پڕۆژەی زیندووکردنەوەی #دارێ والی# و مێژووەکەی جێبەجێکرا
دارێ والی کە داربەروویەکی گەورە بووە تا ناوەڕاستی ساڵی شەستەکانی سەدەی ڕابردووش هەر مابوو، کەوتبووە خۆرئاوای شاری #قەڵادزێ# لە ناوچەی #پشدەر#، ئێمەش لە مانگی 5 /2019، داواکاریەکمان بەرزکردەوە بۆ بەڕێز ئاوارە کوێخا علی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لە ڕانیه، کە تێیدا داوای زیندووکردنەوەی دارێ والی و مێژووەکەیمان کردبوو.
بەڕێزیشیان بە خۆشحاڵیەوە ڕەزامەندی دا لەسەر داواکاریەکە مان و بودجەیەکیشی بۆ بڕیاردا و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕینیش جێ بە جێ کرا.
دیارە ئەوەندەی مەبەستمان زیندووکردنەوەی مێژووی دارێ والی بوو، که مێژوویەکی فەرامۆش کراو و گرنگی شاری قەڵادزێ و ناوچەکانی پشدەر و مەرگەیە، لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی
ئەوەندە مەبەستمان چاندنەوەی دارێک نیە به و ناوەوە، هەر لێرەوەش سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین و شارەوانی قەڵادزێی و ناحیەی هێرۆ و بەڕێزان مامۆستا أحمد قادر سعید و کاک قوباد حاجی فەقێی قەڵادزێ دەکەین، کە وێنەی دارێ والیان بۆ کردینە دیاری، کە لەساڵی 1964 وێنەیان گرتبوو.
یرۆکی دارێ والی
مەڕانە و قۆچانە یەکێک بوون لەو باجانەی کە دەوڵەتی عوسمانی ساڵانە بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندبووی.#حەمەئاغای کۆیە# هەزار سەری مەڕی خۆی ڕەوانەی لای ئاڵی ڕەجەب بەردەشانی دەکات بۆ ئەوەی لەو باجە بەدووری بگرێت. شێخ مەحموودێکی پەڵکۆیی کە قایمقامی سورداشی دەوڵەتی عوسمانی بووە، بەوە دەزانێت و لەسەر پەڕاندنەوەی ئەو مەڕانە بە زێی بچووک دا بۆ بەری مەرگە، ئاڵی ڕەجەبی بەردەشانی دەکوژێت. ئاڵلای ئاڵی بەردەشانی لە تۆڵەی باوکی قایمقامەکە دەکوژێت و هانا دێنێت بۆ پشدەر و بۆلای مەمەندئاغای میراودلی (سەرۆک هۆزەکانی پشدەر) کە ناسرا بوو بە مەمەندە قیت، کە دەکاتە باپیری میناغای گربداغ. دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێگای حوسنی، فەرماندەی سوپای عوسمانی لە قەڵادزێ جێگیر لە گردی حوسنی فەرمان دەکات بەسەر مەمەنداغای میراودلی کە ئاڵڵای ئاڵی مان ڕادەست بکەن. مەمەندئاغای میراودلیش دەڵێ ئێمە ئەوە ناکەین و وا باشە حوسنی بکوژین. بۆ ئەوەش حەسەنە گەنجە لە هۆزی نورەدینی و حەسەنە خڕە لە تیرەی سەربەخۆی نیگار_نیگاران، ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. ئەو دووانەش بە تاکتیکی بردنی نامەیەکی مەمەندئاغا بۆ حوسنی بە سواری ئەسپ لە گردی حوسنی هەڵدەستن بە کوشتنی حوسنی لە ساڵی 1889 و دەربازیش دەبن.والی عوسمانی ساڵی1892 بە هێزێکی زۆرەوە هێرش دێنێتە سەر پشدەر بۆ تۆڵەکردنەوەی حوسنی و قایمقامەکە بارەگایەکی لە (دارێ والی) کە دار بەڕوویەکی دێرین و گەورە بووە جێگیردەکات.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 705 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!