ناونیشانی بابەت: سوودەکانی سەهۆڵ بۆ پێست
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پێستت لە هەموو کات و وەرزەکان پێویستی بە پاراستنە.
ڕەنگە هەندێ کات نەتوانی بڕی پێویست پارەی بۆ تەرخان بکەیت بۆیە ئەمەش بێتاقاتت ئەکات.
ئێمە بیرمان لەوەش کردۆتەوە ناهێڵین لەو دڵە ڕاوکێیە بژیت.
باس لە بەکارهێنانی شتێک ئەکەین لە هەموو ماڵێک لە زۆربەی کاتەکان دەست ئەکەوێت.
ئەویش بریتییە لە سەهۆڵ!
$باشە سوودی چییە بۆ پێست؟$
مەساج کردن بە سەهۆڵ ئەم سوودە زۆرانەی هەیە:
1- هەڵئاوسان و هیلاکی پێست بەتایبەت ژێرچاوت لائەبات.
2- سەهۆڵ ڕێگری لە پیربوونی پێستت دەکات و هیلاکی ڕوخسار ناهێڵت.
3- چەوری پێستت کەم ئەکاتەوە بەمەش ڕێگری درووست بوونی زیبکە ئەکات.
4- هەکردن و هەڵئاوسان کەم ئەکاتەوە کە بەهۆی پێوەدانەوە درووست بوبێت.
5- سەهۆڵ پێست شێدار و فێنک دەکاتەوە، بەتایبەت لەو ڕۆژانەی کە زۆر گەرمن.
6- مێشکت ئارام ئەکاتەوە هەست بە ئیسراحەت ئەکەیت.
7- پێستت توون ئەکاتەوە بۆیە بەکەرهێنانی هەر کرێمێک دوای سەهۆڵ بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر پێستت ئەمێنێتەوە.
8- سەهۆڵ وەک چارەسەریێک بۆ ڕەشی ژێر چاو بەکاریەت.
هەمیشە دکتۆری خۆت بە بەبێ خەرجی و لە ماڵی خۆت. [1]