کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,391
ۋېنۍ 104,704
کتېبۍ PDF 19,264
فایلی پەیوەڼیدار 97,551
ڤیدیۆ 1,398
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
دەسەڵاتی شوناس
ھامکارۍ کوردیپێدیای، چە گرڎو بەشەکا کورڎەسانیۆ، زانیارییە گرنگەکا پەی ھامزۋاناما ئەرشیۋ کەرا.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەسەڵاتی شوناس

دەسەڵاتی شوناس
دەسەڵاتی شوناس
#هاورێ نەهرۆ#

بێگومان دەسەڵاتی یادەوەری شوناس دوو دیوی هەیە، دیوێکی فیزیکی بینراو، دیوێکی هێزی کێشی نادیار، ئەم دەسەڵاتە ئەگەر بە وردی پێناسەی بکەین یەکەم لەسەر بنەمای یادەوەری تاک بەرجەستە دەبێ، لێرەش دا بوونی دەسەڵاتی یادەوەری تاک هەموو نەوەکان دەگرێتەوە هەر لە مناڵەوە بگرە تا دەگاتە گەنج و پیری هەردوو ڕەگەزی نیرۆ مێ یەوە تەنانەت ڕەگەزی سێ یەمیش دەگرێتەوە وەک نێرەمۆک، ئەم دەسەڵاتە درێژبوونەوەی (امتداد)ی هەیە، لە یەکەی شوناس خۆی دەدۆزێتەوە بێگومان دواتر شوناسی کۆ و شوناسی بە کۆمەڵی لێ پەیدا ئەبێ، لێرەدا سەرەتاییترین شوناس، شوناسی خێڵە، وەک ئاشکرایە ئەم شوناسە لەسەر بنەمای خوێن و خزمایەتی دێتە کایەوەو پەیدا دەبێ، دیارە یەکەم دابەشبوونی شوناس لە میژوودا لەسەر ئەم بنەمایە بووە کە بەرهەمی قوناغی میژووی شوانکاری و کشتوکاڵە، لێرەدا دەسەڵاتی باڵاو ڕەها لای سەرۆک خێڵە کە دواتر بەشێوەیەکی هەرەمی دادەبەزێتە خوارەوە، ئەندامانی خێڵێش وەک یەکەی یادەوەری ملکەچی دەبن، بێگومان خێڵ خاوەنی داب و نەریتی خۆیەتی بەڵام داب و نەریتێکی دواکەوتووانە، دژ بە ژن، داخراو، هەموو خێڵی میکانیزمی دەسەڵاتی تیایە کە ئاکام سنور و سیماکانی خێڵ دیاری دەکەن بەڵام دەسەڵاتێکی دیکتاتور و نائینسانی یە، لەبەر ئەوەی هیچ نووسراو دەستورێک لە نێوان سەرۆک خێڵ و ئەندامانی دا نییە، بەڵکو دەسەڵاتێکی خۆرسکی یە، پشت بە هێز دەبەستێ، خەمی سەرۆک خێڵ ئەوەیە ئەندامانی خێڵ یەکبخا لەرووی پێکهات و ئاراستەی یادەوەری یەوە یا ڕوونتر بڵێم یەکخستنی دەسەڵاتی یادەوەری یە بە هەردوو دیوەکەی، دیوی فیزیکی دیار هەروا دیوی هێزی کێشی نادیار کە ئەمەی دواییان لە ڕێگای داگیرکردنی نەستی تاکەوە مەیسەر ئەبێ، داگیرکردنی بە ڕموزو سیمبولەکانی خێڵ و بەهاکانی خێڵ، لەم قوناغە جارێ شوناسی ئاینی نەهاتۆتە کایەوە، پەیوەندی نێوان تاکەکانی خێڵ و خوداوەند پەیوەندییەکی (طوطم) ی بوو، هەر چۆن ڕەشماڵ نشینەکان مانگیان دەپەرست وەک سیمبولی کەڵک لێوەرگرتن و دۆزینەوەی ڕێگا لە شەودا، ئیدی هەر خێڵ و تەوتەمی خۆی هەبوو، بۆیە زۆر جار شەڕ لە نێوان خێڵەکان ڕووی داوە لەسەر پاوانخوازی لەسەر خوێن لەسەر شەرەفی ژن بەڵام کاتێک بازرگانی هاتە کایەوە دەبوایە هاتۆچۆ هەبێ لە نێوان خێڵەکان ئەم هاتۆچۆ ە بە مەبەستی بازرگانی و ئاڵو گۆرکردنی کاڵا پێویستی بە فەزایەکی ئاسایش و ئاشتی بوو لە نێوان خێڵەکان بە مەبەستی بەردەوامی لە ژیانی ئابوری دا، لێرەدا دەبێ ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە شوناسی داخراوی خێڵ ڕێگر بوو لە پێش کاری بازرگانی بەو یەکە داخراوە، بەو یادەوەری دیاریکراوە نەیتوانی پێشوازی لە کاری بازرگانی بکا بۆیە ئاین وەک پێداویستی قوناغەکە هاتە کایەوە سەرەتا وەک پێویستی لایەنە ئابوریەکە دواتر وەک گۆرانکاری لە شوناسی خێڵ و یەکخستنی تەوتەمی خێڵە جیاوازەکان و بەرجەستەکردنیان لە وێنەی دەسەڵاتی خوداوەند لە ئاسمان و نادیار، لەبەر ئەوەی ئەرکی ئاین لەم قوناغە، شکاندنی یەکەی داخراوی خێڵ بوو بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشێکی بەرفراوانتر بۆ کاری بازرگانی بەڵام لێرەدا دەبێ ئەوە لەبەرچاومان ڕوون بێ کە ئاین یان شوناسی ئاینی توانی یەکەی بایلوجی خێڵ بترازێنێ و کاری تیا بکا بەڵام تائێستاس نەیتوانی لە ناوی بەرێ بۆیە ئەبینین وێرای پێشکەوتنی ڕووکەشی شارستانیەت چ لە ڕۆژئاوا یان ڕۆژهەڵات کەچی شوناسی خێڵ لە نەستی تاکەکان نووستوە، وادیارە ئەم شوناسە بایلوجی یە، بە شوناس گەلێکی دیکە داپۆشراوە بەڵام هەرگیز لە نێو نەبراوەو نابرێ! لێرەدا ئەگەر لە گۆشەنیگای مێژووییەوە بەراورد لە نێوان شوناسی یەکەی خێڵ وشوناسی ئاینی بکەین، لەو سەردەمە بە شیوەیەکی ڕێژەیی شوناسی ئاینی یەکە پێشکەوتوو تر بووە، هەر بۆ نموونە ئاینی ئیسلام زیندە بە چال کردنی ئافرەتی نەهێشت، شەری نێوان خێڵە عەرەبەکانی گۆری و ئاراستەو بەهایەکی دیکەی پێ بەخشی، بۆ نموونە لە بری تەوتەم و سەرۆک پەرەستن ئاراستەی یادەوەریان گۆرا بۆ (سیمبولێکی دیکەی ئیفترازی) لە فۆرمێکی تر کە ئەویش فورمی خوداوەندە، بەم شێوەیە ئاین وەزیفەی دیکەی هەبوو لە ڕووی دەسەڵات و شوناسەوە، سنوری دەسەڵات و وەزیفەی لە دەسەڵاتی خێڵ بەرفراوانتر بوو، هاتنە کایەی شوناسی ئاینی ئاسۆی تەماحی گەورەترە لە ئاسۆی تەماحی دەسەڵاتی خێڵ و سەرۆک خێڵ، لێرەدا وەزیفەی ئاین شکاندنی پێکهاتەی یادەوەری خێڵە و ئیش کردن تیایە بەو مەبەستەی ئاین دەسەڵات و هەژمونی خۆی بەرفراوانتر بکا!

کەواتە بەریەککەوتنی یەکەی خێڵ و شوناسی ئاینی لە پێناو یەکخستنی دەسەڵاتی یادەوەری دا بوو چ لە ڕووە فیزیکیەکەوە وەک زیاتر کردنی جەنگاوەرو لە هەمان کاتدا لەرووی یەکخستنی دەسەڵاتی هێزی کێشی نادیاری یادەوەری یەوە بووە، لێرەش دا دەبێ ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە سروتی ئاینەکان بە تایبەتی ئیسلام پرە لە میکانیزمی یەکخستنی دەسەڵات و وزەی یادەوەری بۆ نموونە نوێژ کردن شێوازێکە لە یەکخستنی وزەو دەسەڵاتی یادەوەری تاکەکان و بەستنەوەی حاڵەتی هەست و نەستیان دا لە زەمەنێکی دیاریکراو بە سیمبولەکانی شوناسی کۆ وەوە کە ئەویش شوناسی ئیسلامی یە!

ئەگەر ئێمە تەنیا بە شێوەیەکی کاتی باسی ئیسلام بکەین، وەزیفەی هینانەکایەی ئەم شوناسە لە ڕووی مێژووییەوە بەر خێڵی قوریش کەوت، هەر وەک سیمای هەموو دەسەڵاتێک سەرەتا پێشکەوتنخوازە دواتر وەردەگەرێ بۆ داخراوەیی و دیکتاتوری بەم شیوەیە دەسەڵاتی ئیسلامی بوو بە ناوەندی چری دەسەڵاتی قورەیشی! من پێم وایە دابەشبوونی ئیسلام بەسەر قوتابخانەی ئیجتهادی فەقهی جیاواز، کایەکی دیموکراسی ئەو سەردەمە بوو لە هەمان کاتدا ڕیفورم خوازانەو کەم کردنەوەی دەسەڵاتی دیکتاتوریانەی خێڵێکی دیاریکراو بوو کە وەک گوتمان خێڵی قورەیش بوو، هەر بۆیە لە تەیفی سونی دا مەزهەبی حەنبەلی و حەنەفی و شافعی و مالکی هاتەکایەوە! لە تەیفی شیعەش دا مەزهەبی جەعفەری و ئیسماعیلی و زەیدی هاتەکایەوە، ئەم کایەی دابەشکردنەی دەسەڵات تەنیا تایبەت بە ئیسلام نەبوو بەڵکو دەسەڵاتی چڕی ناوەندی ئاینی مەسیحیش بە پێ پێداویستی میژوو و بەرژەوەندیەکان دابەش کرا لە نێوان کاسولیک و ئەرسەدوکس و پروتستانت، ئەم ڕیفورم خوازیە لە دابەش کردنی دەسەڵاتی یادەوەری تاکەکان تەنیا ئاینی جولەکەی نەگرتەوە، ئەم خاڵەش لەوانەیە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دارێژەرانی ئاینی جولەکە نزیکەی پینج سەد ساڵ لەگەڵ دەسەڵاتی ئیفترازی خودا دیالۆگیان هەبوو، خاڵێکی تر شوێنکەوتووانی ئاینی جولەکە بە ژمارە کەم بوون، بە پێ سەرچاوەکان ئاینی جولەکە توانی تەنیا دوازدە خێڵی ئەو سەردەمە یەکبخاو ئیشیان لەسەر بکا!

دواتر جووەکان دەسەڵاتە ئاینی یەکەیان نەخستە چواچێوەی دەسەڵاتێکی سیاسی کۆمەڵگاوە وەک ئیسلامەکان لە سەردەمی خەلافەتی ئەمەوی و عەباسی دا دواتر کردیان!

من پێم وایە جووەکان وەک ڕەگەزی سامی لەو سەردەمە دا نەیانتوانی لە ڕێگای تەورات و موساوە پەیامەکەیان لە پانتاییەکی فراوان بڵاوەی پێ بکەن کەچی دوای ئەوان بە پینج سەد ساڵ ئاینی مەسیحی هات و دونیای داگیر کرد بۆیە لێرەدا بیرکردنەوەی لۆژیکی بۆ ئەوە دەچی کە دەشێ دەسەڵاتدارانی ئاینی جوو ڕۆڵیان هەبووبێ لە پشت پێکهێنانی دەسەڵاتی ئاینی ئیسلامەوە بۆ توڵە کردنەوەو دژایەتی کردنی شوناس و ئاینی مەسیحی، تەنانەت چێرۆکی میتافوری ئادەم و حەوا و دە ڕاسپاردەکە لە تورات و قورئان دا بە یەک شێوە هاتووە، گۆشتی بەراز لە هەردوو ئاینەکە حەرامە، هەردوو ئاینەکە خەتەنەی کوڕ ئەکەن هەر دوو نەتەوەی عەرەب و جوو سامی ین و خزمایەتیان هەیە لە ڕووی بنەچەوە کەچی هەڵگرانی ئاینی مەسیحی زۆربەی بە ڕەگەز ئاریین!

کەواتە هاوپەیمانییەتییەکی ڕەگەزی و خێڵەکی لە نێوان عەرەب و جوو هەیە!

لێرەدا ئەشێ بڵێن شوناسی ئاینی ئیسلام کوپی کردنی شوناسی ئاینی جوولەکەیە لە ژێر ناونیشانێکی ترو لە سەردەمێکی دواتر!

تەنانەت پەیغەمبەری ئیسلام کە نوێژی دەکرد وەک کایەیەکی فیزیکی دەسەلات و کاریگەری لەسەر هەست و نەستی کۆ ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ و دیارو نادیار دواتر ئاراستەکردنیان بە مەبەستی ململانی! سەرەتا ڕوو لە بەیت مەقدەسی دەکرد دواتر ڕووی قیبلەی بۆ مەکە گۆری!

لێرەدا دەبێ ئاماژە بۆ پەرتوکێکی عەلی وەردی بکەم بە ناونیشانی شیزوفرینیا لە کەسایەتی عیراقی دا کە تیایدا دەڵێ کەسایەتی عیراقی کاتێ تەنگاوی دەکەی پەیتا پەیتا واز لە هەموو شوناسەکان دێنێ وەک شوناسی نیشتمانی و چینایەتی و نەتەوایەتی تەنانەت ئاینیش دەگەرێتەوە سەر ناوچەو خێڵەکەی خۆی!

بۆیە لێرەدا پێم وایە جگە لە شوناسی خێڵی بایلوجی و شوناسی چینایەتی، شوناسەکانی دیکەی ئاینی و نەتەوایەتی شوناسی ئیفترازی و وەهمیین، هەر یەکەیان بە پێ قوناغێکی میژووی هاتۆتە کایەوەو نوێنەرەکانیان ئیشیان لەسەر یادەوەری تاک و دواتر کۆ کردووە، پارتەکانیش بۆ نموونە لە کوردستانی خۆمان سێ ئاراستەیان هەیە، ئاینی و نەتەوایەتی و چینایەتی هەر یەکەیان دەیەوێ ئیش لەسەر یادەوەری ئینسانی کورد بکا بە پێ ئەو شوناسەی هەڵیگرتووەو بروای پێیەتی و چەختی لەسەر دەکا یان بە واتایەکی تر زەقی دەکاتەوە بەرگی بایەخی سەرەکی پێ ئەبەخشێ، کەواتە ململانی یەکە لەسەر دەسەڵاتی یادەوەری و شوناسە بە هەردوو دیوەکەی، دیوی فیزیکی جەستەیی و دیوی یەکخستنی نەستی تاک و کۆ و ئاراستەکردنیان لە ململانیەکاندا![1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 289 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: نەرویج / نۆویژ
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 23-07-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 23-07-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 289 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

تازەکی
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,391
ۋېنۍ 104,704
کتېبۍ PDF 19,264
فایلی پەیوەڼیدار 97,551
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - عەروزی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - عیرفانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - غەزەلە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.672 چرکە(چرکۍ)!