من گلەییم لە دکتۆر کازم زۆرە، ئەو زۆر بێ ویژدانانە لەلایەن #شاسوار عەبدولواحید#ەوە بەکار دەهێنرا و ناحەقی زۆری بەرانبەر من و هاورێکانم کرد، و عەقڵ و هۆشی خۆی دایە دەست شاسوار، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە هەندێ ڕاستی لەسەر باس نەکەم، نابێت بە حقد و کینەوە سیاسەت بکەین.
کازم کورێکی دڵپاک بوو، پزیشکێکی لێهاتوو بوو لە کایەی خۆی، ئەو کاری پەڕڵەمانی بە دڵپاکی دەکرد، بەڵام بێ ئەزموون بوو لە کایەی سیاسی، ئەو بێ بیرکردنەوە عەقڵی خۆی تەسلیمی شاسوار کردبوو، زۆرێک لە وتار و نووسینەکانی کازم شاسوار بۆی ئەنووسی و بەناویەوە بڵاوی ئەکردەوە.
بەڵام شاسوار حاقدە و بیری ناچێت کازم یش بەشێک بوو لە هەوڵی جیابونەوە لە #نەوەی نوێ# بەڵام دواتر لەژێر فشاری زۆردا پاشەکشەی کرد.
شاسوار زۆر نا ئەخلاقیانە ئەم کورەی بەکار هێنا بۆ مەرامە قێزەونەکانی خۆی، لە پێڵاو تێگرتنەوە بۆ شەڕە بۆکسەکان سەفەقاتی سیاسی و بازرگانی پێوەکرا.
ئەو کات دکتۆر کازم و هاوڕێکانیانمان لە هەنگاوە پڕ مەترسی و گەمە قێزەونەکانی شاسوار ئاگادر کردەوە، ئێمە باش شاسوارمان دەناسی کە بۆ گەشتن بە مەرامەکانی سڵ لە هیچ هەنگاوێک ناکاتەوە، بەڵام ئەفسوس ئەوان بە قسەکانی شاسوار فریویان خوارد.
ئێستا با بپرسین #کازم فارووق نامیق# مریشکیش بێت کە ون بوو هاورێکانی لەسەری دێنە جواب، باشە کەناڵەکەی شاسوار لەسەر کەیسی #مەلا بەختیار# و #بافڵ تاڵەبانی# و کەیسە مێژوویەکانی کانی ژەهر خوارد کردن لە کوردستان دەیان هەواڵ و پرۆگرامی لەسەر کردووە، ئەی خێرە لەسەر کەیسی دکتۆر کازم وا بێدەنگە؟
مەگەر کازم سەرۆکی فراکسیۆنەکەتان نەبوو؟
پەڕڵەمانی کوردستان زەڕەییەک ڕێز بۆی خۆی دابنێت ئاوا بێ دەنگ نابێت، و سەرۆکی پەڕڵەمان ئەگەر مۆبایلەکەیشی ونبوایە دونیای دەهێنایەوە یەک. کازم موڵکی نەوەی نوێ نییە، تا ئێستاش ئەندامی پەڕڵەمانە و ئەرکی پەڕڵەمان و دەزگاکانی تری دەوڵەتە کە بەدواداچون بۆ چارەنووسی بکەن و لێکۆڵینەوەی جدی لە دۆخی تەندروستی بکەن، کە من دڵنیام سەرۆکی نەوەی نوێ ئاگاداری وردەکاری دۆخی دکتۆر کازم هەیە و باش دەزانێ کە چۆن بەم دەردەی برد؟
میدیا و میمبەرە ئەهلییەکانی تریش لە ژێر پرسیاری جدیدان کە بۆچی لەم کەیسە بێدەنگن، ئایا ئەکرێت ڕیکلامی چاڤیلاند و هێرشی پەیجە ساختەکانی شاسوار ئاوا بێدەنگتان بکات؟ ئەتانەوێت کە مرد ئینجا باسی بکەن؟
بۆ کەس و کارەکەشی، هیوادارم بێ دەنگی بشکێنن و باش بزانن کە ئەگەر بێدەنگبن ڕاستییەکان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە، هەتا ماون پەشیمان ئەبن کە کەسێکی ئاوا گەورە دیزە بەدرخۆنە بکرێت.
تێبینی: وردەکاری پشکنینەکان و نەخۆشکەوتنی و فەرامۆشکردنی لای شاسوار بۆ خێزانەکەی جێدەهێڵم قسەی لەسەر بکەن. [1]
سەرکەوت شەمسەدین
#25-10-2022#