شەقلچی
هەر کاتێ ڕەوسە (سۆر-سوور) هەڵدەگەڕا و (کوزر و کا و کۆتی) تێدا نەدەما، ئەوا پێویستە ڕەوسەکە بڕ بکرێت، که مەيلی (سۆر-سوور) بوون، هێشتا دەستی لێ بەرنەدرایە، هەموو ئێواران (شەقلچی) ئاغا ڕانک و چۆغە و دەمانچەک له نێک دەبەستی یا به ولاغ یان به پێیان دەگەڕا لەسەر (جۆخينەکان-خەرمانەکان) و ڕەوسەکانی گەنم، له کاتی دەست بەردانی ڕۆژانەی سەپانەکان بە (شەقلەکە) ئەو ڕەوسانەی شەقل و نیشان دەکرد، بۆ ئەوەی شەوانە کەس دزی له ڕەوسەکە نەکات و زەکاتی ئاغاکەی کەم نەکاتەوە و بەيانيان (شەقلچی) دووبارە سەری له ڕەوسەکان دەدایەوە، بۆ ئەوەی بزانێ کام ڕەوسە شەقلی شکاوه و دزی لێ کراوه، خۆ ئەگەر کەسێکیش (ڕەوسه و شەقلی) شکاندبایە، ئەوا دەبووە تەپوتۆز لەسەر پشتی ئەو کەسەی شکاندویەتی و تۆماتی دزیان له مل دەشەتاند و دار کاریان دەکرد.[1]