33 سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی کورد نامەیان بۆ دەوڵەتی عوسمانی نارد تا #میرنشینی سۆران# لە ناوببات.
پاشای گەورەی سۆران میر محەمەد کە ئامانجی سەرەکی بریتی بوو لە یەکخستنی هێزو توانای کورد دژی دەوڵەتی عوسمانی بۆ ئەم مەبەستەش نامەی ناردووە بۆ بنەماڵەی بەدرخانی #بۆتان# تا یەکبگرن بەڵام ڕەتیان کردووەتەوە.
میری گەورە دوای شکستی هەوڵە سیاسیەکانی هەوڵی سەربازی خستە گەڕو بەشەڕکردن دژی #بابان# و #بادینان# و میرنشینانی تری کوردی لەماوەیەکی کورت توانی دەسەڵاتی لە سێرتی باکووری کوردستانەوە تا باشووری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژ بکاتەوە و ئەوەندە بەهێز بووبووو کە دەوڵەتی عوسمانی دوای دوو هەڵمەتی سەربازی و دەیان فرت و فێڵ و تەڵەکە ئەمجا توانی بەسەریدا زاڵ بێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە دوای گرتنی شاری ئامێدی لەلایەن میری گەورە 33 سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی ناوچەکە نامەیان بۆ ڕەشید پاشای والی سیواس ناردووە و داوایان لێ کردووە میرنشینی سۆران لەناوببەن و لە ستەمی ئەو میرە ڕزگاریان بکەن
لە و 33 کەسە کە نامەکەیان مۆرکردووە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی و موفتی و شێخانی زاخۆو ئاکرێ و ئامێدی هەن.
ڕەشید پاشا لە وەڵامدا بۆی نووسیون: مادام ئێوە پەیوەست بن بە کۆیلایەتی کردنتان بۆ دەوڵەتی عالیە-عوسمانی- سوڵتانمان و خاوەن نیعمەتی ئێمە ئەو ستەمەی دژی ئێوە کراوە قبوڵ ناکات...
تێبینی: ئەو بابەتە بۆ ناوزڕاندنی هیچ لایەنێک نیە، تەنها نیشاندانی وێنەیەکە لە خۆخۆری و دژبەیەکی کورد کە هەمیشە وای لێکردووە بێگانە لەبراکەی خۆی بە باشتر بزانێ...
سەرچاوە: سینان هاکان، کوردو بەرخودانەکانی لە ئەرشیڤی عوسمانی، ل 85
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]