ئاش هەڵگەڕێتەوە، مزەی ئەدەی.
لە کوردەواردا ئاشی ئاوگەر، دانەوێڵەی پێدەهاڕێ، هەر کەسێک باراش لە ئاش بهاڕێت، لە هەقدەستی هاڕینەکەدا، قاپێک دانەویڵە دەدا بە ئاشەوان، بەو قاپە دانەوێڵەیە دەوترێ (مزە) چونکە لە سەردەمی زوودا پارە زۆر بڵاونەبووە، تا هەقدەست بە پارە بدرێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی بۆ ئەنجامبدێ، لە بەرانبەر هەقدەسێکدا.[1]