ئامادەکردنی:ساڤۆ سەردار
لە شارستانیەتی میزۆپۆتامیادا کۆمەڵێک شارستانیەتی دیکە لەناو وێنەی گشتی شارستانیەتەکە بە قۆناغی جیاواز بەشەکیانە تیایدا هەبوون بە نموونە : شارستانیەتی ئاشووری، سۆمەری، ئەکەدیەکان، نیو-بابلییەکان، کە لەم نوسینەدا زیاتر لەسەر وێنەی شارستانیەتی سۆمەریەکان و تایبەتمەندیییەکانی دەوەستین، بنیاتنانی شارەکانی ناو سۆمەر پلان بۆ داڕێژراو بوون، واتە بەشێوەکی ڕیکەوت و فەرزکردنێکی سروشت نەبوون ئەمەش بە شێوازی شارسازی urbanism ی شارستانیەتەکەوە دیارە هاوکات خەریتەی شارە سۆمەریەکان ئەمە دەسەلمێنن، فۆڕمی یەکگرتووی بەشە جیاوزەکانی شارەکە هێما بە بیرکردنەوەی سۆمەرییەکان دەکەن لە بارەیی شارسازی و حزوریەتیان لەناو مێژوودا کە بە شێوەیەکی یەکترتەواوکەرانە بەشەکان(unite) شارەکانیان بونیادناوە بە دەربڕینێکی تر هەموو بەشەکانی شارەکە پێکەوە پەیوەستبوون ئەمەش بۆ سۆمەرییەکان ڕەمزی یەکگرتووییە، بەشێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی قۆناغی سۆمەرییەکان دروستبوونی نوسینی بزماری بووە، لەگەڵ دەرکەوتن و گەشەسەندنی (نوسینی بزماری) بینا ئاینیەکانیش بە شێوەیەکی هاو ئاراستە لەگەڵ نوسینی بزماریدا گەشەیان کردووە، بە تایبەت بینا مۆنیومێنتالەکان (بینای یادەوەری)، ئەم شارستانیەتە خاوەنی تایبەتمەندیەکی خۆی بووە لە گەشەسەندنی فۆڕمێکی جیاکەرەوەی بینا و تەلارەکانی وەکو لاندمارک (بەرژەنگ) بۆ خاوەنداریکردن و جودا کردنەوەی لە چاو شارستانیەتەکانی تر بە ناوی(پڕۆتۆلەیتەر) کە ئەمانەش زیاتر لەکۆمەڵەی بینا ئایینیەکان بوون و لە ژێر ناوی پڕۆتۆلەیتەردا هەوڵی شوناسپێدانیان پێ دراوە، پەرستگایی سەکۆ یی جۆرێکی پەرستگایە لەناو کۆمەڵەیی پڕۆتۆلەیتەردا پۆلێن کراوە، بۆیەش ئەم جۆرە بە پەرستگایی سەکۆ ییەوە ناو نراوە چونکە فۆڕم و ڕوکاری پەرستگاکە لە شێوەی سەکۆیەکدا بووە لە گردێکی بەرزدا جێگیرکراوە، لەناو کۆمەڵەیی پەرستگایی سەکۆکاندا شاری ئیریک یەکێکە لە پەرستگا دیارەکانی لەناو شارستانیەتی سۆمەردا هەڵگرتووە، لەناو میتۆلۆژیای سۆمەریدا پاڵەوانی ئەفسانەیی گلگامێش بە شای ئیریک دانراوە، لەناو شاری ئیریکدا هەر یەکە لە خواوەند ئانو : شای ئاسمان، خواوەند ئینانا: شاژنی ئاسمان پەرستگایان هەبووە، پەرستگاکانیش بەوە ناسراون کە دەورە دراون بە مس و زیو ئاڵتوون.
هاوشانی پەرستگایی سەکۆیی جۆرێکی دیکەش پەرستگا هەبووەکە ناونراوە بە پەرستگایی تەخت (ground temple)، ماددەی بەکارهێنراو لە دروستکردنی ئەم پەرستگایانە خشتی قورین بوون، کە موادێکی لۆکاڵی باو بووە، هەم لە هاویندا سارد و لە زستاندا گەرم هێنەربووە، خاڵی جیاکەرەوەی شارستانیەتە کلاسیکەکان لە ڕووی موادی بەکار هێنانەوە لەوەدایە کەوا دەستڕاگەیشتنیان بە موادی دەرەوەی خۆیان نەبووە بە هۆی نەبوونی هۆکاری گواستنەوە بۆ گواستنەوەی موادەکان، دەستی کار و کرێگرتەکانیان تەنها مرۆڤ و کۆیلەکانیان بوون وەک ئەوەی لە هەرەمەکانی میسڕدا بەردە گەورەکانیان بە هۆی کۆیلەکانیان گواستۆتەوە لەگەڵ ئەمەنەشدا زۆرترین ماددەی بەکارهینراو لە شارستانیەتی میزۆپۆتامیادا بەرد و خشتی قۆرینی لۆکاڵ بوون، دیواری ناوەوەی بیناکانیان بە هۆی زەخرەفەوە ڕازێندرابوونەوە بە مۆزایک (mosaic)، بە بەکار هێنانی هیڵکاری تایبەت بە خۆیان یاخود بە هۆی خشتەکانەوە زەخرەفەیان دروست کردووە (ornamentation)، خشت فرە وەزیفە بووە هەم وەکو لایەنی دروستکردن و پاراستن هەمیش وەکو ئیستاتیکا و لایەنی جوانی بیناکان ئیشی کردووە.
یەکەم شار لە جیهاندا بە پێی هەندێک سەرچاوە شارەکانی سۆمەر بووە، ئەریدۆ بەیەکەم شار دادەنرێت لە ناو میتۆلۆژیای سۆمەریدا، سەرباری ڕووبەری فراوانی وشکانی ڕووبەرێکی ئاویش لە بەشی ناوەڕاشتی شارەکەدا ئاوێزانی بوو، بە هەمان شێوەش بینای سەرەکیش هەر پەرستگا و باڵەخانەی ئاینی بوون، مێژووی ئەریدۆ ئەگەڕێتەوە بۆ 4500 ساڵ پێش زایین شوێنگەی خواوەند ئینکی بووە، هەر یەک لە خواوەندە سۆمەرییەکانی دیکەش لەوانە: ئانو، ئینیل، ئینانا.
لەناو میتۆلۆژیای سۆمەرییەکاندا ئەریدۆ ناسراوە بە(یەکەم شاری شا)، پاش ئەوەی کە پادشایەتی لە بەهەشتەوە نێردراوە لە یەکەم جێگادا لە ئەریدۆدا جێگیر کراوە، گەرچی شارەکە(ئەریدۆ) بە کۆمەڵێک شار-دەوڵەت ی جیاوازدا دەورەدراوە بەڵام بە شاری سەرەتایی سەردەمی زێڕین ناسراوە (میترۆپۆڵس)، بەهەمان شێوە هەندێک لە نوسەرەکانی گێڕانەوەی ئینجیلی سەرەتایی ناوی ئەنێن بە باخی عەدەن وەک لێکچواندنێک بە بەهەشتێکی ئوستوورەیی.[1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,264 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!