کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,125
ۋېنۍ 105,815
کتېبۍ PDF 19,707
فایلی پەیوەڼیدار 98,684
ڤیدیۆ 1,420
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
شنە دروودگەر: لاوازیی باری ئابووریی خەڵکی کوردستان لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژیی ژنانە
کوردیپێدیا، (مافو دەسیاۋای بە زانیاری گرڎینەیی) پەی گرڎ کەسېۋی کورڎی دەسەبەر کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شنە دروودگەر

شنە دروودگەر
وتووێژ: بێهزاد قادری

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، خۆکوژی لەنێو هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕووی لە زیادبوون کردووە. لەو پەیوەندییەدا و بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 28 ژنی کورد خۆیان کوشتووە کە 12 کەس لەو ژنانە ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و 2 کەسیان دەزگیراندار بوون.
لەم پەیوەندییەدا وتووێژێکمان لەگەڵ خاتوو شنە دروودگەر، سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێک هێناوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:

1- بۆچی لە ماوەکانی ڕابردوودا بەگشتی ڕێژەی خۆکوژیی ژنان لە ئێراندا زیادی کردووە؟

دیاردەی خۆکوژی ڕەفتارێکە کە مرۆڤ بە مەبەستی خۆسڕینەوە لە گەردوون، بە شێوەیەکی ئاگاهانە ئەنجامی دەدات. تاک لە کاتێکدا ئەو بڕیارە (خۆسڕینەوە) دەدات کە لە ژیانی خۆی بێزار بێت و هەموو شتێک ڕەش ببینێت و لە داهاتووی خۆی بێهیوا بێت. لێرەدا پرسیارێک دەخولقێت، هۆکارەکان چین کە تاک هان دەدا بۆ ئەوەی هەوڵی خۆکوشتن بدات؟ پاڵنەر و هاندەر زۆرن لە کۆمەڵگادا. بۆ نموونە، دابونەریتی کۆنی کۆمەڵایەتی و کولتووری پیاوسالاریی زاڵ لە بنەماڵەکاندا و هاوکات نەبوونی یاسا و ڕێسایەکی سەردەمییانە لەلایەک، دۆخی ئاڵۆز و داتەپیوی ئابووریی کۆمەڵگا و بنەماڵە لەلایەکی دیکەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدان و پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان هەیە. دوای ئەوە توندوتیژیی فیزیکی و گوشاری دەروونی تەنگی بە ژن هەڵچنیوە، بۆ ڕزگاربوون لە دۆخی مەوجوود، پەنا بۆ کۆتاڕێگە، واتە خۆکوژی کە لە ڕاستیدا گەورەترین و دوایین هەڵەی ژیانیانە، دەبەن. بۆیە ڕێژەی خۆکوژی بەهۆی دۆخی شپرزەی ئێران ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زیادبووندایە.

2- ئەی هۆکاری ئەوە چییە کە خۆکوژیی ژنان لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەنیسبەت پارێزگاکانی تری ئێران زیاترە؟

بە شێوەیەکی گشتی هۆکار زۆرن، بەڵام بۆ باسکردن لە هۆکارەکانی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵات، دەتوانم ئیشارە بەو چەند خاڵانە بکەم:
لاوازیی باری ئابووریی خەڵکی کوردستان و سیاسەتی هەڵاواردن و چەوسێنەرانەی ڕێژیم کە لە پارێزگاکانی کوردستان بەڕێوەی دەبات و هاوکات نەڕەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان و ژنان (دروستکردنی کارگەی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵ).
پیاوسالاری و دابونەریتی کۆمەڵگا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تۆخی ماوە و هاوکات ئەگەرچی کەمڕەنگ بووە، بەڵام بافتی عەشایری و ژن بە کۆیلە زانین و بەزۆر بەشوودان و گەورە بە بچووک و... خاوەن ڕۆڵ و کاریگەرین لە پەرەسەندنی دیاردەی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
نەبوونی ڕێکخراو یاخود ناوەندێکی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان خۆی هۆکارێکی سەرەکییە. چونکە ئەگەر ناوەندێکی داکۆکیکار هەبێت و بتوانن لە کاتی کێشە و توندوتیژی بەرامبەریان، سەردانی بکەن و قسەی دڵی خۆیان بکەن، بێگومان باندۆڕی لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی خوکوژی دەبێت.
یاسایەک لە ڕاستای پاڵپشتی لە مافەکانی ژنان لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بوونی نییە کە هیچ، بگرە ئەو یاسایانەی کە ڕێژیمی ئێران دایڕشتوون، هەمووی نەتەنیا دژی مافەکانی ژنانە، بەڵکوو زۆربەیان بوونەتە هۆکار بۆ دروستکردنی توندوتیژیی زیاتر بەرامبەر بە ژنان.
بۆ نموونە مادەی 630ی سزای یاسای بنەڕەتیی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکات کە هەر کاتێک پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی لەگەڵ پیاوێکی تر ببینێت، ڕێگەپێدراوە کە بەبێ هیچ شاهید و بەڵگەیەک کۆتایی بە ژیانی بێنێت.

3- پێتان وایە کە ئەم ئامارانە لە داهاتوودا بەرزتریش دەبێتەوە یان نە؟

دیاردەی خۆکۆژی لە وڵاتی ئێراندا کاتێک کەم دەبێتەوە کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە یاساکاندا بێنە ئاراوە و کۆمەڵگاش لەو کۆمەڵگا سوننەتی و پیاوسالارییەیدا بێتە دەرەوە و بەرەو کۆمەڵگایەکی مۆدێڕن و سەردەمیانە هەنگاو هەڵبگرێت تاکوو مافەکانی ژنانی تێیدا دەستەبەر بێت. ئەگەرنا بەپێچەوانەوە نەتەنیا خۆکوژی کەم نابێتەوە، بگرە زیاتریش پەرە دەستێنێت.

4- هەندێک حاڵەتی وا هەیە کە کچانی دەزگیراندار خۆیان دەکوژن، هۆکاری ئەوە چییە و بۆ پێشگرتن بەو خۆکوژییانە دەبێ چی بکرێت؟

هەروەکوو باسم کرد بوونی هەندێک دابونەریتی کۆن کە ئێستاش لە کۆمەڵگای کوردەواریدا زاڵە، وا دەکات کە ئەو کچانەی کە لە قۆناغی دەزگیرانداریدان پەنا ببەنە بەر خۆکوژی. بۆ نموونە بەزۆر بەشوودانی کچان لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە بە کەسێک کە بە دڵی نییە، جا بە هۆکاری دەوڵەمەندی یان خزمایەتی یان خوێنبایی یان جیاوازیی زۆری تەمەنی نێوانیان، هۆکارن بۆ هاندانیان بەرەو بڕیاری خۆسڕینەوە و خۆکوژی، هەر بۆیە زۆر گرینگە بۆ چوونە نێو پرۆسەی هاوسەرگیری و ژیانی هاوبەش، هەردوو ڕەگەز ڕەزامەندیی خۆیان لەسەر بێت و بنەماڵەکانیان ڕێز لە بڕیارەکەیان بگرن.

5- بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان، لەسەر بنەماڵەکان چ کاریگەرییەکی دەروونیی لێدەکەوێتەوە؟

خۆکوژی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بنەماڵە و کار دەکاتە سەر چالاکییەکان و جموجۆڵەکانی نێو ئەندامانی خێزان. بۆ نموونە هەندێک جار کێشە و ناکۆکی دەکەوێتە نێوان بنەماڵەیەک، بەجۆرێک کە هەریەک لە ئەندامانی بنەماڵە یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە شتێک و پاشان هەست بە پەشیمانی و گوناح دەکەن و دواتر بەردەوام دەگەڕێن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە کە بۆچی ڕووی دا؟. یان ئەوەی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی خەمۆکییەکی زۆر لەنێو باقیی ئەندامانی خێزانەکە و ئەمەش بۆ خۆی جێگای مەترسییە بۆ دووبارەبوونەوەی ئەو ڕەفتارانە.

6- بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان، چ کاریگەرییەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر کۆمەڵگا دادەنێت؟

خۆکوژی نەتەنیا زیانی بۆ خێزانی خۆکوژەکە هەیە، بەڵکوو زیانی گەورە بەر کۆمەڵگا دەکەوێت. هەتا ڕێژەی خۆکوژی لەنێو کۆمەڵگادا بەرز بێت، ئەو کۆمەڵگایە کۆمەڵگایەکی خەمۆک و پڕ لە دڵەڕاوکێ دەبێت. بەجۆرێک بێهیوایی و خەفەت باڵ بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگادا دەکێشێت و بەرەو لاوازیی ڕۆحی و ڕەوانیی دەبات. هاوکات ئەو کۆمەڵگایانەی ڕێژەی خۆکوژییان لە سەرەوە بێت، لە ڕوانگەی جیهان و تاکی پێشکەوتووەوە کۆمەڵگای ناتەندروست و دواکەوتوو ئەژمار دەکرێن.

7- بۆ کەمکردنەوەی خۆکوژیی ژنان، دەبێ چ ڕێکارگەلێک بەکار ببرێت؟

سەرەتا پێویستە ژنان خۆیان و گیانی خۆیان خۆش بوێت. چونکە بەو کردارەیان (خۆکوژی) تەنیا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بەڵکوو دوای ئەوان کاریگەریی زۆر نێگەتیڤ لەسەر خێزان و کۆمەڵگادا دەسەپێنن. بۆیە دەبێ ژنان هۆشیار بکرێنەوە لەسەر ئەو دیاردەیە و لێکەوتە و زیانەکانی خۆکوژییان بۆ شی بکرێتەوە. کار بکرێت بۆ نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی توندوتیژیی نێو خێزان. ئەویش بە دروستکردنی ڕێکخراوی تایبەت بە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان. بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست ژنان پەنای بۆ ببەن و هاوکات ڕێنوێنیکردنی ئەو کەسانەی کە باری دەروونییان جێگیر نییە و لە سەرووی هەموویان، پێشگیری و پاڵپشتیی خێزانییە لە ژن لەهەر هەلومەرجێکدا کە پێویستییان پێی بێت.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 195 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: ئابۇریی
کتېب - کوڵەباس: ژەنی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 23-08-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 23-08-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ئاراس ئیلنجاغی )یۆ جە:23-08-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 195 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.170 KB 23-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,125
ۋېنۍ 105,815
کتېبۍ PDF 19,707
فایلی پەیوەڼیدار 98,684
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کوڵەباس
پیێوە واچۍ
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.422 چرکە(چرکۍ)!