کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,750
ۋېنۍ 105,220
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 97,917
ڤیدیۆ 1,414
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
پەیمانی نیشتمانی مەزن، لە پێناو سەربەخۆیی و دیموکراسی و چاکسازیدا
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیمانی نیشتمانی مەزن، لە پێناو سەربەخۆیی و دیموکراسی و چاکسازیدا

پەیمانی نیشتمانی مەزن، لە پێناو سەربەخۆیی و دیموکراسی و چاکسازیدا
#ئەبوبەکر عەلی#

پەیمانی نیشتمانی مەزن، لەپێناو سەربەخۆیی و دیموکراسی و چاکسازیدا
گفتوگۆی ڕاشکاو و جدی تاکە ڕێگای گەیشتن بە سازانی نیشتمانی یە

مامۆستا ئەبوبەکر عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وەک سیاسەتمەدارێک و ڕۆشنبێرێک بە ناوی خۆیەوە پڕۆژەیەکی لە دوای کۆبوونەوەکەی 23ی حوزەیرانی پەڕڵەمان ئامادەکردووە، ئەم پڕۆژەیە وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە بۆ گفتۆگۆ لەسەر کردن و دووبارە پۆلێنکردنەوە و پێناسەکردنەوەی ئەولەویەتەکانی ئەم قۆناخەیە، مامۆستا ئەبوبەکر وێنەیەکی ئەم پڕۆژەی بۆ گوڵان ناردووە، ئێمەش لەروانگەی پەرۆشیمان بۆ باردۆخەکە و بروابوونمان بە دیالۆگی کراوەی نێوان سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمان دەقی پڕۆژەکە وەک خۆی بڵاو دەکەینەوە و ئەم پڕۆژەیە دەربری بۆچوونی خودی نووسەرە و گوڵان لەناوەرۆکەکەی بەرپرس نییە.

پەیمانی نیشتمانی مەزن، لەپێناو سەربەخۆیی و دیموکراسی و چاکسازیدا
گفتوگۆی ڕاشکاو و جدی تاکە ڕێگای گەیشتن بە سازانی نیشتمانی یە..
لەسەر کۆی بەرکەوتەکانی ئەم قۆناغەی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستاندا
بۆ هەرسێ‌ سەرۆکایەتی یەکەی هەرێمی کوردستان ‌وهێز و لایەنە سیاسی یەکان
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای سڵاو ..
حەزم کرد لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆخەکە‌و، ئێستا و ئاییندەی گەل و وڵاتمان ‌و، دوورخستنەوەیان لە کێشە و ململانێ‌ی لاوەکیو، بەدەستهێنانی بەرکەوتە نەتەوەیی و چاکسازی و دیموکراسی یەکانی قۆناغەکە‌و، کۆکردنەوەی توانا جۆراوجۆرەکان، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانی هاوچەرخدا.
ئەم پڕۆژە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە‌و، بەدیهێنانی ئەو پڕۆژە نیشتمانی یە‌و، پێداویستیەکانی خەمڵاندنی لەم قۆناغەدا، بخەمە بەردەست بەڕێزتان. بۆ ئەوەی بە دڵسۆزییەکانی هەمووان، توانای بەڕێکردنی قۆناغەکە‌و، زیاتر کەڵەکەکردنی دەسکەوتەکان‌و، دەرگاکردنەوە بەڕووی ئاییندەیەکی پڕئومێدترمان هەبێت. دیاریکردنی ناونیشانێکی وەکوو (پەیمانی نیشتمانی مەزن لەپێناو سەربەخۆی و دیموکراسی و چاکسازیدا) یش، بۆ ئەو ڕێکەوتنەی چاوەڕێ‌ی دەکرێت بێتە دی، بە مەبەستی سەرنجڕاکێشانە بۆ گەورەیی ئەرکەکان‌و، مێژوویی بوونی دەرفەتەکان‌و، ڕەهەندەکانی بە یەکەوە کارکردن و بەرکەوتەکان.
هەوڵیش دەدەم بیروڕاکان کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە بۆنەی جیاواز و بە شێوەی جۆراوجۆر، نووسیومن و دەرمبڕیون، لەم پڕۆژەدا پوختبکەمەوە و ئاڕاستەی بەڕێزتانی بکەم، بەهیوای ئەوەی هەمووان بەرانبەری کراوە بن و بتوانێت ببێت بە ڕەشنووسی گفتوگۆیەکی نیشتمانی جدی بەرفراوان.


یەکەم/ تایبەتمەندی دۆخی کوردستانی باشوور و هاوکات بوونی ئەرکەکان
مەبەستم لەمە ئەوەیە کە زۆرێ‌ لە میللەتان، هاوشێوەی ئێستای گەلی کوردستانی باشوور بە حوکمی واقیع و مێژووەکەی، کۆمەڵێ‌ ئەرکی جیاوازیان لەیەک ساتەوەختی مێژوویدا ڕوبەڕوو نەبۆتەوە.
بۆ نموونە چەندان نەتەوە سەرەتا لە ڕووی نەتەوەی یەوە خۆیان دامەزراندووە‌و، دواتر خەبات بۆ سیستمێکی دیموکرات و چاکسازی هاتۆتە کایەوە. بە سیفەتی چاودێرێکی دۆخەکەش هەست دەکەم بەشێک لە هەڵە و لێتێکچوونی هەندێ‌ لە هێزەکان و خراپ حاڵیبوونی نێوان لایەنەکان، لەم خاڵەوە سەرچاوە دەگرێت . واتە لە نەبوونی دیدێکی هاوبەشی نیشتمانیی ڕێکەوتن لەسەرکراو، لەسەر وەسفی واقیع و قۆناغ و ئەرکەکان‌و، دیاریکردنی دەستەجەمعی و هاوبەش و نیشتمانی (أولویات) ەکان ‌و، تەریبی و یەکتر تەواوکردنی بەرکەوتەکان. چونکە ئەگەر هێزێک ئەولەویەت بە پرسە نەتەوەیی یەکە بدات‌و، یەکێکی تر بە چاکسازیو، ئەوی دی بە دیموکراسیو، خەڵکانێکی تریش بە ناسنامە، بەتایبەتیش ناسنامەی ئیسلامی، نەک هەر شڵەژان لە کاری نیشتمانیدا درووست دەبێت، بەڵکوو مەترسی، بەریەککەوتنی هێز و ستراتیژ و (أولویات) ەکانیش دێتە کایەوە. تاکە چارەسەر بۆ ڕوونەدانی ئەو دۆخەش، خەمڵاندنی دیدی هاوبەشی نێوان هێز و تەوژم و پێکهاتەکانە، بۆ دیاریکردنی (أولویات) ی هەر قۆناغێک‌و، چۆنییە.ی خەباتکردن بۆ ئامانجەکانی تر. له و سۆنگەوە کە واقیعی کوردستان‌و، سرووشتی هێزەکانی و ئامانجەکانیان ‌وپێویستیەکانی گەشەکردنی کۆمەڵگەش دەخوازن، دیاریکردنی (أولویات) ی قۆناغ یەکسان نەبێت بە سڕکردن و فەرامۆشکردنی ئەرکەکانی تر. ئەم دیدە هەمەلایەنە دەمانگەیەنێت به و ڕاستی یەش کە پێشکەوتن لە هەر کایەیەک و بەدیهێنانی ئەرکێ‌ لە ئەرکەکان، دەچێتە خزمەت ئامانج و بەرکەوتە و ئەرکەکانی ترەوە، بەڕای ئێمە ئەوەی وتمان ئەو سەرەتا وەسفی و دەروازەیە، کە دەبێت لێوەی بچینە ژورەوە ‌و، لەوێوە پرسی سازانی نیشتمانی و کەڵە بوونی هێزی نەتەوەیی تاو‌وتوێ‌ بکەین. ئێمە پێمان وایە دەبێت (أولویات) لەم قۆناغەدا بۆ مەسەلە نەتەوەیی یەکە ‌وسەربەخۆیی بێت، لە هەمان کاتدا، پرسی دیموکراتیزەکردنی زیاتری دەسەڵات و چاکسازی و ناسنامە هاوتەریب لەگەڵیدا بچنە پێش. بەڵام له و سۆنگەوە کە دیاریکردنی ناسنامە بە کێشەیەکی گەورە نابینم و لە بنەڕەتدا کۆدەنگی هێزەکانی لەسەر بووە‌و، گەر دووبارە گفتوگۆیەکیش هەبێت، دەتوانرێ‌ بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش. ئەم پرسە وەک سێ‌ پرسەکەی تر ناکەین بە ناونیشانێکی سەربەخۆ.
دووەم/ پێویستی کوردستان بە گفتوگۆیەکی ڕاشکاو و هەمەلایەنە و دڵسۆزانە و بوێرانە لەسەر کۆی پرسەکان و سەرجەم ئەو خاڵانەی بوونەتە جێگای ناکۆکی، یاخود ڕای جیاوازیان لەسەرە . مەبەستم لەم ناونیشانەش تێپەڕاندنی ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
1. کۆبوونەوە فەڕمی و کڵێشەیی و پرۆتۆکۆلیەکان. کە پێدانی زانیاری گشتی و موجامەلە‌و، ناڕاشکاو بوونیان بەسەردا زاڵە، نەک گفتوگۆیەکی فکری و سیاسی جدی.
2. لەگەڵا خۆ قسە و مەنەلۆج کردن و لە بری بەرانبەر بیرکردنەوە و وێناکردن و لێکدانەوە و داوەری کردن و لە ڕێ‌ی ڕاگەیاندن و لێدوانی سیاسی یەوە مامەڵە لەگەڵا یەک کردن.
3. سات و سەودای ژێربەژێر و قەول بە یەکدی دان‌و، یەکتر ڕازیکردنی حزبی .
4. بە بڕوای ئێمە تاکو ئێستا لە کوردستاندا گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەی فکری و سیاسی جدی ئەنجام نەدراوە. هەر بۆیە کێشەکان ناخرێنە سەر پلێت‌و، چارەسەرەکان کاتین‌و، بەدگومانی یەکان درێژەیان هەیە. هەڵبەت واتای ئەم قسانە ئەوە نی یە کە هەر بەدەستکردن بە گفوگۆی تەواوی کێشەکان چارەسەر دەبن، بەڵکوو ئەوەیە کە گفتوگۆ زەمینە ساز دەکات بۆ:
(1) ڕێکەوتن لەسەر کێشەکان و پێناسەکردنیان.
(2) ناسینی زیاتری بار و سەرنجی یەکتر.
(3) درووستبوونی متمانەیەکی زۆرتری نێوان لایەنەکان.
(4) درووستبوونی لەیەکتێگەیشتنێکی زیاتر.
(5) زیاتربوونی گیانی هاوچارەنووسی و هەستی ئەرێنی .
(6) مەشقکردن لەسەر هەوڵی هاوبەش بۆ گەیشتنە چارەسەری هاوبەش.
(7) قوڵکردنەوەی زیاتری یەکتر قبوڵکردن.
(8) کەمکردنەوەی گرژی و نائومێدی یەکان.
(9) بەهێزکردنی کلتووری گفتوگۆ وەک شێوازێکی شارستانی بۆ چارەسەری کێشەکان.
(10) پەلەنەکردن لە بڕیاردان و دوورکەوتنەوە لە کار و کاردانەوە و گیانی تۆڵەسەندنەوە و سەپاندنی فۆرم و چارەسەرەکان.
(11) خەمڵاندنی کەشێکی هێمن بۆ بیرکردنەوەی ئارام و تاو‌وتوێکردنی بژاردە جیاوازەکان.
(12) قوڵکردنەوەی گیانی ڕێزگرتن لە فرەیی و کێ‌بڕکێ‌ی مەدەنی و دوورکەوەتنەوە لە ململانێ‌ و یەکتر بە دوژمن کردن .
ئەوانەی سەرەوە بیرهێنانەوەی بەشێ‌ لە فەزیلەتەکانی گفتوگۆی سیاسی و ڕاشکاو و جدی بوون.
نابێت لە بیریشمان بچێت بوون و نەبوونی گفتوگۆ بە ناوەرۆکە ڕاستەقینەکەیەوە ئاماژەیە بە:
(أ‌) گەشەکردنی ژیاری و ئاستی ئامادەیی بەها شارستانە یەکان.
(ب‌) بوون و نەبوونی سیاسەت وەک چەمکێکی مەدەنی و فۆرمێ‌ بۆ بە یەکەوە ژیانی ئاشتیخوازانە و کاری هاوبەش و قبوڵکردن و بە عەقڵانی کردنی جیاوازی یەکان.
بەشێ‌ لە کێشەکانی ڕابردووی ئێمەش لاوازی و کەمی گفتوگۆ و بوونی عەقڵێکی سیاسی نیشتمانی بووە، کە گفتوگۆکردن پێکهاتە و ئامرازێکی گرنگی سیاسەت کردنی بێت‌و، لە قوڵایی یەوە لە بایەخی ئەم فەزیلەتە تێگەیشتبێت.
نەبوونی گفتوگۆ لە ڕابردوو و ئێستاشدا زیانی زۆری لێداوین و دەرفەتی زۆریشی لەدەست داوین، چونکە لە ئارادەنەبوونی عەقڵی گفتوگۆی شارستانی و نیشتمانی، چەندەها دەرهاویشتەی خراپی لێ‌ دەکەوێتەوە، لەوانەش:
1. مانەوەی بەدگومانی یەکان و لە دوورەوە وێنە لەیەک گرتن .
2. بەڕواڵەت کار لەگەڵا یەک کردن و لە جەوهەر و واقیعدا لێکجیابوون و بەرانبەر یەک بەدگومان بوون.
3. کارکردن بە ستراتیژی ناستراتیژی بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی کارەکان.
4. زەمینەسازکردن بۆ بڵاوبوونەوەی هەست و هەناسەی خراپ و نەرێنی.
5. دەرگاکردنەوە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی.
6. نەخەمڵینی ناسنامەیەکی نیشتمانی یەکگرتووی بەهێزی وا، بەرگەی هەڵکشان و داکشانە سیاسییەکان بگرێت.
بۆیە کاتی ئەوە هاتووە، دابڕانێک لەگەڵا قۆناغی ڕابردوودا دەست پێبکەین. ناونیشانی گەورەی ئەو دابڕانەش دەستکردنە بە گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و هەوڵدان بۆ بە کلتور کردنی.
چونکە ئەگەر لە ڕابردوودا شەڕمان لەگەڵا یەک کردووە، وڵاتمان دابەش کردووە‌و، دوژمنانمان دژ بەیەک بەکار هێناوە‌و، دام و دەزگا هاوبەشەکانمان لاوازبوون، هۆکارێکی گرنگی ئەو دۆخە لە سۆنگەی لاوازی گیانی گفتوگۆ‌و، وەلانانی ئەم ڕێکارە ئەخلاقی و شارستانی یە مەزنەوە بووە، بۆ وەگەڕخستنی هەوڵی هاوبەش لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش و چارەسەرکردنی ناکۆکی یەکان و تەریب کردنی جیاوازی یەکان. گرنگیشە بە ئاقاری ناوخۆماندا گفتوگۆ تاقە ڕێگامان بێت بۆ مامەڵە لەگەڵا یەکتر کردندا. بڕیارەکان‌و، بەکارهێنانی کەمینە و زۆرینە‌و، گەیشتنە سازان، چۆنییە.ی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بکەوێنە دوای گفتوگۆوە.
ڕەنگە لێرەشەوە پرسیارێک بێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە کە گفتوگۆ لەسەر چی؟
لە وەڵامدا دەڵێین بە گشتی گفتوگۆ لەسەر هەموو شتێ‌ جگە لە چەسپاوەکان. بەڵکوو بۆ ئێمە گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی دەستووری و نیشتمانی و ئەخلاقیی چەسپاوە نیشتمانی و سیاسی و ڕۆحیەکانیش، لە سۆنگەی نەبوونی دەستوورەوە پێویستە..
بەڵام بۆ ئەوەی قسەکانمان چوارچێوەدار بکەین و زیاتر خزمەت بە ئێستا و دەرچوون لەوقەیرانەی ئێستای هەرێم بکەین، پێم وایە هەروەک لە سەرەتاوە وتمان (3) پرس و بەرکەوتەی گرنگ لەم قۆناغەدا هەن کە پێویستە گفتوگۆی جدی و ڕاشکاو و قوڵیان لە بارەوە بکەین و هەوڵدەین لەبارەیانەوە بگەین بە ڕێکەوتن، کە هەوڵا دەدەین لە خوارەوە بەدوای یەکدا باسیان بکەین .
یەکەم / مەسەلە نەتەوەیی یەکە و بەرکەوتەی قۆناغەکە لەم ڕوەوە کە لە دیاریکردنێکی ئازادانەی مافی چارەنووس و گەیشتن بە سەربەخۆییدا بەرجەستە دەبێت .
بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لە چوارچێوەی موزایەدە و کار‌وکاردانەوەی حزبی دەربچێت‌و، بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەبێت بە هەر ئاڕاستەیەکدا بێت، وەک کارتی سیاسی دژ بەوانی تر بەکاری بێنێت، بە سیفەتی ئەوەی یەکێکە لە چەسپاوە نیشتمانی و نەتەوەیی یەکان ‌و، دەبێت لە سەروو موزایەدەکردن‌و، بە ئامرازکردنی لە ململانێ‌ی حزبی و سیاسیی یەکاندا بێت. ئەم داواو وەسفکردنەش لە دوو خاڵەوە سەرچاوە دەگرێت:
(أ‌) بڕوابوون بەوەی دەرفەتێکی مێژوویی دەگمەن بۆ گەیشتن به و مافە لە کوردستانی باشووردا هاتۆتە کایەوە و نابێت لەدەست بدرێت .
(ب‌) نەبوونی دید و تێگەیشتنێکی هاوبەش و پڕۆژە و نەخشەرێگایەکی سازان لەسەرکراوی نیشتمانی، کە ئەوەش بۆتە هۆی:
1. سەیرکردنی پڕۆژەکە لەلایەن هەندێ‌ کەس و هێزەوە وەک هەوڵی لایەنێکی دیاریکراو بۆزیاتر هەژموون پەیداکردن .
2. سەیرکردنی ئەم ئامانجە لە ڕوانگەی چارەنووس و بەلاداخستنی ئەو ململانێ‌ حزبی و سیاسی یەی زیاتر لە پەنجا ساڵە بەردەوامە.
3. نەبوونی دیدی هاوبەش بۆ دیاریکردنی قەوارەی دەرفەت‌و، تەحەدا‌و، دەرهاویشتە و پێداویستیەکانی هەنگاوەکە.
4. گومان درووستکردن لەسەر یەکتر و هەندێ‌ جار لەسەر خودی بەرکەوتەکە و بوونی دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ بەدیهێنانی.
5. ڕەنگدانەوەی نەرێنی ئەو بەسەر پەیوەندی هێزەکان لەگەڵا دەر و دراوسێکانی هەرێم و دەروبەر‌و، دۆسێ‌ ناوخۆکان .
بۆیە ناتوانین بڵێین ئەم پرسە تاکو ئێستا بۆتە پرسێکی نیشتمانی و هاوبەشێکی چەسپاو و سازان لەسەرکراوی لایەنە بنچینەیی یەکان و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.
کارەساتیش لەوەدایە لەلایەن زیاد لە هێز و ناوەندێکەوە مەسەلەیەکی نەتەوەیی مەزنی بەم جۆرە تێکەڵا بە دۆسێ‌ی کەسەکان بکرێت، سوچی هەموو ئەوەش ئەوەیە کە ئەم بابەتە نەبۆتە تەوەرەی گفتوگۆیەکی نیشتمانی کراوە ‌و، نیگەرانی و پرسیارەکان لەم ڕوەوە نەڕەوێنراونەتەوە وەڵام نەدراونەتەوە .
بەشێ‌ له و شتانەی لەم ڕوەشەوە دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و ڕێکەوتنیان لە بارەوە ئەنجام بدرێت ئەم خاڵانەی خوارەوەن:
1. وەسفکردنی قۆناغەکە لەسەر ئاستی ئێراق‌و، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانی باشوور، چی گۆڕاوە و ئەو بەربەستانەی لە ڕابردوودا ڕێگربوون لە گەیشتن بە سەربەخۆیی چی بوون‌و، ئێستا چەندیان ماوە‌و، چۆن مامەڵەیان لەگەڵا بکرێت و لە کاریگەرییان کەم بکرێتەوە؟
2. ڕێکەوتن لەسەر وەسفکردنی دۆخی ئێستای ئێراق.
وەڵامدانەوە بە پرسیاری، داخۆ ئێراق وەک قەوارەیەکی یەکگرتوو لەسەر زەوی واقیعدا کۆتایی پێ‌ هاتووە و تەواو بووە؟ ئایا هیچ شانسێ‌ بۆ دووبارە بیناکردنەوەی ماوە؟ ئەگەر مابێت ئێمە جارێکی تر بچینەوە ژێر ئەو بارە و بەرژەوەندیمان لەوەدایە؟ شێوازەکانی دابەشبوون و کۆتایی هاتنی بە تەواوی و فەڕمی ئێراق چین و کامانەن‌و، کامەیان بۆ ئێمە گونجاوە؟
3. دیاریکردنی دید و سیناریۆ بۆ کاردانەوە پێشبینی کراوەکانی وڵاتانی دەر‌ودراوسێ‌ی هەرێمەکە لە کاتی هەنگاوێکی له و جۆرەدا‌و، ئاستی پشتیوانی وڵاتانی جیهان؟ هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان‌و...هتد .
4. پێداویستنی یە ناوخۆیی یەکانی هەرێم لە پەیوەندی بە زەمینەسازکردنی بۆ هەنگاوێکی له و جۆرە.
5. وەسفکردنی واقیعی ئێستای ناوچە کوردستانی یەکانی دەرەوەی هەرێم دوای شەڕی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەیان لەلایەنە هێزی پێشمەرگەوە .
هەروەها تێگەیشتنی هاوبەش بۆ ماددەی (140) بەڵکوو بۆ خودی دەستووری ئێراق کە ئایە گۆڕانکاری یەکانی تێینەپەڕاندووە ‌وبەکەڵکی ئەوە ماوە ئێمە خەونەکانی خۆمان له و چوارچێوەدا قەتیس بدەین ؟
ئایە ئەم دیفاکتۆیە جارێکی تر دەخرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵا ئێراق وەک جاری جاران یاخود لەڕێ‌ی ڕاپرسی یەوە ڕوپۆش و ڕەوایەتی یەکی سیاسی و یاسایی بۆ پەیدا دەکرێت .
6. ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی ڕۆڵی هێزەکان و ڕەواندنەوەی هەر گومانێک لە بارەی ئەوەی لایەنێکی دیاریکراو پرسی سەربەخۆیی بۆ بەرژەوەندی حزبی خۆی بیقۆزێتەوە ‌و، سەیرکردنی وەکپڕۆژەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی مەزن.
7. ڕێکەوتن لەسەر قۆناغی دوای سەربەخۆ بوون و وەڵامدانەوە به و پرسیار و نیگەرانیانەی تایبەتن به و قۆناغەوە.
بە وەڵامدانەوە به و پرسیارانە و ڕێکەوتن لەسەر گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و ڕێکەوتن دەربارەیان دەگەینە ئەوەی:
(‌أ) ستراتیژی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان لە باشووری کوردستان دەگۆڕێت بۆ کۆنفیدراڵی یاخود سەربەخۆیی تەواو، واتە لەسەر ئەم گۆڕینە ڕێکدەکەوین و هەموومان بەرگری لێدەکەین و کاری بۆ دەکەین. چونکە بەرەنجامی ڕێکەوتنی ناوکۆیی هەمووانە .
(‌ب) خەمڵاندنی نەخشەرێگایەک بۆ چۆنییە.ی هەنگاونان‌و، دیاریکردنی میکانیزمەکان‌و، دابەشکردنی ڕۆڵەکان‌و، دەستنیشانکردنی تاکتیک و ئامانجە قۆناغیەکان‌و، چۆنییە.ی بەڕێوەبردنی ململانێکان و ڕوبەڕووبوونەوە لەگەڵا دەرهاویشتە و تەحەداکان.
(‌ج) لە دوای پەڕڵەمان سەرۆکی هەرێم بە حوکمی پێگەکەی دەبێتە زمانحاڵی پڕۆژەیەکی نیشتمانی سازان لەسەرکراو و نوێنەرایەتی سەرجەم هێز و پێکهاتەکان دەکات.
دوای ئەم ڕێکەوتنە ڕەخنەگرتنی سیاسی هێزەکان دەربارەی خودی ئامانجەکە‌و، باسکردن لەوەی کاتی نی یە ‌و، سەرکێشی یە‌و، موزایەدەی سیاسی یە، کۆتایی پێ‌ دەهێنرێت‌و، ڕەخنەی سیاسی بۆ هێزە سیاسی یەکان (نەک نووسەر و کۆمەڵگەی مەدەنی) . دەچێتە بواری:
‌أ. میکانیزمەکان و قسەکردن لەسەر دەرکەوتەی نوێ‌ی پێشبینی نەکراو، ئەویش بە گیانی موزایەدە و یەکتر تۆمەتبارکردنەوە نا.
‌ب. ساردی و سڕی و خاو‌وخلیچکی لە چوون بەدەم ئامادەکردنی پێداویستی یەکانی بەدیهێنانی ئامانجەکە‌و، قۆستنەوەی دەرفەتەکان .
‌ج. پێشێلکردنی ئەوەی ڕێکەوتنی لەسەرکراوە لەلایەن هێزێکی سیاسی دیاریکراوە وە.
بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕەخنەکان نابێت ببن بەهۆی گومان درووستکردن لەسەر خودی ئامانجەکە، بەڵکوو دەبێت بچنە خزمەت بەدیهێنانی یەوە.
لەماوەی کارکردن بۆ گەیشتن بەم ڕێکەوتنە (کە واباشە کاتێکی بۆ دیاری بکرێت) هەوڵی سوودوەرگرتن لە ڕا و بۆچوونی دەستەبژێری فکری و ئەکادیمی و ئایینی و سەربازی و ئابووری و سیاسی بێ‌لایەن بدرێت، دەکرێت لەم ڕوەشەوە جگە لە دیاریکردنی ڕێکار بۆ گەیاندنی بۆچوونەکان و بوونی نووسینگە و لیژنەیەکی هاوبەشی دیاریکراو، یاخود سکرتار?[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 438 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 09-07-2015 (9 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: چاپکراو
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 14-01-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 23-01-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:23-01-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 438 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,750
ۋېنۍ 105,220
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 97,917
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.453 چرکە(چرکۍ)!