چاکی خۆم و هاوڕێ ماراوییەکانم دەکەمەوە و بەزەییم بەو پشیلانەدا دێتەوە کە بە هۆی ئەقڵ فراوانیان هەمیشە شوێنێکیان هەیە بۆ لێکەوتنە خوارەوە و ئەوسا بە چوار چنگان خۆگرتنەوە تێیدا و، هەڵاتنی دوواتریش![1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 505 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 5
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازە - ڕازۍ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 19-07-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 20-07-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:20-07-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 505 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دەسما بێ دەسەڵاتا
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
کوڵەباس
هۆرامان وەڵاتوو وێ ئەرمانای و تەبێعەتی و زەریفیەکاو خوڎای گۆرەیەن
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
ژیواینامە
سەی براکە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
هەڵای تەقە نەکۆتەن باخا
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
کوڵەباس
جەژنەو کەشکەکی

تازەکی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
تۊماری تازە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
09-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
05-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەی براکە
04-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
03-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  529,951
ۋېنۍ
  107,297
کتېبۍ PDF
  19,947
فایلی پەیوەڼیدار
  100,729
ڤیدیۆ
  1,470
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,809
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
732
ژیواینامە 
141
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دەسما بێ دەسەڵاتا
ژیواینامە
مەحموود خانی دزڵی
کوڵەباس
هۆرامان وەڵاتوو وێ ئەرمانای و تەبێعەتی و زەریفیەکاو خوڎای گۆرەیەن
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
میرزا عەبدوڵڵای خەیاڵی
ژیواینامە
سەی براکە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
هەڵای تەقە نەکۆتەن باخا
کوڵەباس
دیڎارێ ئەدەبی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
دەروێش ئۆجاغی گاوارەیی
کوڵەباس
جەژنەو کەشکەکی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.688 چرکە(چرکۍ)!