کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 525,476
ۋېنۍ 106,393
کتېبۍ PDF 19,787
فایلی پەیوەڼیدار 99,548
ڤیدیۆ 1,449
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست 
301,201

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,739

عربي 
28,841

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,506

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
مانگرتنەکەی ڕۆژی 6 ی/ئەیلوول/ی 1961 لە کەرکووکدا‌
زانیارییەکا چە ھەر دۋە باری بابەتی و زۋانەۋانییۆ پۊختۍ و دەسەبەڼی کەرمۍ و بە شېۋازېۋە سەردەمییانۍ ۋەردەسشا ۋزمېۋە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ره‌زا شوان

ره‌زا شوان
ڕەزا شوان

کە شۆڕشی 14ی /گەلاوێژی/1958له ئێراقدا بەرپابوو، ئەوەبووعەبدولکەریم قاسم بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئێراق و سەرکردەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق..لە سەرەتادا ڕێ بە کاری سیای درا ئەوەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و هەموو شارەکانی کوردستاندا بارەگای کردەوە..گەلی کوردمان تا ڕادەیەکی باش هیوای بە هێنانەدی ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە هەبوو، کە لە بەندی سێیەمی دەستووری کاتی ئێراقدا هاتبوو:العرب والاکراد شرکائ فی هذا لوطن عەرەب و کورد هاوبەشن لەم نیشتمانەدا بەڵام وەکوو دەڵێن ئەمە تەنیا مەرەکەبی سەر کاغەز بوو..بە پراکتیکی جێبەجێ نەکرا. عەبدولکەریم قاسمیش هەر هێندە خۆی قایم کرد و دەستوپێوەندەکانی بەالزعیم الاوحد تەنیا سەرۆک ناویان دەبرد، لە خۆی باییبوو، بە پێچەوانەی ئامانجەکانی شۆڕشەوە، تاکڕەوانە حوکمی دەکرد و کەوتە دژایەتی کردنی ئازادی و کاری سیاسی..بە تایبەتش د ژایەتیکردنی مافە ڕەوکانی گەلی کوردمان.. ئەوەبوو هەموو بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان داخست و، کەوتنە گرتنی هەندێک لە سەرکردەکانمان و. کوردیان ناچارکرد بۆ بەرگریکردن لە خۆی پەنا بۆ چەک و شۆڕش بەرێت..ڕژێم لە پێشا کوردێکی زۆری لە سوپای ئێراق دەرکرد، بە تایبەتیش ئەفسەرە پلەدارەکان تا دەگاتە جێگری ئەفسەر و عەریفیش.هەر وەکوو چۆن لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕەگەزپەرستدا و، بە دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆشەوە ، هەموو سەنگی قورسایی ستەمکردن و غەدر و تاوانکاریان خستبووە سەر کەرکووک.. کەوتنە تاقیبکردن و ترساندن و ڕاونان و گرتنی تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان لە ناو شاری کەرکووکدا. لە ساڵی 1960 دا، تۆرانییەکان بە پشتگیری بەڕێوەبەرێتی ئاساییشی کەرکووک، کە وابزام ئەو کاتە بەڕێوەبەری ئەمنی کەرکووک نوری الخیاط بوو، کە تۆرانییەکی دوژمنی سەرسەختی کورد بوو، باندێکی تیرۆریستیان دامەزراند بە ناوی الکف الاسوود دەستی ڕەش بۆ کوشتنی کورد لە ناو شاری کەرکووکدا، یەکێک لە ئەندامانی ئەو بانده حوسە ئاوچی ی بێڕەوشت بوو ئەوەبوو ێەکەمین کورد کە کوشتیانمحەمەد ئەمین (شەربەتچی) بوو ماڵیان لە قەڵای کەرکووک بوو .دواتریش ئەم کوردانەیان تیرۆرکردسەید وەلی کاکەیی کە (ماتۆڕچی) بوو.عەبدوڵڵا ڕەزا (کرێکار) بوو. فازیل حاجی عەلی لەیلانی (کوتاڵفرۆش) بوو هەرسێکیان خەڵکی گەڕەکی شوریجە بوون..هەروەها ماددەی تیزابیشیان پژاندە سەروچای چەند کوردێک کە بووە هۆی سووتاندن و شێواندنی دەموچاویان وکوێربوونیان، یەکێک لەوانه ئەحمەدی حاجی ڕەزا دوکاندار کە خەڵکی شۆریجە بوو..ئەم باندە کورد کوژه بە بەرچاوی ئەمنەوە تەراتینیان دەکرد و نەیاندەگرتن..ئەم کارە قێزەوەنانە ‌ و گرتن و ڕاونانی ڕۆڵەکانی گەلەکمان، بە مەبەسی ترساندن و چاوشکاندنی کورد بوو لە کەرکووکدا..بەڵام بە پێچەوانەوە کوردی زیاتر توڕە و ڕق ئەستوور کرد و زیاتریش لەسەر خەباتکردن سووربوون..دەستکرا بە ڕێکخستن و خەباتی نهێنی . عەبدولکەریم قاسمیش لەشکرێکی زەبەلاحی بێشوماری بە قورسترین چەک و جبەخانە بۆ هێڕشکردنە سەر کوردستان ئامادەکرد..چونکە ئامادە نەبوو کە بە شێوەی گفتوگو و بە ئاشتی وەڵامی داخواییەکانی کورد بداتەوە..بەڵکوو کەوتە هەڕەشەکردن..بۆیە تا دەهات باردۆخە‌کە بەرەو خراپتر دەبۆوه. جەماوەری گەلەکەمان دژ به و سیاسەتە شۆڤێنیەی قاسم ، بۆ گوزارشتکردن لە تووڕەیی و ناڕەزاییان بڕیاریان دا، کە لە سەرانسەری کوردستاندا، لە ڕۆژی 6ی /ئەیلوولدا مانگرتنێکی گشتی بکرێت.. تەمەنی من ئەو کاتە، تازە پێم نابووە پانزە ساڵییەوە..ماڵمان لە گەڕەکی شۆڕیجە بوو کە حکومەت بەم گەڕەکەی دەوت (سەری مارەکە) . ئەندامی ناوچەی کەرکووکی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و یەکێتی لاوانی کوردستان و تازەش ببوم بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان. ( لە ساڵی 1965دا، وازم له سیاسەت هێنا، بەڵام وازم‌ لە کوردایەتی نەهێنا و تا دوا هەناسەشم وازی لێناهێنم..لەپێناوی کورد و کوردستاندا ئەوەی پێم کرابێ کردوومە..چیشم پێبکرێت درێغی ناکەم و دەیکەم و بە ئەرکی دەزانم..) با بێینە سەر باسکردنی مانگرتنەکەی« ڕۆژی 6ی/ئەیلوولی/1961» له کەرکووکدا..‌بە ڕێگای پارتی دیموکراتی کوردستان و هەموو ڕێکخراوە پیشەییەکانەوە، چەند ڕۆژیک لەوە پێشتر هەموو جەماوەری گەلەکەمان لەمانگرتنەکە ئاگادارکرانەوە..لە ڕۆژی نابراودا مانگرتن دەستی پێکرد..هەموو دوکان و گازینۆکان نەکرانەوە، کەس بۆ ئیش و دایرەکان نەچوون، هەموو لە ماڵەوەدا‌ مانەوە.شارخامۆش بوو. کورد وتەنی گوێت لە جریوەی چۆلەکەش نەدەبوو..گەرچی حکومەت لەوە پێشتر ئاگادار‌ بوو ، بەڵام نەیتوانی بەر لەم مانگرتنه بگرێت..گەلەشمان یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی خۆی بە ناحەزان سەلماند. ئەو مانگرتنە و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد هێندەی تر داخیکردە دڵی عەبدولکەریم قاسم و نۆکەر و دەستوپێوەندە هاندەرەکانی..لە «9/9/1961»دا فرۆکە جەنگییەکانی ئێراق بە زۆری مێکی ڕووسی بوون چەندین ناوچەی کوردستانیان بۆمباباران کرد ..هەر ئەو کاتەش حکومەت جاشی بەکرێگرت.بۆ دووبەرکی نانەوە و کوشتنی کرد بە کورد..کوردیان ناچارکرد بۆ خوپاراستن و بەرگریکردن چەک هەڵگرێ و لەپاڵ خەباتی سیاسیدا خەباتی چەکداریش«شۆڕش»دەست پێبکات و، هێزی پێشمەرگە دابمەزرێنێ و بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستانمان بکات.
ئەوەبوو لە بەیانی زووی ڕۆژی «11ی/ئەیلوول/ی 1961»دا، ئەو لەشکرە گەورەیەی ڕژێمی قاسم، بە مەبەستی تۆقاندن و سەرکوتکردنی گەلەکەمان بە پاڵپشتی چەندین فرۆکەی تازەی شەڕکەر، له شاری کەرکووکەوە بەرەو سلێمانی کەوته ڕێ.. پێشمەرگە قارەمانەکانی « چەمی ڕێزان و بنکەی شوان و بنکەی جەباری» لە دامێنی دەربەندی بازیاندا..لە بەری شیوەسوور و لە نزیکی بەردەقارەماندا، ڕێیان له و لەشکرە گرت..شەڕێکی زۆر سەخت ڕوویدا.. ئەوە یەکەمین شەڕ بوو لەنێوان کورد و سوپاکەی عەبدولکەریم قاسمی دیکتاتۆردا..هەر ئەو ڕۆژەش بوو بە ڕۆژی سەرهەڵدانی «شۆڕشی ئەیلوول» کە تا ئێستا بە گەورەترین و بە درێژترینی شۆڕشەکانی هاوچەرخی گەلەکەمان دادەنرێ ، بۆیه شایانی ئەوەیە کە بە «دایک شۆڕشەکانی کورد» ناوزەند بکرێ.. یەکەمین شەهیدی نەمری ئەم شۆڕشەشمان هەر له و ‌شەڕەی دەربەندی بازیاندا شەهید بوو، ناوەکەیم لە یاد نەماوە، تا ساڵی 1963یش گوڕەکەی لە نزیکی شارەدێی تەکیە لە لای ڕاستی شەقامی سەرەکی کەرکووک سلێمانیمابوو.بەڵام دواتر ڕژێمی ڕەگەزپەرستی بەعس، بە شۆفڵ تەختیان کرد..هەر له و شەڕەشدا کاکعادیل عیزەتی ڕابەری سیاسی بنکەی جەباری بە سەختی برینداربوو ..لە ڕۆژی «13/9/1961»یشدا فرۆکەکانی قاسم ، شارەدێی بارزانیان بەخەستی بۆردوومان کرد.فرۆکەکانی قاسمی دیکتاتۆر بە ڕۆکێتی کاولکەری «ناپاڵم»ی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی، زۆرناوچەی کوردستانیان بۆردومان و کاولکرد..کەواتە شۆڕشی ئەیلوولی مەن، لە کەرکووکەوە یەکەمین چەخماخەی لێدا..بەشێکی زۆری دەسکەوتەکانی ئەمڕۆشمان لە سایەی ئەو شۆڕشەدا هاتنەدی.

هەر لەم یادە مەزنەی گەلەکەماندا. حەزدەکەم بیرەوەرییەکی خۆم و برای نووسەر و ڕۆژنامەنووسم کاک«عەبدولوەهاب تاڵەبانی کە ئێستا لە ئوسترالیا دەژی» باسبکەم لە پێش مانگرتنەکە ، سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایی و ئیدانەنەکردنی لە دژی نیاز گڵاوی و سیاسەتە چەوتکەی قاسم و گرتن و ڕاونانی تێکۆشەرانی گەلەکەمان و پەشیمان بوونەوە لە جێبەجێکردنی ئەو داخوزییانەی گەلەکەمان داوای کردبوون دەرکرد..داوایان لە من و برای بەڕێزم کاک عەبدولوەهاب تاڵەبانی کرد، کە شه و لە بەری گەورەی شاری کەرکووکدا، بەیاننامەکە بڵاوبکەینەوە و وریاشبین کە نەگیرێین. بڕوابکەن هێندەمان پێخۆشبوو..واماندەزانی کە گەورەترین خەڵات کراوین و ئەم ئەرکەیان پێسپاردووین..ئەوسا دوو مێردمنداڵی خوێنگەرم و سەرکیشی کورد و کوردستانپەروەری زۆر بێباک و ترسنەزان بووین..ژمارەیەکی زۆری بەیاننامەکەمان هەڵگرت و لە کاتژمێری یانزەی شەودا بوو، لە شۆڕیجەوە بە ڕه و گەڕەکی موسەڵا و بەری قەڵا ڕۆییشتین.ئەوبەری خڕی خاسە بە ئێمە نەسپێررابوو، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە سەرکێشیان کرد و لە پردی دووەمیش پەڕینەوه..چوینە بازاڕی هاوچەرخەوە بازاڕی زێڕنگەرەکان ‌‌ چەند دانەیەکی بەیانەکەم خسته ناو سەندوقی پۆستی سەرەکی کەرکووک، ئەو دوکانانەش کە دەمزانی خاوەنەکانیان حەز لە کورد ناکەن ، لەژێر دەڕابەی دوکانەکانیانەوە هەریەکە دانەیەکی بەیانەکەم خستە دوکانەکانییانەوە..ئینجا لە بەردەم گازینۆی مە جیدییە و یانەی فەرمانبەران و بەردەم دایرەی پۆلیس و نزیکی دایره ی ئەمن و سەر پردی دووەم و لە بەری قەڵادا، بەشێکی زۆری بە یاننامەکەمان بڵاوکردەوە..گەڕاینەوە بۆ گەڕەکی موسەڵا، من و عەبدولوەهاب زمانی تورکمانی دەزانین، چوینە بەردەم قوتابخانەی موسەڵا ، عەبدولوەهاب کارگوزارەکە فەڕاشەکەی ی به پێکەنین و‌ قسەکردنەوە خڵافان..منیش بە بیانووی ئاوخواردنەوە، چوومە ژوورەوە، لە ناو تابلۆی ئاگاداری «لوحە الاعلانات »دا دوو دانەی بەیانەکەم هەڵواسی..لەبن دەرگاشەوە سەرو دانەم کردە ژووری به ڕێوەبەرو مامۆستایان، ئەوەشی پێمان مابوو لە بەردەم گازینۆی موسەڵا و باخچە خڕەکەیدا بڵاومان کردنەوە..لە گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە سەیارەیەکی پیکابی سەوزی پڕ لە پۆلیس «موسەلەحە» زۆر بە خێرایی بەرەو شۆڕیجە دەهات..بەڕاکردن خۆمان کرد بە کۆڵانەکانی گەڕەکی پریادیدا..لە کاتژمێری سێی سەر لە بەیانیدا زۆر بە دڵخۆشییەوە گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە..بۆ بەیانیەکەی خەڵکی باسی ئەوەیان دەکرد کە یەکێتی قوتابییانی کوردستان ئەم شه و بەیاننامەیەکیان لە هەموو کەرکووکدا بڵاوکرۆتەوە و، دەستی پۆلیس و ئەمن کەوتووە ..ئەگەرچی لەوەدواش گەلێ ئەرک و کاری سەرکێشی ترو مەزنترمان ئەنجامداوە..بەڵام ئەو کارەمان له و تەمەنە و، له و کاتە هەستیارەدا، بیرەوەرییەکی خۆش و نەمره بەڵامانەوە..وا بزانم کە کاک عەبدولوەهاب تاڵەبانی خەریکی نووسینی بیرەوەرییەکانێتی، بیرەوەریی ئەم شەوە هوبەشەشمانی تۆمار کردووە، ڕەنگە ئەو مێژووی ئەو شەوەی لە یاد مابێ.‌ ڕەزا شوان.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 317 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 05-09-2010 (14 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: چاپکراو
شار و شارەکڵۍ: کەرکۇک
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 17-01-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 18-01-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 317 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.13 KB 17-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
لاچەمێوی گولانە سەرو ڕۊمانو دێڕ بە دێڕ حەسەرەت (1)
کوڵەباس
دنیاو وېیەردەو و هونەر و کەلتووری پەڕ ڕاز و ئەفسانەی و پەڕ جە جوانیما
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
زیارەتێ دوەبارە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
پرۊژەو ژیللای
کوڵەباس
زوانى هۆرامى جە زوانى سۆمەرى خەتى بزمارى کۊنتەرا

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 525,476
ۋېنۍ 106,393
کتېبۍ PDF 19,787
فایلی پەیوەڼیدار 99,548
ڤیدیۆ 1,449
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست 
301,201

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,739

عربي 
28,841

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,506

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
لاچەمێوی گولانە سەرو ڕۊمانو دێڕ بە دێڕ حەسەرەت (1)
کوڵەباس
دنیاو وېیەردەو و هونەر و کەلتووری پەڕ ڕاز و ئەفسانەی و پەڕ جە جوانیما
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
زیارەتێ دوەبارە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
پرۊژەو ژیللای
کوڵەباس
زوانى هۆرامى جە زوانى سۆمەرى خەتى بزمارى کۊنتەرا
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی پەندۍ و ئیدیۆمۍ - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) پەندۍ و ئیدیۆمۍ - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) پەندۍ و ئیدیۆمۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی پەندۍ و ئیدیۆمۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.5 چرکە(چرکۍ)!