لەگەر تۆمه
لەگەر تۆمە تۆ بگێرەوە
چاوی حيزت مەشێرەوە
ئەوی له کنت بینێرەوە
به کلدان و ئاوێنەوە
لەگەر تۆمە دەرێم
ئاشقی شەمامەی باغەرێم
سوندم خوارديه به کەس نەرێم
لەگەر تۆمە ئەی خەجيلە
سنگ و مەمکت به کليله
وەک عارەبێن بم دەخیله
ده ماچێکم دێ به حيله
لەگەر تۆمە تەڕ و تازە
گەردەن کۆتری تەقرەبازە
قەت گەردەنت ناکەم ئازا
ئەمنی کوشتیيه ئه و چاو بازە
لەگەر تۆمە چاو ئەستێره
هەر ئەوشەومان ماوه لێره
خزمە تێکمان پێ بسپێره[1]