ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئابی 2022 دا، #مەسروور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان# کرد بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبەکەیان.
لە پیرۆزباییەکەیدا هاتووە، #محەمەدی حاجی مەحمود# سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی 46مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
سەرۆکی حکوومەت دەڵێت، لەم یادەدا دووپات لە بەهێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هاوئاهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 526 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!