بە خووگیاشا وات: چی ڕۊنە بەرنمەگنی؟
ماچۊ: وەرو ڕەفتارەکا شەوېم.
خووگ زیاتەر شەوېنە مزیۊرە، ڕەفتارېش خرابېنۍ، بلۊنە دلۍ هەر باخێ زەمینەکەیش کاڵۊوەو خاکەکەیش هۊرش ۋېڵنۊوە.
مانا: بە بەرازیان وت بۆچی بە ڕۆژ دەرناکەویت؟
ئەویش وتی: لەبەر ڕەفتارەکانی شەوم.
دیارە بەراز بە زۆری بە شەودا دەردەکەوێت و کاریشی تەنها تێکدانی زەوی ناو باخ و کێڵکەکانە.
ئەم پەندە بە کەسێک دەوترێت کە لەبەر ئیشە قۆڕ و بێماناکانی ڕووی ئاوەدانی نەبێت.
ووتیان بەبەراز بۆ تۆ ڕۆژ دیارنی
وتی لەبەر شەو و کرداری گەنی [1]