ناو: حەسەن
نازناو: حەسەن ڕێزانی
ناوی باوک: مەلا حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 1991
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ڕێزان#ی شارەدێی #گۆڕەتوو#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هەڤاڵی بارزانی بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
حەسەن مەلا حەسەن ساڵی 1930 لە گوندی ڕێزانی سەر بە شارەدێی گۆڕەتوو لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، لە یەکێتی سۆڤێت ژیانی هاوسەری پێکهێناوە وهاوسەرەکەی ناوی حەمیدە بووە، کچێکیان هەبووە ناوی ڕۆزا بووە کە لە ساڵی 1956 لەدایکبووە، لە ڕێکەوتی 31 تەمووزی 1983 لە پڕۆسەی ئەنفالی بە بارزانییەکان لەلایەن حکومەتی ئێڕاقی لە کۆمەڵگای قوشتەپە کوڕێکی بەناوی حیکمەت کە لەدایکبووی ساڵی 1959یە شوێن بزر کراوە. حەسەن مەلا حەسەن ساڵی 1991 لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. [1]