ڕانانێک بۆ ڕۆمانی (#ئەوان چاوەڕێی کازیوەن#) ی پاشای ڕۆمانی کوردی ڕۆماننووسی ڕۆژاوای کوردستان (#جان دۆست#) و وەرگێڕانی #کوردۆ شابان#.
ئەم ڕۆمانە باسی ئەو ماوەیە ئەکات، کە لە شاری جەزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شیرناخ لەنێوان گەریلاکانی کورد و سوپای #تورکیا# شەڕ بەرپا بوو ، و لە ڕێگەی دوو کارەکتەرەوە بە ناوی ئامەد ئایدن (ئەحمەد ڕەزا) ی ڕۆماننووس و نیشتمان کە کچە شەڕڤانێکی بەرخودانی جەزیرەی بۆتانە، و لە دێگەی ئەوانە باسی ڕابردووی خۆیان و شەڕی نێوان کوردان و سوپای تورکیا ئەکات ، و نیشتمان لە ڕێگەی دەفتەرێکی یادەوەرییەوە باس لە ژیانی خۆی کە چۆن ژیاوە و قۆناغی منداڵی چۆن بووە و چۆن ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووە و باوکی چۆن بووە و دایکی چۆن بەرگەی خیانەتەکانی باوکی گرتووە و چۆن چووتە ناو بزووتنەوەی ژنان و هەواڵدان بۆ سەلماندنی مافیان و دواتر بڕیار ئەدات ببێت بە گەریلا و بەشداری بەرخودانی شاری جەزیرە بکات و دواتر شەهید ئەکرێت. هەروەها مامی نیشتمان باس لە ژیانی خۆی و چۆن ژیاوە و ڕابردووی ناخۆشیان لە گوند و کۆچ کردنیان بۆ شار بەهۆی شەڕی نێوان گەریلای کورد و سوپای تورک کە هەر دوو لا ستەمیان لە خەڵکی کورد کردووە ، کە بەهۆی شەڕەکە خەڵکەکە بوونەتە دوو بەش کە بەشێکیان بوونەتە لایەنگیری ڕژێمی فاشیتی تورک و هەندێکیان بوونە لایەنگیری حیزبە کوردەکە، بەڵام خێزانەکەیان لایەنگیری لە هیچیان ناکەن و ئاوارەیی هەڵئەبژێرن و ژیانی لە شار چۆنە و چۆن زوڵمی لێ کراوە و دواتر ئەبێت بە سەرباز لەوێ کەسێک ئەناسێت و باسی ژیانی ناخۆشی خۆی ئەکات و دواتر ئەو کەسە ئەکۆژرێت لە شەڕێکدا لە چیاێکی هەکاری.
دواتر دێتە سەر باسی مێژووی تۆز ئەوەیش لە ڕێگەی ئامەد (ئەحمەد ڕەزا) ئایدنەوە باسی ئەکات کە زیاتر سی و نۆ ساڵە بەری ئاسمانی باکووری کوردستانی گرتووە ، و ئامەد باس لە سەربوودەی خۆی ئەکات کە چۆن خۆی لە مەزارگەی شاعیری ناوداری کورد مەلای جەزیری شاردۆتەوە و باس لە ژیانی ڕابردووی خۆی و بنەماڵەکەی ئەکات و خێزانەکەیان بەهۆی شۆڕشی #دێرسیم# ئاوارە بوون بەرەو ڕۆژاوای ئەنادۆڵۆ لەگەڵ هەزاران خێزانی تری کورد و لە ماڵەکانی جوولەکەکان نیشتەجێ ئەکرێن ، کە ئەوانیش بەهۆی کارەساتی: بورگووم تراکیای ساڵی (1934ز) کە تێیدا (15.000) هەزار جوولەکە دەربەدەر کران کە یەکێکە لە تاوانەکانی مستەفا کەمال ئەتا تورک (1923_1938ز) یەکەم سەرۆکی کۆماری تورکیا ، و هەروەها نازناوی ڕاستەقینەی ناوی هەزار کۆینین و دواتر چۆن باوکی بەرەو ئەیستانبوڵ و دواتر چۆن گەڕاتەوە بۆ کوردستان و لەوێ دەست ئەکات بە کاری ئەندازیاری و ئامەد چۆن ئەبێتە ئەندامی حیزب و خەبات بە دژی ڕژێمی تورکیا و دواتر چۆن بەهۆی زمان لێدان یان ئیخباری لە شیرناخ دەستگیر ئەکرێن لەگەڵ خاڵە حەمید و لە زیندانی #ئامەد# چۆن ئەشکەنجە ئەدرێن و چۆن دەستدرێژی سێکسی ئەکرێتە سەر و چۆن لە پیاوەیەتی ئەکەوێت و هەروەها باوکی لە بەردەم زیندان دا لە چاوەڕوانی کوڕەکەی گیان لە دەست ئەدات و باوکی چۆن ژیاوە هەروەها سوکایەتی پێ کردنی دایکی لەلایەن پاسەوانانی زیندان کە بە کوردی هەواڵی لە گوزەرانی ئەکات کە ئەڵێت: (تو چەوای بەرخا من؟) و دواتر ئازاد ئەکرێت و خۆی لە خەڵکی بە دوور ئەگرێت و دواتر بڕیاری خوێندن ئەدات و دواتر مووسا عەنتەر ئەبینیت و باسی لە خوێندنەوەی شانۆیی برینا ڕەشی نووسەر ئەکات کە باوکی پێی داوە و چۆن شەهید ئەکرێت و هەروەها واز هێنانی خۆی لە حیزب باس ئەکات و خۆی بۆ ئەدەبیات و ڕۆماننووس سەرقاڵ ئەکات و چۆن شەبەنگی مەلای جەزیری دێتە لای و قسەی لەگەڵ ئەکات و هەروەها باس لە ناساندنی خۆی لەگەڵ نیشتمان ئەکات و هەواڵ ئەدات واز لە بیرۆکەی بەشداری لە شەڕ بهێنێت، و ئەڵێت ئەبێت ئێمەی کورد بە ڕێگەی ئاشتی و ناتوندوتیژی مافەکانمان بە دەست بهێنن و هەروەها باس لە کوژرانی جەمیلەی قوتابی خۆی ئەکات و هەروەها باس لە حەلیمی ئەکات کە هەواڵی دەرەوەی بۆ ئەهێنێت و دواتر باس لەوە دەکات کە چۆن بڕیاری داوە ببێت بە شەڕڤان و دواتر باس لە ڕۆمانەکەی ئەکات کە بە ناوی (مەجنوونی سەلما) کە باس لە ژیانی ئەڤینداری نێوان مەلای جەزیری و شازادە خاتوون سەلمای خۆشکی میری میرنشینی بۆتان ئەکات و هەروەها باس لە فاشیزمی حیزبە کوردییەکان کە چۆن باس لە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیایە ئەکات و ڕێبەربی حیزب لە ساڵی (1991ز) ئەڵێت: (لە خوێنڕشتن ناترسین ، و ئەوەندەی لە وەستانی ئەترسین) .
هەروەها باس لە جەنگی ملازگەرد ئەکات ، کە ئەوە باسەکەی منە لە سەری: لە ڕێکەوتی (-23-08-1071ز) بەرپا بوو جەنگی ملازگەرد، لە شارۆچکەی ملازگەرد لە پارێزگای #مووش#ی باکووری کوردستان ، لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتییەکان و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجوقییەکانی ڕۆم بەرپابوو ، کە هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتییەکان پێکهاتبوو لە (150) هەزار بۆ (200) هەزاری بێزەنتی و سەربازە بەکرێگراوەکانی ئەنگلۆساکسۆن و ڤاکینگ و تورکە خەزەرییەکان و ڕووس و ئەرمەن و کەرەج (گورجی) و فڕانک (فەرەنسی) و بولگار بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر ڕۆمانۆسی چوارەم (دیۆگینیس) (1068_1071ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزەنتییەکان و هەر یەکە لە ژەنەڕاڵە بێزەنتییەکان بە ناوەکانی ژەنەڕاڵ نیکڤۆرس پرینووس و ژەنەڕاڵ سیودۆر ئالیاتس و ژەنەڕاڵ ئەندرۆنیکۆس دۆکاس، و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجوقییەکانی ڕۆم لە (20) هەزار بۆ (30) هەزاری سەلجوقییەکان و جاشە کوردەکان بە سەرکردایەتی سوڵتان ئەڵپ ئەرسەڵان (1063_1072ز) سوڵتانی دەوڵەتی سەلجوقییەکانی تورک و سوڵتان سولێمان کوڕی قولتولمیش (1077_1086ز) سوڵتانی دەوڵەتی سەلجوقییەکانی ڕۆم و ژەنەڕاڵ ئەفشین بەگ و ژەنەڕاڵ ئارتوق کوڕی ئاکسپی تورکمانی، کە لەنێوان ساڵانی (1086_1091ز) والی ئورشەلیمی دەوڵەتی سەلجوقییەکانی تورک بووە، و ئەو جەنگە سەرکەوتنی سوپای دەوڵەتی تیرۆریستی سەلجوقییەکانی ڕۆم کۆتایهات، و نزیکەیی (2) هەزار بۆ (8) هەزار سەربازی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتییەکان کۆژران، و نزیکەیی (2) هەزاریان بە دیل گیران بە خودی ئیمپراتۆر ڕۆمانۆسی چوارەم (دیۆگینیس) (1068_1071ز) ەوە، ئەو جەنگە بووە هۆکاری بە تورک کردنی بەشێکی گەورەی ئاناتۆلیا (باکووری کوردستان) لە زۆرینەی کوردەوە بۆ زۆرینە تورک.
تێبینی: من تەواوی ڕۆمانەکانی جان دۆستم بە ناوەکانی (میرنامە ، عەشقی وەرگێڕ، زەنگەڵەکانی ڕۆما، مژاباد، سێ هەنگاو و سێدارەیەک، مارتینی بەختەوەر، خوێنێک بە سەر منارەوە، کۆبانی، عەفرین (ڕێڕەوی ئارام) ، پاسە سەوزەکەی حەڵەب، دەستنووسی پیترسبۆرگ (ژیانی ژابایەزیدی) ، سەربوردەی خەبات، ئەوان چاوەڕێی کازیوەن) م خوێندۆتەوە. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 472 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!