کەباب لە ئیدیۆمی کوردیدا
کەباب، گۆشتی کوتراوی قیمەکراوه لەشیش دراوە لەسەر خەڵوز و ڕەژوو دەبرژێنرێت، کەباب هەندێ سەرچاوە مێژووی دروستکردنی دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئارامیەکان بەتایبەت شاری حەڵەب، لە خۆراکێکی ڕۆژهەڵاتیەوە بووە بە خۆراکێکی جیهانی، نەرم و بەتام و بێ ئێسقانە، پڕ تام و بۆیە، به لەزەتیەکەی گاڵتە و گەپی لێ دروستکراوە، دەوترێت: جارێک کابرایەک دەچێتە ماڵێک، فەرمووی نان خواردنی لێ دەکەن، ئەویش دەڵێت: نانم خواردووە، ئەوانیش دەڵێن: کورە وەرە برام کەبابە، ئەویش دەڵێت: خۆ کەباب سەگە شوێنی خۆی دەکاتەوە، هۆزانڤان و بوێژان و خۆشەویستان و عاشقان لە حەسرەتی گەیشتن بەئازیزانیان لە لاوانەوە و هۆنراوەکانیان وتوویانە: دڵ و جەرگ و دەروون بووە کەباب، واتە: ڕەنجەڕۆ و دڵ و دەروونجەرگ پارە پاره و کوتراو و برژاوە و سوتاوه بێ وەسڵی یار، نمونەی شیعری شاعیران له و بوارەوە زۆرە وەک:
#سافی هیرانی# فەرمویەتی:
دڵ بویتە کەباب بۆ مەزەی دیدەی مەست
قوربان ئەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینه
#نالی# فەرمویەتی:
دەروونم پڕ کەباب و دەردە بێ تۆ
دڵم گەرمە و هەناسەم سەردە بێ تۆ
هەروەها لە دەقی فۆلکلۆری کوردەواریشدا وەکو بەستە و بەندی گۆرانی هاتووە:
جەرگ و دڵم بوو بە کەباب
جێم مەهێڵە کافر باب
کەرداخ کردن: واتە شیشەیەکی سوورەوەکراو بنێیت بە گۆشتی گوێدرێژێکەوە، بۆنی کەباب و داخکردنی کەر لێرەدا کراون به و ئیدیۆمە و تێکەڵ و ئاوێتەی یەکتری کراون، هەندێکجار مرۆڤ بە ئومێدی شتێکی زۆر باش و چاک هەنگاو دەنێت، کەچی شتێکیتری زۆر خراپ و ناقۆڵای بۆ دەردەچێت و دەبێت بەداوی خۆیەوە و زۆر نیگەران و هەناسە سارد و ڕەنجەڕۆ و دەستخەرۆ دەبێت، کورد بۆ ئه و جۆرە شتانە گوتویەتی: بەبۆنی کەباب ڕۆیشتن بەڵام کەر داخ کردن بوو، وتراویشە: نەشیش بسوتێت، نە کەباب، بۆ کارێک دەوترێت کە هاوسەنگی و میانڕەوی تێدا بێت لە مامەڵە و ڕەفتار و ئاشتەوایی و قاڕسی و کڕێن و فرۆشتن و..تاد.[1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 915 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!