ناو: خەمۆ
ناوی باوک: شەمدین باب یەزەدین
ڕۆژی لەدایکبوون: #1921#
ڕۆژی ئەنفالکردن: #31-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون:گوندی #موکا#ی شارەدێی #شێروانی مەزن#
شوێنی ئەنفالکردن: #قوشتەپە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1921 لە گوندی موکای سەر بە شارەدێی شێروان مەزن لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە،
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، لە یەکێتی سۆڤیەت لە بەشی کشتوکاڵی پەیمانگای کشتوکاڵ خوێندوویەتی، هەر لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ (عەیشا ئیبراهیم سەیدحەمەد) پێکهێناوە و خاوەنی کوڕێک و کچێک بوونە بەناوەکانی سەبری کە لە ساڵی 1952 و گولنار کە لە ساڵی 1954 لەدایکبوون. دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت، خەمۆ شەمدین لە ساڵی 1959 بە فەرمانبەر لە فەرمانگەی کشتوکاڵی هەولێر دامەزراوە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول هەر لە گوندی موکا ماوەتەوە، ساڵی 1978 لەلایەن حکومەتی ئێڕاق بۆ کۆمەڵگای قوشتەپە ڕاگوێزراوە و لە هەمان ساڵدا بە فەرمانبەر لە فەرمانگەی کشتوکاڵی قوشتەپە دامەزراوە، هەردوو زمانی کوردی و ڕووسی زانیوە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە و لە شەڕەکان بەشدار بووە، لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفی سەربازی ئێڕاقی دەست بەسەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە. لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە 31ی ئاداری 1946 لە هێزی بارزان-ی سەر بە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد# بووەتە پێشمەرگە، لە 29ی نیسانی 1946 بەشداری شەڕی قاراوای لە ناوچەی #سەقز# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 19ی ئاداری 1947 بەشداریی شەڕی #نەغەدە# و #شنۆ#ی کردووە، لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروانی مەزن و #مزوری#.
ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە شەڕەکانی #کەتینە#، #خوستێ#، ڕێکانیان، ناوبەرواریان، #پیرس#، #بجیل#، #گەرووی عومەرئاغ#ا، گەلی #بێخمە# و #زۆزک# بەشداربووە و لە شەڕی پیرس بە سووکی بریندار بووە. لە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی 1983 لە ئۆپراسیۆنی ئەنفالی بارزانییەکان لەلایەن حکومەتی ئێڕاقی لە کۆمەڵگای قوشتەپە لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەبری خەمۆ (1952- 1983) شوێنبزر کراوە.[1]