ناونیشانی بابەت: هۆکار چییە نینۆکت سپی بووە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەشێوەیەکی تەندرووست ڕەنگی نینۆک پەمەیییە بەڵام ئەگەر بەشێکی یان هەمووی سپی ببێت ئەوە ئەکرێت مانای کێشەیەکی تەندرووستی بگەیەنێت.
لەوانەیە نوکتەی سپی یان بەشێوەی خەت یان هەموو نینۆکەکەت سپی ببێت.
هەموو تەمەن و ڕەگەزێک ئەکرێ تووش ببێت بە هۆی:
1- زەبری توند یان گازگرتن
بۆ نموونە
- بە چەکوش لە نینۆکت دا.
- نینۆکت بەر دەرگا کەوت.
- لە کاتی وەرزش زەبرێکت بەرکەوت.
2- دەرمانی کیمیاویی.
3- نەخۆشییەکی هەناوی:
- نەخۆشی جگەر یان گورچیلە.
- کەمخوێنی.
- ژەهراویبوون.
-کێشەی غوددە.
4- هەوکردنی کەڕوویی نینۆک.
5- نەخۆشی پێست بێت:
- سۆریاسس.
-ئێکزیمای دەست.
6- کەمی زینک و هەندێ لە ڤیتامینەکان.
$ئایا مەترسیدارە نینۆکت سپی ببێت؟$
بە شێوەیەکی گشتی نەخێر بە تایبەت ئەوەی کە بە هۆی زەبرەوە تووشت بووە چونکە دوای ماوەیەک خۆی نامێنێت
$چارەسەر چییە؟$
چارەسەر بە پێی هۆکاری حاڵەتەکەیە بۆنموونە کەمی کانزا و ڤیتامین پێویست بە خۆراکی تەندرووست و ڤیتامینات دەکات و ئەگەر کێشە و نەخۆشی تر بێت پێویستە چارەسەر بکرێت. [1]