کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,047
ۋېنۍ 105,777
کتېبۍ PDF 19,704
فایلی پەیوەڼیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
چاکی خاڵەسوورە
کوردیپێدیا، ڕۊ بە ڕۊو تارېخو کورڎەسانی و کورڎی منۋیسۊۋە..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاکی خاڵەسوورە

چاکی خاڵەسوورە
چاکی خاڵەسوورە
لە کتێبی: #شاری وێران#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
لە سەر گەلێک تەپک و کێوان، لە بەرقەد و لاپاڵان، لە دەشت و گۆڕایییان تەنانەت لە کووچە و کۆڵاناندا گڵکۆی پیاوخاسان دەبینین کە داریان لە سەر چەقێندراوە و هێندێک شاڵ و ئاڵەبووکی ڕەنگاوڕەنگیان پێوە هەڵاوەسراوە. ئەو گڵکۆیانە کە پێیان دەگوترێ (شەخس) یان (چاک)، لە سەرانسەری کوردستاندا وەبەر چاو دێن کە زۆربەیان ناسراون و گڵکۆی ئەو پیاوچاکانەن کە لە تەمەنی خۆیاندا هەر خەریکی عیبادەت و کاری باش و خزمەت بە خەڵک بوون و دوای کۆچی دوایییان گڵکۆکەیان بۆتە زیارتگای خەڵک.
هێندێک چاکیشمان هەیە کە بە ڕواڵەت گڵکۆی لێیە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچیان تێدا نییە و لە لایەن هێندێک پیاوی ژیر و تێگەیشتوو لە سەر کانی ئاوان و بەتایبەتی لە لێڕەواراندا ساز کراون بۆ پاراستنی ئەو جێگایانە. کە بە ڕاستیش بە کەلک بوون و خەڵک بۆ ڕێزدانان بە ئەوان، دار و دەوەنی دەورانبەریان پاراستووە و لە کوێربوونەوەی کانیاوەکان بەرگرییان کردووە.
شەخسی واشمان هەیە کە بە هۆی خەونی هێندێک کەس ساز بوون، واتا یەکێک خەونی دیوە کە پیاوچاکێک پێی گوتووە فڵانە جێگا گڵکۆی منە، ئاگات لێبێ و بمپارێزە. ئەو کەسەش بە هۆی بیر و بڕوای ئایینییەوە چووە پەرژین یان پاردەی بۆ ساز کردووە و دارێکی لە سەر چەقاندووە و دوو کێلی بۆ داناوە و هێندێکی گڵ لێ هەڵداوەتەوە و بەو جۆرە بۆتە چاک.
لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو شەخسانەی کە ئێستا گڵکۆیان هەیە، ڕەنگە زۆر شتمان بۆ ڕوون بکەنەوە، وەک گڵکۆی خودا لێ خۆش بوو (بوداق سوڵتان) کە لە گۆڕستانی مەهاباددایە و پیاوێکی ناوبەدەرەوە و خێرخوا و خزمەتکاری خەڵک بووە و نیزیک بە چوارسەد ساڵ لە مەوبەر بناغەی شاری مەهابادی داناوە و (مزگەوتی سوور) و (پردی سوور) لە ئاسەوارەکانی ناوبراوە. یان چاکی (شێخ وسوو) لە گوندی لاچینی مەهاباد کە سەفەری (نادرشای ئەفشار) مان دێنێتە بەر چاو کە کاتێک بە لەشکرێکەوە لە ڕێی مەهابادەوە بەرەو عێراق چوون، شەوێک لە لاچیندا ماونەوە و شەوێ یەکسمەکانیان لە دەورانبەری گڵکۆی شێخ وسوودا دەبەستنەوە و بێ ئەوەی بزانن چ پیاوچاکێک لە وێ نێژراوە. شێخ وسوو دەچێ لە خەونی نادرشاوە و خۆی پێ دەناسێنێ و لێی دەوێ کە بێ حورمەتی پێ نەکرێ. نادرشاش سبەینەکەی دەستوور دەدا کە ئەو جێگایە خاوێن بکرێتەوە و کێل و بەردی بۆ ساز بکرێ و هۆدە و نوێژخانەی لێ دروست بکەن کە بەداخەوە ئێستا تەنیا هۆدەیەکی بچووکی لە سەر ماوە.
یەکێک لەو چاکانە کە ئێستا نەماوە و لە نێو چووە، چاکی (خاڵەسوورە) لە شاری مەهاباددا بووە. خەڵکی مەهاباد، ئەوانەی کە ساڵەکانی پێش 1335ی هەتاوییان دیبێ، لە بیریانە کە لە گەڕەکی (قوڵەقەبران)، لە سەر بەرزایییەک، لە ژێر سێبەری دارەبووزێکی گەورە و پڕ لک و پۆدا کە بە پلیکان بۆی وەسەر دەکەوتن، چەند گڵکۆی لێبوو کە بە بەردچن پاوان کرابوو. یەکێک لەو گڵکۆیانە کە لە ئەوانی دی بەرچاوتر بوو، گڵکۆی خاڵە سوورە بووە کە خەڵک بۆ زیاڕەت و بە مەبەستی وەدی هاتنی نیاز و ئاواتیان دەچوونە سەری و چلدانەیان دەگرتەوە.
خاڵە سوورە، پیاوێکی چوارپەل قایمی کەڵەگەتەی سوورکاڵە بووە کە کاری جەردەیی دەبێ و بۆخۆی و دارودەستەکەیەوە ڕێگرییان کردووە و دەوڵەمەندانیان ڕووت کردووەتەوە و بەشی خۆیان لێ هەڵگرتووە و ئەوی دیان داوە بە هەژار و نەداران.
خاڵە سوورە، لە ساڵەکانی پێش شەڕی نێونەتەوایەتی یەکەمدا ژیاوە. لە ساڵەکانی شەڕدا کونسوولی ڕووسان لە و - ڵاتی ئێمەدا دەکوژرێ و ڕووسەکانیش بە تۆڵەی کوژرانی ناوبراو دەست دەکەن بە کوشت و کوشتاری پیاوانی بێ تاوانی مەهاباد تا وای لێ دێ کە نێرینە لە شاریدا نامێنێ و ئەوەی دەکوژرێ، دەکوژرێ و ئەوانی دی یا ڕادەکەن و شار بە جێ دەهێڵن یان خۆیان لە کون و کاژێڕاندا دەشارنەوە. لەو سەردەمەدا خاڵە سوورە و دارودەستەکەی بە دزییەوە دێنەوە نێو شار و خۆیان حەشار دەدەن و لە دەرفەتێکدا هێرش دەبەنە سەر حەوت کەس لە ڕووسەکان و دەیانکوژن. ڕووسەکانی دی کاتێک بەو کارەساتە دەزانن، گەمارۆیان دەدەن و پەلاماریان بۆ دەبەن و خاڵە سوورە و یارانی دوای دەست کردنەوەیەکی ئازایانە شەهید دەبن و چەند ژنێک کە لەو گەڕەکەدا مابوونەوە دەیاننێژن و بەو هۆیەوە گڵکۆی ناوبراو دەبێتە زیاڕەتگا.
لە ساڵی 1335ی هەتاوی لە کاتی کێشرانی شەقامدا بەداخەوە گڵکۆی خاڵەسوورە وەبەر دەکەوێ و لە نێو دەچێ. ئێستا بەو شەقامە دەڵێن شەقامی (سەلاحەددین ئەییووبی).
هیوادارم ئەوانەی حەز لە کاروباری لێکۆڵینەوە دەکەن، بە لێکۆڵینەوە لە بارەی چاکەکاندا بە ڕوون کردنەوەی ڕابردووی دوور و نیزیکی وڵاتەکەمان یاریدە بدەن. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 229 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕازۍ ڕاسېنۍ
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 07-09-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 07-09-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 229 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,047
ۋېنۍ 105,777
کتېبۍ PDF 19,704
فایلی پەیوەڼیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - ستایېش ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.218 چرکە(چرکۍ)!