کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,367
ۋېنۍ 105,182
کتېبۍ PDF 19,478
فایلی پەیوەڼیدار 97,477
ڤیدیۆ 1,394
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
سەرکردایەتیی یەکێتی و پەندوەرنەگرتن لە مێژوو
کوردیپێدیا، تارېخو ھیزی و ئارۊی پەی نەۋەکا سەبای ئەرشیۋ کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەرکردایەتیی یەکێتی و پەندوەرنەگرتن لە مێژوو
عارف قوربانی

هەرچەندە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی بە قەبارە بچووکە، شێوەی حوکمڕانییەکەی و دامەزراوە دەوڵەتییەکانی بەپێی یاسا و ڕێسا باوەکان چەسپاونین. کیانێکی بەهێز و لەسەرپێوەستاوی نییە، نە خاوەنی ئابوورییەکی سەقامگیر و نە هێزێکی چەکداری بەدیسپیلینی هەیە، بەڵام بۆ هەلومەرجێکی وەک ئەم سەردەمەی جیهان و هەندێ‌ هاوکێشەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، بایەخێکی زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەتری وەرگرتووە. بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێی کوردستان، دۆستی ئەو سیستمە جیهانییە نین، کە ئەمڕۆ سەرکردایەتیی جیهان دەکات، ئەمەش شانسێکی زۆری بۆ پێگە جوگرافییەکەی کوردستان ڕەخساندووە، کە زیاتر چاوی ئومێدیان لەسەربێت.

لەم دید و تێڕوانینەوه، ‌ سیستمە جیهانییەکە کە ئەمریکا و ئەوروپا بەڕێوەی دەبەن، وەک جۆرێک لە خاوەندارێتیی کوردستان دەستیان خستووەتە پشتی قەوارە کوردییەکەوە. نکۆڵی لە و ڕاستییەش ناکرێت، کە هەر ئەوان ئەندازیاری درووستکردنین و هەر ئەوانیش ئەم سێ‌ دەیەیە پاراستویانە، ئەگینا نەک 30 ساڵ، بەڵکوو 3 ساڵ بەرگەی کێشە ناوخۆییەکانی و 3 مانگیش بەرگەی ململانێی وڵاتە هەرێمایەتییەکانی نەدەگرت. هەموو وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستانیش ئەم ڕاستییە دەزانن، بۆیە سەرباری شێوازی جۆراوجۆری دوژمنایەتیکردنی ئەم قەوارە کوردییە، بەڵام خۆیان لە شەڕی ڕاستەو‌خۆی پاراستووە.

هەرکاتێکیش مەترسیی ڕاستەقینە کەوتبێتە سەر ئەم جوگرافیایە، ئەمریکا و ئەوروپا دەستوەردانی ڕاستەوخۆیان هەبووە. جیا لە ‌هەر ئامادەگییەکیان، لەناوبردنی (ئەنسار ئیسلام و جوندل ئیسلام) هەروەها هاتنی #داعش#، ئەمەی سەلماندووە، کە ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا نەبووان، دەبوو تائێستاش منداڵی خەڵک لە چیاکانی هەورامان بەکوشت بدرایە لە شەڕی ئەنسار. لە سەرهەڵدانی داعشیشدا دوای ئەوەی بەشێک لە سەرکردایەتییەکەی کەوتە دەستی دەزگا هەواڵگرییەکانی ناوچەکە و ئاڕاستەی شەڕی داعشیان بۆ کوردستان گۆڕی، ئەگەر ڕۆژاواییەکان نەبووان هەرێمی کوردستانیش بەدەردی ناوچە سونییەکانی ئێراق دەچوو.

پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، ڕۆژاواییەکان بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئایا عاشقی بەژن و باڵا و شان و شەوکەت و چاو و ئەبرۆی کورد بوونە؟ سەرسامن بە مرۆڤدۆستیی کورد و سیستمی حوکمڕانیی کوردستان؟ پێیان وایە کێڵگەیەکە و دەکرێت تۆوی دیموکراسی تێدا بڕوێنن؟ بێگومان نەخێر، وەڵامە ئاسانەکە ئەمەیە، لەبەر ئەوەی کاریان بە کورد و بە جوگرافیاکەی کوردستانە.

ئەوانەی لە کوردستان سیاسەت دەکەن و ئەوانەشی کوردستان بەڕێوەدەبەن، پێویستە لە هەموو کەس باشتر ئەم ڕاستییانە بزانن.
دەبێت ئەو هێڵە سوورە نادیارانەش ببینن، کە ئەمریکا و ئەوروپا کێشاویانە و ڕێگەنادەن ببەزێندرێن. خۆ ئەگەر ئیدراکی سیاسی و دونیابینیشیان بەشی ئەوە ناکات ئەو نادیارانەی پێبخوێننەوە، دەتوانن کەڵک لە ڕووداوەکانی مێژوو وەرگرن.

هیچ نهێنی و شاراوەییەک لەوەدا نەماوەتەوه، ‌ کە ئەمریکا و ئەوروپییەکان کوردستان وەک بەشێک لە بەرەی خۆیان دەبینن، دەشیانەوێت لەکاتی پێویستدا جوگرافیاکە و توانای کوردیش بخەنە خزمەتی پڕۆژە ستراتیژییەکانی خۆیانەوە، جا ئیتر ئەگەر پێویستییەکە بریتیی بێت لە بەکاربردنی کێشەی کورد لە ململانێیەکانی ناوچەکەدا، یاخود هەر جۆر و شێوازێکی دیکەی بەکاربردن بێت.

لە ئێستای کێشەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەگەڵ ڕووسیادا، بەهۆی ئەو گەمارۆ و گوشارە ئابوورییانەی خراونەتە سەر ڕووسیا، ئەمریکا دەیەوێت کوردستانیش شانبەشانی ئەو وڵاتانەی دیکەی دۆستی ئەمریکا، بەشداربن لە ‌پڕکردنەوەی پێویستیی ئەوروپا لە ‌دابینکردنی گازی سرووشتی.

لەبەرانبەر ئەمەدا ڕووسیا و ئێرانیش وەک دژبەرێکی ئەمریکا و ئەوروپا دەیانەوێت‌ ڕێگە لەوە بگرن کوردستان بەشداریی ئەو پڕۆسەیە بێت. بۆ ئەمەش بە ‌حوکمی جوگرافیا و وابەستەیی سیاسی، لەبەر ئەوەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کەوتووەتە #چەمچەماڵ#ەوە و بەشێکە لە و زۆنە سیاسییەی یەکێتیی نیشتمانی بەڕێوەی دەبات، بۆیە دەیانەوێت یەکێتی ڕێگریی بکات بۆ گەیاندنی گازی کوردستان بە جیهان.

ئەوەی جێی تێڕامانە یەکێتیش بە ئاسانی چووەتە ژێر ئەو بەرپرسیارێتییەوه، ‌ کە ئێران لێی دەخوازێت و چەندجارێک لەسەر ئاستی باڵای بڕیاربەدەستانی یەکێتی ئەوە دووپاتکراوەتەوه، ‌ کە ڕێگەنادەن گازی کوردستان‌ ئێستا بنێردرێتە دەرەوە. لەوەش زیاتر ئەو چەندجارەی بە مووشەک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر درا کە ئەوکات لە میدیاکان وابڵاوکرایەوە ئێران یاخود گرووپەکانی سەر بە #حەشدی شەعبی#ن، ئێستا ناوەندە هەواڵگرییە ئەمریکی و ئەوروپییەکان پەنجەی تۆمەت بۆ گرووپ و دەستەی ناو یەکێتی درێژ دەکەن.

هەرچەندە سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی پێناچێت ئیدراکی سیاسی ئەوەیان هەبێت لە و شتانە بکۆڵنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەم هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییانە بکەن، بەڵام پێویستە بەئاگا بهێنرێنەوە لەوەی بە ڕێگەیەکی هەڵەدا دەڕۆن، چونکە ناکرێت هەر جارێک بەهۆی جۆرێک سیاسەتی هەڵەی حیزبەکانەوە، میللەت باجەکەی بدات و پەند لە هەڵەکان وەرنەگرن و بەردەوام چەندبارەی بکەنەوە. هەروەک ناشکرێ‌ بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕەتکردنەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەک چاوت لە دەستی ئەمریکا و ئەوروپا بێت، بۆ وەرگرتنی چەک و کۆمەکی سەربازی خۆت بە دۆستیان بزانی، پارەیان لێوەرگریت بۆ پێشمەرگە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان، لەم لایەنەوە خۆت لەبەرەی ڕۆژاوا ببینیتەوە، بەڵام کە گەیشتە خاڵێک بەلای ئەوانەوە جێی بایەخ و گرنگ بێت، تۆ بکەویتە سەنگەر و بەرەی نەیارەکانیانەوە.

دوو ڕووداو هەن لە مێژووی یەکێتیی نیشتمانیدا پێویست بوو نەوە لەدوای نەوە وەک ئەڵقە لە ‌گوێی بکەن و هیچ کات بیریان نەچێتەوە کەچی زیانێکیان لە یەکێتی داوە، یەکەمیان جوگرافیای یەکێتی بچووک کردەوە و دووەمیان جەماوەر و نفوزی یەکێتی هێنایە نیوە. ئەوانیش ڕووداوی 31ی ئاب و جیابوونەوەی #نەوشیروان مستەفا#یە لە یەکێتی.

ئێستا یەکێتی سەرلەنوێ‌ لەناو ئەزموونکردنەوەی هەردوو ڕووداوەکەیه، بەڵام لە ڕووی زەمەنییەوە بە ‌هەڵگەڕاوەیی واتا ئەگەر پێشتر یەکەمجار جوگرافیاکەی بچووک کرایەوە و دواتر نفوز و جەماوەرەکەی، ئێستا بەهۆی ڕووداوەکانی 8ی تەممووز و دواترییەوە هەمان سیناریۆی سەرهەڵدانی #بزووتنەوەی گۆڕان# خۆی دووبارە دەکاتەوە، سبەی ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەگەر نیوەی زیاتری دەنگەکانی یەکێتی بۆ لاهوور جەنگی نەچن، کەمتر لە ‌نیوەی نابات.

ئەگەر سیاسەتەکەیان نەگۆڕن، ئەوەی وەک مەترسی و هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراویش دێتە بەردەم جوگرافیاکەی یەکێتی، پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی سیاسەتی یەکێتییەوە هەیە لەسەر گازی کوردستان. خۆیەکلاکردنەوەی یەکێتی بە و ڕەهایەی کە ئەمریکی و ئەوروپییەکان وەک بەشێکی وابەستە بە سیاسەتی هەرێمایەتیی ئێران لە ململانێ‌ و هاوکێشەکانی ناوچەکە لێی بڕوانن، بێشک بەبێ‌ باج تێناپەڕێت. بەمە دەگوترێت پەندوەرنەگرتن لە ‌مێژوو.

یەکێتی دیارە هیچ پەندێکی لە 31ی ئاب وەرنەگرتووه، ‌ کە ناوەندی بڕیار و پایتەختی بەڕێوەبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستی یەکێتی دەرکرا، چونکە تائێستا خوێندنەوەی یەکێتی بۆ ئەو ڕووداوە لەوە تێنەپەڕیوە کە پارتی خیانەتی کرد و دەبابەی #بەعس#ی هێنایە سەر پەڕڵەمان. لەکاتێکدا دەبوو یەکێتی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دیوەشی بکات چۆن و بۆچی ئەمریکا و ئەوروپا ڕێگەیاندا سوپای ئێراق هێڵی 36 ببەزێنێت و هێز بێنێتە سەر #هەولێر#؟ هیچ خوێندنەوەیەکیان بۆ ئەوە نەبوو ئەی سەدام چۆن ڕازی بوو بێت هەولێر لە ‌دەستی یەکێتی دەربکات و بگەڕێتەوە بۆ بەغدا؟

ساڵانێک پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، زۆرمان بە ‌سەرکردایەتیی ئەوکاتی یەکێتیمان دەگوت، کە ئەم جۆرە لە بەڕێوەبردنی سیاسی و ئیداریی #کەرکووک#، دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کەرکووک لە ‌دەستی کورد دەردەهێندرێت. بەگوێیان نەکردین و لە 16-10-2017 بەری ئەوەیان چنییەوە کە چاندبوویان.

بۆ ئێستاش دەبێت وەک هاواری پێشوەختە بەگوێیاندا بدەین ئەم جۆرە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتیی یەکێتی بەتایبەت پەیوەست بە گازی کوردستان، ئەنجامەکەی ڕوونە چەمچەماڵیش لە دەستی یەکێتی دەردەهێندرێت و دەربەندی بازیان دەبێتە دوا وێستگەی دەسەڵاتەکەی. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 514 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 19-02-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 16-03-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 16-03-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:06-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 514 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,367
ۋېنۍ 105,182
کتېبۍ PDF 19,478
فایلی پەیوەڼیدار 97,477
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئایا چیٛوێوە هەن بەنامیٛ فەلسەفەی ئیسلامیۆ؟! (7)
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - بۊخچۍ - تارېخی کۊن کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - زۋانی یەکەم کوڵەباس - جۊرو ۋەڵاکەرڎەی - دیجیتاڵ کوڵەباس - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) کوڵەباس - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.391 چرکە(چرکۍ)!