سمڵکە، گوڵە قەدیفە، سڵقی ئەمریکی، سۆداو، پۆپیتە کەڵەباب، سەوڵ
سمڵکە. گیایەکی وەرزی هاوینەیە، به تۆو زیاددەکات، بەیەکێک له گيا بەناوبانگەکانی دەشتی #بیتوێن# و (#ڕانیە#) دادەنرێت و له ناوچەکانی تری بڵاوە، گیايە جوتیار خۆشی ناوێت، باڵای له بەرزترین ئاستدا دەگاتە (2) مەتر و لە نزمترین ئاستدا (40) سانتیمەتر دێمیه و له ڕۆخ جۆگە و دێراوەکاندا دەڕوێت، بەتايبەت لەسەر ڕێگاکاندا، گەڵاکەی له شێوەی گەڵای سڵق دەچێت و ناسک و جوان و بريقەدارە، بەرەکەی لە شێوەی هێشوو دەچێت، بەر هەر کەسێک بکەوێت هەموو جەستەی خروی تێدەکەوێت، پێست هەراسان دەکات و له خروو ناکەوێت، گەڵاکی دەخورێت وەک گيا برژێوه سور دەکرێتەوە لەگەڵ ڕۆن و هێلکه و هەروەها گەڵاکەی وەک سڵق بەکاردێت بۆ دۆڵمە، پڕیەتی له ڤیتامین و بە سودە بۆ جەستەی مرۆڤ، لە سەدەکانی ناوەڕاست دا بەکاريان هێناوه بۆ وەستاندنی خوێن بەربوون، هەروەها ئارەزووی خواردن زیاددەکات، چونکە جگەر چالاک دەکات، زۆر نەرم کە ڕەوەیە بۆ گەدە و ڕیخۆڵەکان و قەبزی ناهێڵێت.
لە سەرەتای مانگی نەورۆزدا چرۆ دەکات، لە مانگی گوڵان باڵا دەکات و لە پوشپەڕ و خەرماناندا گوڵ دەکات و دواتر بەرەو پيری دەچێت و گەڵاکانی ڕەنگی ناشیرین دەبن گوڵەکەی چەندین جۆری هەیە، بەناوبانگترینی گوڵە قەدیفەیە ڕەنگی مۆر و شەرابی و وەنەوشەییەکەی خۆشەویستن لای خەڵک و له باخچە و شوێنه گشتییەکان دەڕوێنرێت، خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ هەموو کەشێک دا، حەز به پلەی گەرمی (25 تا 40) پلەی سیلیزی دەکات.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 608 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!