ئەوشۆ شەوە مانگەشەوە
لە کیژۆران تێکەت ڕەوە
دەچوون لۆ لای مارێ مەوە
دەچم یەکیان دەگێڕمەوە
مانگ هەراتیە ئاوا نابی
داکی کیژان کۆرە نابی
قەت لە دەرکەی خافر نابی
دەستم لە یەخەی گیر نابی
یار مندارە و لۆم ژیر نابی
پێش ماریان پشت ماریان کەند و کۆرە
دەستی دایتە بەردی خڕخڕە
توڕە بی یە بەردی دانێ لە عەردی یە
ماچەکمان دێ بێ قەیدی یە
کاکە کاکە هێ برا برا
یەکیان بازە یەک کۆترە
یەک نەباتە یەک شەکرە
خوچێ لە بۆ خۆت هەرگرە[1]