مەتەڵ گیاندارە، پێنج پیت تەواوە
لە ڕۆیشتندا تەمەڵ و خاوە
هێلکە دەکا و وەک مەڕ گیا دەخوا
لەناو ئاویشدا جوان مەلە دەکا
پیتی دوو و چوار و یەکیش ئەمجارە
بەزمانی کوردی ناوی ژمارە
تەنیا پیتی سێ لەگەڵ یەک دانە
ئەندامی لەشە لە گیاندارا
پیتی دوو لەگەڵ پیتی چوار و سێ
بەزمانێ دیکە بەڵێ دەنووسرێ
مانای مەتەڵمان زۆر ڕوون و زەقە
سەرپشتی وەکو دار و بەرد ڕەقە
وەڵام (کیسەڵ). [1]