کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,047
ۋېنۍ 105,777
کتېبۍ PDF 19,704
فایلی پەیوەڼیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
چ بنووسین؟
کوردیپێدیا، ڕۊ بە ڕۊو تارېخو کورڎەسانی و کورڎی منۋیسۊۋە..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چ بنووسین؟

چ بنووسین؟
چ بنووسین؟
لە کتێبی: #شاری وێران#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
ئەدەبی کوردی وەک ئەدەبی زۆربەی نەتەوەکانی دی بریتییە لە دوو بەشی (شیعر) و (پەخشان) کە هەر کام لەو بەشانە لکوپۆیەکی زۆریان لێ دەبێتەوە. سەدان ساڵە لە سەر شیعری کوردی کار دەکرێ و لە هەموو مەوزووعێکدا و لە گشت شێوە و وێنەیەکدا شیعر گوتراوە، بەڵام لە پەخشاندا هەر چەند زۆر کتێب نووسراوە و وەرگێڕدراوە، دەبێ بڵێم کە لەچاو شیعر، هیچ کار نەکراوە و لەوبارەدا هێشتا لە پلەکانی سەرەتاییی پێشکەوتداین و بۆ ئەوانەی کە دەتوانن بنووسن، ڕێگا ئاواڵەیە و مەیدانێکی بەرین و بێ سنوور چاوەنواڕیان دەکا.
بۆ ڕێنوێنیی ئەو لاوانەی کە ئیستعدادی نووسین و مەیل بە خزمەتیان هەیە چەند شوێنێک نیشان دەدەم کە دەتوانن وێڕای خزمەت بە ئەدەبی کوردی بە کەمێک زەحمەتکێشان ناو دەرکەن و بێنە ڕیزی نووسەران.
بە تێکڕاییی ئەو شتانەی کە دەکرێ کاری لە سەر بکرێ سێ بەشن:
ئەلف - وەرگێڕان: ئەوانەی کە لە زمانە بێگانەکاندا شارەزان، دەتوانن نووسراوەی باش و بەکەڵک وەرگێڕن. دیارە لەو بارەدا تەنیا شارەزا بوون بە زمانێکی کە نووسراوەکەی پێ نووسراوە بەس نییە و وەرگێڕ دەبێ ئەدەبی کوردیش باش بزانێ.
لە وەرگێڕاندا مەرجی هەرە گرینگ پاراستنی ئەمانەتە؛ واتا وەرگێڕ هەققی نییە هێندێک لە نووسراوەکەی دەرباوێ و وەلای نێ یان نووسراوەکەی بگۆڕێ یان بە مەیلی خۆی شتێکی لێ زیاد بکا. هەر وەها وەرگێڕ دەبێ ویست و داخوازی کۆمەڵی ئەمڕۆی کوردەواری لەبەر چاو بگرێ و نووسراوەیەک وەرگێڕێ کە داواکاری هەبێ.
ب - خوڵقاندن: ئەو شتانەی کە نووسەر دەتوانێ بە زەوقی خۆی بیانخوڵقێنێ، بریتین لە:
1. چیرۆک کە بۆ خۆی چوار بەشە:
- چیرۆکی درێژ (ڕۆمان)
- چیرۆکی نیوەدرێژ (ڕۆمانس)
- چیرۆکی کورت (نوویل)
- چیرۆکی کورتی کورت
2 - شانۆ
3 - کتێبی غەیری چیرۆک
4 - مەقالە
ئەم شتانە دەتوانن هەموو چەشنە مەبەستێک بگەیەنن، وەک زانستی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، ئەخلاقی، فەلسەفی، پێکەنینی و....
ج - لێکۆڵینەوە: کە بریتییە لە دوو بەشی گرینگ: ڕووداوەکان و فۆلکلۆرەکان.
یەکەم؛ ڕووداوەکان کە دوو بەشە:
1 - ڕووداوە مێژوویییەکان: وەک (سازکردنی قەڵای هەلاکۆ لە کوردستاندا) کە ئێستاش گوندەکەی بە ناوی (قەڵای ئەڵڵاکۆ) لە نیزیک بەندی میاندواو لەسەر چۆمی جەغەتوو هەر ماوە.
لە لێکۆڵینەوە و نووسینی شتی مێژووییدا، نووسەر دەبێ تەعەسووبی نەبێ و ئەوەی کە لە نووسراوەکانی مێژوونووساندا هاتووە لەگەڵ ئەوەی کە بۆ خۆی پێی گەیشتووە، بێ غەرەز و بێ نەزەر بیهێنێتە سەر کاغەز.
2 - ڕووداوە غەیری مێژوویییەکان: وەک ڕووداوی (ئەشکەوتی گەوەڕێ). لەبارەی ڕووداوە غەیری مێژوویییەکاندا دەبێ تەواوی ئەو شێوانەی کە گێڕاویانەتەوە ناو ببرێن.
دووهەم؛ فۆلکلۆرەکان: فۆلکلۆری کوردی کە بەشێکی گرینگ لە ئەدەبی کوردی پێک دێنێ یەکجار زۆرن و هەرچەند لەم ساڵانەی دواییدا هێندێکیان کار لە سەر کراوە، هێشتا ڕێگەیەکی بێبڕانەوە لەپێش ئاشقە نووسیناندا هەیە.
لەبارەی فۆلکلۆرەکاندا نووسەر یان لێکۆڵینەر نابێ وشەکان بە مەیلی خۆی بگۆڕی یان وشەیەک کە پێی وایە بێمانایە، تووڕ هەڵدا. دەبێ وشەکان چۆن دەبیسێ هەر ئاوایان بێنێتە سەر کاغەز و ئەگەر پێی وایە وشەیەک بێمانایە یان ناحەزە یان مەبەست ناگەیێنێ دەبێ بێ دەست لێدان و دەست تێوەردان لە وشەکە، لەنێو پاڕانتێزدا یان لە ژێرنووسی نووسراوەکەدا شی بکاتەوە و نەزەری خۆی دەربڕێ. هەر وەها ئەگەر دوو یان چەند شێوە و وێنە لە دەستدا بێ و لە وشە یان جوملە یان مەوزووعدا دژایەتییان بێ، دەبێ باسی گشتیان بکا و ئیشارە بکا کە پێوەندی لەگەڵ کام وێنە یان شێوەدا هەیە.
$لە کوردیدا فۆلکلۆری جۆربەجۆرمان هەیە کە دەکرێ کاریان لە سەر بکری و لێیان بکۆڵدرێتەوە وەک ئەمانە:$
1 - بەیت: لە سەر هێندێک بەیت وەکوو (مەم و زین) و (دمدم) و... کار کراوە و کتێب و مەقالە نووسراوە، بەڵام لەبارەی ئەوانی دی یان کار نەکراوە یان ئەگەر کاریش کراوە زۆر کەمە و بەرچاو نییە. لێکۆڵینەوە لەبارەی بەیتەکاندا زۆر باش دەتوانێ بە ڕوونکردنەوەی وەزعی سیاسی و مێژوویی و کۆمەڵایەتیی ڕابردوو یاریدە بدا.
بەیتەکان جۆربەجۆرن، لە مەقالەی (شاری وێران) (لەم کتێبەدا) هێندێکم ئێشارە پێکردوون.
2 - ئەفسانە: زۆر مەوجوود یان جێگا لە فۆلکلۆری کوردیدا بۆتە ئەفسانە و لە زۆر فۆلکلۆراندا بە شێوەی جۆربەجۆر ناو دەبرێن. ئەو ئەفسانانە یان عموومییەتیان هەیە و لە سەرانسەری کوردستاندا لەگەڵیان ئاشنان، وەک: ئەفسانەی (دێو و درنج) و ئەفسانەی (ئاوی حەیات) یان تایبەتی ناوچە یان شارێکن وەک ئەفسانەی (پیرەژنە چنگ ئاسنینە) کە تایبەتی مەهابادە.
3 - چیرۆک (حەکایەت): لە کوردیدا چیرۆک یەکجار زۆرە، چەشنی:
- چیرۆکی ئاشقانە وەک (دەنکەهەنار)
- چیرۆکی عاتیفی وەک (موورووی دەنگێ) کە لە مەڵبەندی مەریوان بە (دەنگەوەرە) ناوبانگی هەیە.
- چیرۆکی ئایینی وەک (شێخ مەند و شێخ ڕەش)
- چیرۆکی منداڵان وەک (مەڕۆکە و بزنۆکە)
- کورتەچیرۆکی پەندی وەک (بەرخۆڵە)
4 - مەسەل: لە کوردیدا لەبارەی هەر مەوزووعێکدا یەک یان چەند مەسەل (ضرب المثل)مان هەیە. لە وڵاتی ئێمەدا (مەلا غەفووری حافیز) کتێبێکی لەوبارەدا هەیە و زۆربەی مەسەلەکانی بە نەزم دەرهێناوە کە جێگای ڕێزە. مەلا غەفوور تەنیا مەسەلەکانی کۆ کردۆتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەوبارەدا کارێکە کە دەبێ فەرامۆش نەکرێ.
لەبارەی مەسەلدا دەبێ مانا و جێگەی بەکار هێنانی و ئەگەر بکرێ چلۆنایەتیی سازبوونی مەسەلەکە بەر چاو بگیرێ. هەر وەها ئەگەر مەسەلێک چەند وێنەی هەبێ، دەبێ هەموویان لەبەر چاو بگیرێن، وەک:
مێریلەیان دەبردە شوشتنێ مووروولەیان دەکردە گەردنێ
کە بەم شێوەش بەکاری دەبەن:
مێریلە دەمرد، مووروولەیان دە گەردنێ دەکرد.
5 - هەتەڵە و مەتەڵە (مەتەڵ): وەک:
ئاسمانی ساوە و پەڵەپەڵەی هەورە
مافوورەی چندراو، دەستکاری گەورە = (دەسرەی هەوری) یان:
ئەوە چییە هەتا نەیبەستی ناڕوا؟ = (کاڵە و پێتاو)
6 - ڕوسمەکان: لە کوردەواریدا ڕوسمی جۆربەجۆرمان هەیە کە جێگای سرنجن و دەگەڕێنەوە سەر بیر و بڕوای باوک و باپیرانمان وەک ڕوسمی (قوڵەچوارشەممۆ) و (هەتەرێ و مەتەرێ) و (بێڵندانە) و (شێوەکانی زەماوەند و گۆوەند).
7 - بڕواکان: هێندێک شت هەن کە گەلەکەمان بڕوایان پێی هەیە وەک: (بووکەبارانە)، (شەممولە)، (نەڕشتنی ئاوی کوڵیو بە شەو)، (نەحس بوونی سێزدە) یان (بە پیرۆز (مبارک) زانینی ڕۆژی هەیینی) و....
8 - پەندی پێشینیان: پەندی پێشینیان کە زۆربەیان (سێ سێ)ن واتا لە هەر پەندەیدا سێ شت هاتووە، لە فۆلکلۆری کوردیدا زۆر گرینگن، وەک:
(لە هەورازان مەڵێ کوتنێ، لەبەر بایە مەکێشە تووتنێ، مەچووە سەر ماڵە بابی ژنێ.)
یان:
(نە کوێرەکانی دەبێ بە باخ، نە کەلاوە دەبن بە وەتاخ، نە کچەتیوان (کچە هەتیوان) دەبن بە شەوچراخ.)
9 - قسەی خۆشی پێشینیان: وەک قسەکانی خودا لێخۆشبوو سەیید (ڕەشید) یان قسەکانی خودا لێخۆشبوو (مامەنداغای شەختان)ێ و قسەکانی خودا لێخۆشبوو مەلا (ئەحمەد تەوحیدی) و....
10 - کایە: کایەکان دوو جۆرن:
- کایەی منداڵان، وەک (پشیلەی ماڵە مێرانی) و (خوززێن) و (هەمزەل) و....
- کایەی گەوران، وەک (جۆرابێن) و (میرمیرێن) و....
11 - گاڵتە و گەپ : بۆ خۆش ڕابردن و پێکەنین گاڵتە و گەپی جۆربەجۆرمان هەیە، وەک:
- چیرۆک: چەشنی چیرۆکەکانی مەلای مەزبوورە
- کایە: ڕاوە ژووشک
- شیعر: شەڕەفڕ
- گۆرانی: بەند هاویشتن
12 - شیعر: زۆربەی شیعرە فۆلکلۆرییەکان بە گۆرانی دەگوترێن، وەک:
تایەک لە زوڵفت ها وە دەسمەوە
بەندی دڵ ئەپسێ پێی ئەبەسمەوە
یان:
هەتا ئەمن بووم بە گوێی بانەوە
بەرتیلیان دەدا و دەپاڕانەوە
ئێستا کە پیر بووم پێم دەڵێن خاڵۆ
بەرتیلیش دەدەم نامکەنە ماڵۆ
13 - گۆرانی و مۆسیقا: ئەوانەی کە لە مۆسیقادا شارەزان دەتوانن لە قام و گۆرانی و هەوا جۆربەجۆرەکان بکۆڵنەوە و شتیان لەسەر بنووسن و بیانپارێزن. لەوبارەدا دەبێ چەند شت لەبەر چاو بگیرێ:
- شیعری گۆرانی و قام
- هەوا و ئاهەنگی ئەوان
- نەوعی گۆرانی وەک قام، حەیران، بەند، قەتار، لاوک، بالۆرە، و....
- ئەگەر بکرێ چۆنییەتی سازبوونی ئەوان.
هیوادارم ئەو ڕێنوێنییە بێتە هۆی قەڵەم بە دەستەوە گرتنی لاوە بەزەوقەکانمان بۆ نووسین و پەرەپێدان بە ئەدەبی کوردی. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 447 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 07-09-2022 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 07-09-2022 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 447 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,047
ۋېنۍ 105,777
کتېبۍ PDF 19,704
فایلی پەیوەڼیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - زۋانی یەکەم کوڵەباس - جۊرو ۋەڵاکەرڎەی - دیجیتاڵ کوڵەباس - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) کوڵەباس - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.359 چرکە(چرکۍ)!