والیا بواچ دڵ خەمینی کار گەردوون وا دەوێ
خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ
چەرخ گایێ پورەزال ئاوارە کا لە شاری بەڵخ
عاقبەت جێگەی شوغادیش تیر و تێغ و چا دەوێ
گایێ بۆ ڕۆستەم وەها سیمورغ تەدبیرێ دەکا
بۆ چووی ڕوویینەتەن تیری گەزی پەیدا دەوێ
موختەسەر ڕەنجی زەمان بۆ پیاوە، بۆ ژن خۆ نییە
هەرکە پیاوە دایمەن لە میحنەتی دونیا دەوێ
ڕاحەت و ڕەنجی زەمان ئینسان بە دەستی خۆی نییە
نیک و بەد هەرچی هەیە لەم چەرخە بێپەڕوا دەوێ
نابرایی شێوەی شێر وەو شوغادە و هەر ئەمە
ناوی مەردی ڕۆستەم و دەستانی ئەوبەرجا دەوێ
#سەید یاقۆی ماییدەشت# [1]