لەم ڕۆژانەی دواییدا و دوای شکستی ھەوڵێکی دڵسۆزانەی دکتۆر بورھان یاسین بۆ یەکخستنەوەی ناڕازیەکانی خوار گردەکە و پشت گردەکەی #بزووتنەوەی گۆڕان#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# #بافڵ تاڵەبانی# ھەوڵ و فشارەکانی خۆی چڕتر کردۆتەوە بۆ یەکگرتنەوەی حزبەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا.
بەندە وەک ئەندامێکی دەستەی سەرپەرشتیارانی ھەوڵی ناڕازیەکانی گۆڕەپانەکە / ھەودای نیشتمان و گەل (ھەنگ) دووجار لەگەڵ دکتۆر بورھان یاسین لەسەر پرسی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ھاوەڵی ھەندێک لە ھاوڕێکانم لە دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی ھەنگ کۆبوونەوەم کردووە. لە ھەردوو کۆبوونەوەکاندا، جەختمان لەسەر پێگەی خۆمان کردۆتەوە لەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا بۆ ئێمەی ئەندامانی پڕۆژەی ھەنگ گوزەشتێکە لە چاکە و خراپەکاریەکانیدا پەشیمان نین و نەبووینە. پڕۆژەی ھەنگیش بەشێک نییە لە ناڕازیەکانی خوار گردەکە و پشت گردەکە. بەڵکوو نەیارێکی سەرسەختی ئەو پێگە خۆڵەمێشیەی گۆڕانە لەنێوان خراپ (یەکێتی) و خراپتردا (پارتی). کەواتە، ھەتاوەکو گۆڕان لەو پێگە مەترسیدارە نەیەتە دەرەوە، ئێمەی ھەنگ ئامادەنین گفتوگۆ و دانووستاندنیشیان لەگەڵدا بکەین. بە واتایەکی دیکە، ھەتا بڕیار بەدەستانی گۆڕان لە حکومەت و پەڕڵەمانی کوردستان نەکشێنەوە و پاشگەز نەبنەوە لە درێژکردنەوەی تەمەنی بێ بەرھەمی حکومەت و پەڕڵەمانی کوردستان، پڕۆژەی ھەنگ ئامادە نییە و نابێت پەیوەندی ھەبێت و سەودا بکات لەگەڵ لایەنێکی خۆڵەمێشی ناو ئەو سیستەمە ستەمکاریەی کە بەرقەراربووە لەنێوان خراپ و خراپتردا.
لە ڕوانگەی بەندەوە، لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان تێکەڵەیە لە خراپ و خراپتر. بەپێی زۆرێک لە توێژینەوە زانستییە سیاسی و ئیداری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، دەکرێ بە چاکسازی خراپ لە نەرێنییەوە بگۆڕدرێت بۆ ئەرێنی. بەڵام ئاستەمە خراپتر بە چاکسازی گۆڕانکاری تێدا بکڕێت. ھەر بۆیە، باشتر وایە بە ڕاپەڕینی مەدەنی لایەنی خراپتر لە ڕەگ و ڕیشەوە ھەڵتەکێندرێت و سوود لەو لق و پۆپ و جومگانەی وەربگیرێت کە شیاوی بەکارھێنانن.
لەناو بزووتنەوەی گۆڕانی ئەمڕۆدا، وادیارە لایەنی خراپتر زاڵبووەتە سەر لایەنی خراپ. ھەر بۆیە، بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، باشترە بۆ لایەنە خراپەکەی یەکبگرێتەوە لەگەڵ یەکێتی. بەوەش، لە ئەگەری بوونی خواستی ڕاستەقینەی چاکسازی لەناو یەکێتیدا، ئەوا ئەگەری ھەماھەنگی و پێکەوە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی چاکسازی ڕاستەقینە کارێکی باش و خوازراوە بۆ بەرجەستە کردنی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە شێوازی ئیدارەدانی حکومەت و بەئاکام گەیشتنە بە خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان. [1]
#سەعید کاکەیی#
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 358 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!