ناونیشانی بابەت: پاراستنی پێستمان لە کاتی خۆڵباریندا
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
ئاشکرایە لای هەمووان کە ماوەیەکە هەواڵی شەپۆلی خۆڵبارین بۆتە یەکێک لەو هەواڵانەی کە خەڵک بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن، خۆڵبارینیش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پێست و کۆئەندامی هەناسە.
بۆیە بۆخۆپارێزی پێستمان لە کاتی خۆڵباریندا پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەین:
1- کاتێک خۆڵ دەبارێت تا پێتان دەکرێت مەچنە دەرەوە.
2- گەر چوونە دەرەوە، لە کاتی هاتنەوەتاندا ڕاستەوخۆ دوشێک بکەن یان دەمووچاوتان و دەستتان پاک بشۆن و دەستی تەڕ بهێنن بەسەرتاندا.
3- هەمیشە لە کاتی خۆڵباریندا دەمامک ببەستن و چاویلکە لە چاو بکەن.
4- ئەو کرێم و میکیاژانەی بەکاریدەهێنن ڕۆژانە، پێویستە لە ڕۆژی خۆڵباریندا زووتر لەرۆژانی تر لاببرێت لەسەر پێست، چونکە کونیلەکانی پێست بە تەواوەتی دەگیرێن.
5- هەرکاتێک هەستتان بە چەوری پێستتان کرد، خێرا بە پاککەرەوەی تایبەت یان بە ئاو ئەو شوێنەتان بشۆن و پاکی بکەنەوە.
6- ئەوانەی جگەرەکێشن، لە کاتی خۆڵباریندا کاریگەری دووکەڵی جگەرەکە چەند بەرانبەری ڕۆژانی ئاساییە لەسەر پێست، تایبەت لە ڕووی بۆن و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەردیلەکانی خۆڵداو چوونە ناو کونیلەی پێستەوە.
7- لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێلدا جامەکان باداخراوبن.
8- بە هیچ شێوەیەک چاوتان مەخورێنن و دەست زۆر مەدەن لە پێستتان تایبەت خوراندنی دەمووچاوتان. [1]