کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی نەزیری
07-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلای جەباری
06-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەلی عەباسوەندی
05-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا مەحموودی زەنگەنە
04-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا نۆشای زەنگەنە
03-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیماموددینی مەردۆخی
30-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا حەسەن عەلی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئاغای پاوەی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەلی بەردەشانی
26-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی عەیشی
25-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  535,140
ۋېنۍ
  109,148
کتېبۍ PDF
  20,171
فایلی پەیوەڼیدار
  103,205
ڤیدیۆ
  1,510
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,601
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,947
عربي - Arabic 
30,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,693
فارسی - Farsi 
9,284
English - English 
7,510
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,865
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
772
ژیواینامە 
163
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
31,214
MP4 
2,488
IMG 
199,860
∑   سەرجەم 
233,885
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
کێ خاوەنی ژنە؟
زانیارییەکا چە ھەر دۋە باری بابەتی و زۋانەۋانییۆ پۊختۍ و دەسەبەڼی کەرمۍ و بە شېۋازېۋە سەردەمییانۍ ۋەردەسشا ۋزمېۋە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

کێ خاوەنی ژنە؟

کێ خاوەنی ژنە؟
$کێ خاوەنی ژنە؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ئەوەی لە پشت زۆرینەی ئەو پۆست و کۆمێنتانە کە بۆ ئەو کچە تیرۆرکراوەی هەولێر لانی کەم لەمنەوە دیارە بریتییە لە غەریزە و حەزێکی سێکسیی تەجاوزگەری زاڵی نێرانە نەک پیاوانە کە خۆی لەبەرگی دژایەتییکردن یا پشتگیرییکردنی ئەو قوربانییەدا مەڵاسداوە، جا گەر غەریزەکە هی کەسێکی کەبتکراوی پڕی نێو قەبیلەیەکی داخراو بێت یان غەریزەیەکی بەرەڵاکراوی نێو دونیا ئازاد و لیبراڵە موزەیەفەکە بێت هیچ جیاوازیی نییە. ئەوەشی بەنەفەسی سێیەم و جیاواز لەم نەفەسە دەنووسرێت ناتوانێت سنووری کڕوزانەوەی شیعریی و هاوخەمیی ونووزەنووز تێپەڕێنێت و دەست لەسەر کرۆکی ئەم کێشە هەزاربارە بووەوە دابنێت.
بەپێوەرە فرۆیدییەکەش بێت حەوت لەدەی گرفتارە دەروونییەکان ڕیشەکەیان ڕیشەیەکی سێکسیی ناتەبایە کە لە قۆناخێکی سەرەتایی تەمەن کۆمەڵگا لەگەڵ ئەم کەسانەدا ئەنجامیداوە و دواتر ئەمان وەک ئاوێنەیەک دەیدەنەوە دەرەوە و کەسایەتییانی خۆیانی پێ دیار دەخەن، دیارە ئەمە خەتای کەسەکان نییە بەتەنیا بەڵکوخەتای ئەو کلتوورەیە کە کورد ساڵەهایە بەدەست خێڵەکیی بوون و نەکرانەوەی بەڕووی جیهانە نوێیەکەدا دەناڵێنێت. زانکۆ دەهێنێت بەڵام بیرکردنەوەکە هەمان بیرکردنەوەی حوجرەیە، فیزیا و کیمیا و ماتماتیک بە منداڵ دەڵێیت بەڵام میوەی ئەو زانستانەی بە هەموو باشیی و خراپییەکانیەوە قەبوڵ نییە. سەروەختی خۆی ڕوحوڵا خومەیینی دەیگوت ئێمە تەنیا ڕێگا بە شتە باشەکانی ڕۆژاوا دەدەین بێنە نێو کلتورەکەمان، ڕێگریی لە بێ ئەخلاقیی و خراپییەکانیان دەکەین، ئەم قسەیە لەڕووی میتۆدۆلۆژییەوە زیاتر لە نوکتە دەچێت، بێخەبەر لەوەی کاتێک تۆ خوێندنگە و زانکۆ و کرانەوە بە مۆدێلێلە ئەوروپییەکەی دێنیتە وڵاتەکەتەوە، ئەو بە هەموو چاکە و خراپییەکانییەوە دێت و دەبێت قەبوڵیان بکەیت، شتی وانییە بەتەنیا ئەوەی دەتەوێت بێت و ئەوەی بە بۆچوونەکەی تۆی نەخوارد ڕێگریی لێبکەیت!
بۆچی ژن دەکوژین، بە یەک وشە لەبەر ئەوەی ئێمە سەر بەم دونیایە نین. حەزی قەبەلیی جۆرە حەزێکە تائێستاش ژن وەک ئامراز دەبینێت نەک هاوشان و شەریک و هاوکوف و ئینسان، ئێمە لە قۆناخی تیرە و عەشرەت و خێزان نەمانگواستۆتەوە بۆ قۆناخی کۆمەڵگا، لەبەر ئەوە دونیابینیەکەشمان بۆ ژن هەمان ئەو دونیابینییە خێڵەکییەیە کە ژن بە نزمتر و ئەداتتر و ئامرازتر و ناخودتر دەبینێت.
خەڵکی ئێمە جگە لە بانگەوازی ئەخلاقیی هیچ شتێکی دیکە نییە بتوانێت لە دەوری بازنەیەک، تیۆرییەکی سیاسیی، پەروەردەیی، یان ئابووری کۆیان بکاتەوە، جاڕدانی پیاوێکی ئایینیی یان قەبەلیی بێخەبەر لە ڕەکیزەکانی کۆمەڵگا و کۆمەڵناسیی سەبارەت بەوەی ئەخلاقمان لە مەترسیدایە بەسە بۆ ئەوەی زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگا وا لێبکات وەک یەک بیر بکەنەوە، لە کۆمەڵگای ئێمەدا هیچ شتێک نییە هێندەی ئەم بانگەوازە بتوانێت خەڵک کۆبکاتەوە، تەنانەت دین و ئایدۆلۆژیاکانیش هێزی ئەم بانگەوازەیان نییە چونکە حەقیقەت لای ئێمە ئەو شتە نییە کە لە واقیعدا ڕوو دەدات بەڵکوو ئەو شتەیە کە زۆرینە شوێنی دەکەون.
ئەوەی دەتوانێت جوڵەی حەشامات یان مۆب درووستبکات و دواتریش تەجنیدییان recruitیان بکات بۆ ئەجێندایەکی سیاسیی یان خێڵەکی و یانیش تەفسیرێکی ئایینیی دیاریکراو و بەلاڕێدابردنی تێگەیشتن لە کێشەکان تەنیا بانگەوازی ئەخلاقی و ترساندنی خەڵکە لە ڕێگای وەهم درۆ و چەواشەکارییە ئەخلاقیەکانەوە کە سەر بەم دونیایەی ئێمەنین و سەدان ساڵە چوونەتە ئەرشیفەوە. بڵاوکردنەوەی ترس لە لەدەستدانی ئەخلاق بە بێ ئەجێندایەک کە سەر بەو دونیا نوێیە نەبێت و خۆنەویستانە هاتۆتە نێوتەوە جگە لە گەڕانەوە بۆخاڵی سفر و ئیفلیجکردنی عەقڵ بەرهەمێکی دیکەی نابێت.
لەڕاستییدا ئێمە لەدەرەوەی ڕەوڕەوە ڕاستەکەی مێژووداین، حەقیقەت هەرچییەک بێت و هەرچۆنێک ئاشکرا بکرێت و بەبەڵگەوە نیشان بدرێت ناتوانێت بەسەر ئەو چیرۆکەدا سەربکەوێت کە چۆتە خەیاڵی خەڵکەوە. چیرۆکەکەی نێو خەیاڵدانی خەڵک ئەوەیە کەم ئەمان لەنێو یەقیندان و دەستێکی دەرەکیی دێت دەیەوێت نیشانەی پرسیار بخاتە سەر ئەم یەقینە، بۆیە بەردەوام خەریکی داتاشینی نەیار و دوژمنئاراییە بۆ مانەوە لەو وەهمەدا کە خۆی بەردی بناغەکەی دانەناوە. بێخەبەرە لەوەی یەقینێک گەر یەقین بێت چۆن و بۆچی تێکدەشکێ، گومان بۆچی دەبێت زەفەری پێ بەرێت؟
ئەم جۆرە کۆمەڵگایانە هەرگیز ناکەونە سەر ڕێگایەکی درووست چونکە بڕوایان بەوە نییە لەسەر ڕێگایەکی هەڵەن، نەک هەر باوەڕ ناکەن کە هەڵەن، بەردەوامیشن لەسەر ڕۆیشتن لەسەر ڕێگا هەڵەکە، کەوابوو هەرگیز شۆڕشێک کودەتایەک یا قڵپ بوونەوەیەکی بناغەیی و فەندەمێنتاڵ ڕوونادات چونکە لێرە مونەویر و ئەکادیمیسیان و نوخبە و سیاسیی و شۆڕشگێڕەکان مژدەی ئەوە دەدەن و دەڵێن دەتوانین بێ هیچ گۆڕانکارییەک لە تەفسیری دینی، جیهانبینی و ئەخلاق، ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی، کوردایەتیی و تائیفەگەرایەتی دونیاتان بۆ بگۆڕین. لەڕاستییدا ئەوەی هەیە ماکیاج کردن و سپی کردنەوەی ڕوویەکی دزێو و ڕەشی ئەو واقیعەیە کە لەسەر تەختی شانۆکە نیمایش دەکرێت و تاو نا تاوێک بە ڕوداوێکی تراژیدی لەم شێوەیە ماسکەکەی سەر دەموچای لادەچێت خۆی دەنوێنێت، دواتر زاکیرەی کورتخایەنی کۆمەڵگاکە بە هەل دەزانێت و لە فۆڕمێکی دیکەدا و بە ماسکێکی نوێ وە دێتەوە سەر تەختی شانۆکە.
تەماشای مێژووی هەشتاساڵەی شۆڕش و گۆڕانکارییەکانی دونیاکەی ئێمە بکەن و بزانن بۆ هەر لەشوێنی خۆمانین، بۆ بەردەوام لەم بازنە بێ چەقەدا دەسوڕێینەوە و ڕووداوە تراژیدییەکانی نێومان ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپتر دەشکێنەوە بەسەرماندا، تراژیدیا دەدەینە دەم تراژیدیا، بەردەوام ماڵوێرانیی دروێنە دەکەینەوە؟
کێشەی ئێمە هەر ئەوە نییە بێ مەعریفە و بێ فەلسەفە و بێ پێناسەین بۆ چەمک و گوزارەکان، کێشە سەرەکییەکەی ئێمە ئەوەیە لە زەمەنەکەی خۆمان دابڕاوین و لە دونیایەک کە پسپۆڕیی و زانست دەتوانن کاری تێدا بکەن ناتوانین خوێندنەوەی درووست بۆ ڕۆژەکەی خۆشمان بکەین. سەرکردەکانی ئەو مەنزومەیەی کە ناوی لەخۆی ناوە حیزبی کوردیی و لە هەشتاساڵی ڕابردوودا خەڵکی بێ تەڵقین دەدەن، بۆ دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی خۆیان و پۆست پلە دەبنە لیبرالیست و کاپیتالیست و کۆمیونیست، لە یەک کاتدا باس لە بازاڕی ئازاد و پترۆدۆلار و کرانەوە دەکەن ، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەبنە سەرسەختترین دوژمن بۆ کرانەوە و پەرووەردە یاریدەکەن بە سایکۆلۆژیای کۆمەڵگاکە، بە میتۆدەکانی حوجرە و دیوەخان و ئاغاواتی سەدەکانی ڕابردوو دەستوپەنجە لەگەڵ کێشەکانی مۆدێرنیتە و دونیای نوێی کۆمەڵگاکەی نەرم دەکەن. وا لە زانکۆکان دەکەن هەمان عەقڵییەتی دیوەخان و حوجرەکان بەرهەم بێننەوە، کۆلێژەکانی یاسا و ئابووریی و دروونزانیی و کۆمەڵناسیی و زانستە مرۆڤایەتییەکان هەمان موسڵیح و خوێن خۆشکەر و کەیخودا و پیاوخواکانی دیوەخان بەرهەم دێننەوە کە بەم دونیایە نامۆن و بۆی نابێت.
لێکۆڵینەوەی زانستیی و وردی پەروەردەیی مەحاڵە بەم عەقڵییەتە درووست ببێت. ئەوەی ئەکادیمیسیان و مامۆستاکانمان دەیڵێن سەر بە بیرکردنەوەی ئەم دونیا نوێیە نیین و دواکەوتوون لە زەمەنەکەی خۆیان، دەنا ماقولە لە سەدەی بیستویەک هێشتا ژنکوشتن وەک چارەسەر تەماشا بکرێت و زۆرینەی دەسەڵاتدار و نوخبەش وەک بەدیل لێی بڕوانن؟
ئەم لێکترازانە ترسناکەی کۆمەڵگاو دەسەڵات، نوخبە و عەوام سەری لە بە فەتارەدانی کۆمەڵگاوە دەردەچێت و بەرهەم و میوەکەشی دەچێتەوە گیرفانی چینە ئەرەستۆکرات و کلیپتۆکراتەکەی دەسەڵاتەوە. ئەوەی هەیە لە نەبوونی سیستم و داڕوخانی ڕەکیزە کۆمەڵایەتییەکان و زانکۆ و ناوەندەکانی مەعریفە کە ئەوان لێی بەپرسن، بۆ ئەبەد لەبیر دەچنەوە و خەڵک لەو جەهلە مورّەکەبەدا بەجێدەمێنێت و بەردەوام دەبێت خۆی بۆ شیوەنی تراژیدیایەکی نوێتر لەوەی دوێنێ ئامادە بکات.
ئەوەی لێرە دەگوزەرێت مامەڵەی نالۆجیکییە لەگەڵ دیادەکاندا، لێرە ناتوانیت لە کۆمەڵگا و ئیدارەکەی تێبگەیت تا لە هێز و کاریگەریی شتە نامەنتیقییەکان تێنەگەیت، هەر لەبەر ئەم هۆیەیە دونیا و ئەکادیمیاکەی وناوەندە زانستییەکانی دونیا ناتوانن لێمان تێبگەن، نەک هەر ئەوە سەرەتاییترین ئەداتیشمان بەدەستەوە نییە تا خۆمان لە خۆمان بگەیەنێت، لەباشترین حاڵەتدا دەتوانین کۆمەڵگاکەمان وەک کۆمەڵگای ئامۆژگاریی و تەڵقین بناسێنین، لە دونیای نوێشدا هیچ کەسێک پارە بە ئامۆژگاریی نادات.
$ئەنجام$
بە بۆچوونی موتەوازیعانەی بەندە ئێمەی کوردی ئێراق فەقری فەرهەنگیی و کلتوریمان هەیە بۆیە فەقیری پارەو نانین، بۆیە بێ ئاو و کارەبا و موچە و کارین، بۆیە بە ئاسانترین شێوە دەستمان دەچێتە خوێنی ژن و کچ و خێزان و دایکەکانمان، بۆ دەرچوون لەو فەقرە فەرهەنگییە دێین باڵانسی دەرەوەو ناوەوەمان لەسەر حیسابی دەرەوەی خۆمان ڕاست دەکەینەوە، پێکدادانی نێوان دونیا کۆنەکەی نێو مێشکمان و دونیا نوێیەکەی واقیع بیرکردنەوەمان بە جۆرێک دەجەڕێنێت کە ئەوان بە موڵکی خۆمان بزانین نەوەک هاوبەش و هاوژییان، دیارە لەم موڵکیەتەشدا ئازادانە مامەڵەیان لەتەکدا دەکەین، ئەوان وەک شت دەبینین نەوەک کەس! [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 422 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
1. ژیواینامە ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
1. ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا) 08-03-2022
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 08-03-2022 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: کۊمەڵایەتی
کتېب - کوڵەباس: ژەنی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 31-01-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 31-01-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:07-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 422 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
ئاڵاو کوردەسانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کوڵەباس
یەکەمین داستانە کوڵێ بې خاڵەی هۆرامییە
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی نەزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ولی-گوڵ-گوٙراڵیٛ-هەراڵە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
مامۊسا مەڵڵا مەحمووڎی موفتی دشەیی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
کوڵەباس
نوام چومسکی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

تازەکی
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
تۊماری تازە
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی نەزیری
07-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلای جەباری
06-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەلی عەباسوەندی
05-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا مەحموودی زەنگەنە
04-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا نۆشای زەنگەنە
03-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیماموددینی مەردۆخی
30-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا حەسەن عەلی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئاغای پاوەی
27-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەلی بەردەشانی
26-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا ئەحمەدی عەیشی
25-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  535,140
ۋېنۍ
  109,148
کتېبۍ PDF
  20,171
فایلی پەیوەڼیدار
  103,205
ڤیدیۆ
  1,510
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,601
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,947
عربي - Arabic 
30,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,693
فارسی - Farsi 
9,284
English - English 
7,510
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,865
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
772
ژیواینامە 
163
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
323
PDF 
31,214
MP4 
2,488
IMG 
199,860
∑   سەرجەم 
233,885
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
کوڵەباس
ئاڵاو کوردەسانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
کوڵەباس
یەکەمین داستانە کوڵێ بې خاڵەی هۆرامییە
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی نەزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
ولی-گوڵ-گوٙراڵیٛ-هەراڵە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
مامۊسا مەڵڵا مەحمووڎی موفتی دشەیی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
کوڵەباس
نوام چومسکی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.718 چرکە(چرکۍ)!