ناونیشانی بابەت: بەستەری ژێر زمان
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بەستەری ژێر زمان چییە؟ لە کێدا درووست دەبێت؟ کێشەکانی چین؟
ئەم حاڵەتە لە منداڵدا بەدی دەکرێت لەکاتی لە دایکبوونیدا، کە بریتییە لە درووست بوونی بەستەرێکی کوورت و ئەستوور لەژێر زماندا.
درووستبوونی ئەم بەستەرە کاردەکاتە سەر جوڵەی زمان کە بەباشی ناتوانێت بە ئاڕاستە جیاوازەکاندا جوڵە بکات، بەوەش کاردەکاتە سەر کرداری قسەکردن و خواردن و قوتدان.
=KTML_Bold=نیشانەکان:-=KTML_End=
- کەسەکە ناتوانێ بەباشی زمان ببات بۆ سەرەوە یاخود ئەملاو لا.
- کاتێک کەسەکە زمان دێنێتە دەرەوە شێوەی زمانی لە دڵ دەچێت.
- هۆکاری حاڵەتەکە ئەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێشە لە جیناتی منداڵەکەدا کاتێک کە کۆرپەیە لە سکی دایکیا.
- حاڵەتەکە ئەکرێ لە هەموو کەسێکدا ڕووبدات بەڵام زیاتر لە کوڕاندا باوە وەک لە کچان.
- ئەم حاڵەتە مەترسیدار نییە ئەکرێت بە نەشتەرگەریەکی سادە چارەسەر بکرێت. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 115 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!