ناونیشانی بابەت: پێستت بناسە
بەشی دووەم - پێستت چیت بۆ ئەکات؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پێستت زۆر لەوە زیاترە کە تەنها داپۆشەربێت بۆ ئەندامەکانی ناوەوەت کە ئەمە خۆی بەتەنها فرمانێکی زۆر گرنگە، بەڵام ئەتوانین کورتەی ئەوەی پێستت پێت ئەبەخشێ ئەمانەن لای خوارەوە:
1- ئەتپارێزێ لە ماددە و میکرۆبی زیان بەخش و هەموو کەشو هەواتایەکی نەگونجاو.
2- ڕێگری لە بەفیرۆچونی ئاوی لاشەت ئەکات.
3- زیانەکانی تیشکی UV کەم دەکاتەوە.
4- هەستت پێ ئەبەخشێ (بەرکەوتن، گەرمی و ساردی، بەرکەوتن).
5- یارمەتیت دەدات پلەی گەرمی لەشت لە ئاستێکی گونجاودا بمێنێتەوە.
6- خانەی بەرگری تیایە کە پارێزگاری ئەکات لە لاشە.
7- بەشدارە لە درووست بوونی ڤیتامین D.
ئەوانە ئەو کارە گرنگانەن کە پێستت بەردەوام بۆ تۆی دەکات کە بە بێ پێستت بوونی تۆش بەم شێوە ڕێک و پێکە مەحاڵ دەبێت.
بۆیە پێستت بپارێزە و گرنگی پێ بدە خزمەتی بکە تاکو خزمەتت بکا. [1]