گریەیی دایم لە ئەشکا چاوی کردمە بەلبەلە
دڵ لە ناڵینی فیراقت، موتتەسیل، وەک بولبولە
مەیلی گەشتی گوڵسْتان و دامەنی سەحرام نییە
دامەنم هەر سوور لە ئەشکی ئاڵی دیدەم گوڵ گوڵە
وەک سەمەندەر کەوتە ئاتەش، تاقە خاڵی لەوحی ڕووی
بۆ میزاجی دڵ، لە تیژیدا، میسالی فلفلە
گەر بەبێ گێسوویی ئاشوفتەت مەکانم بێ، ئیرەم
پێچ و تابی خاترم زیاتر لە پێچی سونبولە!
ساحێبی غەدر و فسوونە، مادەری مەککاری دەهر
(بعد از این) نابێ بە فەرزەندێکی وەک تۆ حامیلە
شینە یا شادی لە کولبەی سینەتا، (سالم)! بڵێ
دێتە گوێم دایم بە ڕۆژ و شەو نەفیر و غولغولە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#