کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,810
ۋېنۍ 106,150
کتېبۍ PDF 19,344
فایلی پەیوەڼیدار 97,362
ڤیدیۆ 1,398
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
دەریای سوور
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەریای سوور

دەریای سوور
ناونیشانی بابەت: دەریای سوور
ئامادەکردن: #حسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#

=KTML_Bold=شوێنی دەریای سوور=KTML_End=
دەریای سوور لەو ناوچەیەدا درێژ دەبێتەوە کە کیشوەری ئەفریقا جیا دەکاتەوە ، بە تایبەتی بەشی ڕۆژهەڵاتی لە کیشوەری ئاسیا ، بە تایبەتی ناوچەی نیمچە دوورگەی عەرەبی ، و لە سوێسەوە لە میسر بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات بۆ ماوەی 1930 کم درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە گەرووی بابولمەندب کەدەریای سوور و کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەبی بە یەکەوە دەبەستێتەوە ، بۆیە سنووری نێوان کەناراوەکانی میسر و =KTML_Underline=سوودان=KTML_End= و ئەریتیریا لە لای ڕۆژاوا لە کیشوەری ئەفریقیا و کەناراوەکانی سعودیە و یەمەن لە دیوی ڕۆژهەڵات لە کیشوەری ئاسیا لەیەک جیا دەکاتەوە ، و کەنداوی عەقەبە و نۆکەندی سوێس درێژکراوەی باکووری پێکدەهێنن ، و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هایدرۆگرافی سنوورەکانی دەریای سووری دیاری کردووە بەم شێوەیە لە باکوورەوە سنووری باکووری دەریای سوور لە سنووری باشووری کەنداوی سوێسەوە دەست پێدەکات، بەدرێژایی هێڵێک کە لە ناوچەی سەری محمەدەوە درێژدەبێتەوە تا خاڵی باشووری دوورگەی شادوان لە باشوور ، پاشان درێژ دەبێتەوە بەرەو ڕۆژاوا هاوتەریب لەگەڵ کەناراوەکانی کیشوەری ئەفریقا.هەروەها درێژدەبێتەوە بەدرێژایی هێڵێک درێژدەبێتەوە لە سەری ئەلفاسمە بە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژاوا تا دوورگەی ڕیکوین لە ڕۆژهەڵات ، لە ڕێگەی دوورگەی تیرانەوە ، پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژاوا لە ڕێگەی هێڵی هاوتەریب لەگەڵ کەنارەکانی نیمچە دوورگەی سینا ، و لە باشوورەوە سنووری دەریای سوور درێژدەبێتەوە بۆ باشوور لە ناوچەی قەڵای مورادەوە تا دەگاتە سەری سیان.
زەوییەکانی دەوروبەری دەریای سوور لە چوارچێوەی هەشت وڵاتدا هەڵکەوتوون و دەڕواننە ئەو دەریایە ، ئەم وڵاتانە بریتین لە وڵاتانی ئوردن ، فەلەستین، میسر، سوودان، ئەریتیریا ، جیبۆتی، سعودیە، و یەمەن ، لە دیوی ڕۆژاواوە بریتییە لە کەنارەکانی میسر کە بەرەو باکوور درێژ دەبنەوە، پاشان کەنارەکانی سوودان بەدوایدا دێن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی سنوورەکانی دەریای سوور بە درێژایی ڕێگاکە بەرەو باشوور ، لە کاتێکدا لە لای ڕۆژهەڵاتەوە کەنارەکانی شانشینی سعودیە لە باکوور و ناوەڕاستی دەریای سوور درێژدەبنەوە ، تا دەگاتە کەناراوەکانی یەمەن کە بەرەو باشوور درێژ دەبنەوە ، لە کاتێکدا لە دیوی باکوورەوە ئاوی دەریا دەگاتە کەنارەکانی وڵاتی ئوردن و فەلەستین لەو شوێنەی کە پێی دەوترێت ناوچەی عەقەبە.
=KTML_Bold=جوگرافیای دەریای سوور=KTML_End=
دەریای سوور دەریایەکی درێژ و تەنگەبەرە درێژییەکەی 1930 کم لە گەرووی سوێسەوە دەست پێدەکات تا گەرووی بابو لمەندب ، تێکڕای پاناییەکەی لە 280 کم تێناپەڕێت، لەکاتێکدا زۆرترین پانییەکەی دەگاتە 360 کم.
هەروەها بە قووڵی وەسف دەکرێت. لەو شوێنانەی کە تێکڕای قووڵییەکەی بە نزیکەی 490 م خەمڵێندراوە ، قووڵیەکەی لە هەندێک ناوچەدا گاتە 2300 م ، قووڵایی دەریای سوور بە گشتی دەتوانرێت بۆ سێ بەش پۆلێن بکرێت ، بەشە تەنکەکەی کە قووڵی ئاوەکەی لە 50 م زیاتر نابێت و نزیکەی لە 25%ی کۆی ئاوەکانی دەریای سوورە ، و ناوچە قووڵەکان ، نزیکەی 40%ی ئاوەکانی پێکدەهێنن ، قووڵیەکەی لەنێوان 500-1000مدایە . بەشی ناوەڕاست: ئەو ئاوەیە کە دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی دەریاکە، و قووڵیەکەی لەنێوان 1000-2900مدایە ، کەنداوی عەقەبە و کەنداوی سوێس بەشێکی تەسکن لە دەریای سوورەوە درێژدەبنەوە و بەنیمچە دوورگەی سینا جیا دەکرێنەوە و خاکەکانی میسر بە تەواوی دەوری کەنداوی سوێس داون کە درێژییەکەی 314 کیلۆمەترە و پانییەکەی 22 کم لە سەرەتای خۆیدا بەڵام کەنداوی عەقەبە بە زەوییەکانی میسر و ئوردن و فەلەستین و سعودیە دەورە دراوە، درێژییەکەی 150 کم و زۆرترین پانایی 26 کم و زۆرترین قووڵی دەگاتە 1850 م ، سەبارەت بە ڕووبەری دەریای سوور، بە یازدەهەمین دەریا دادەنرێت لە ڕیزبەندی دەریاکانی جیهاندا ، ڕووبەرەکەی 438 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
دەریای سوور درزێکی نزمە کە دوو بلۆکی گەورەی توێکڵی زەوی جیادەکاتەوە ، کە زەوییەکانی هەردوو لا لە دەشتە کەنارییەکانەوە درووست دەبن، کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ئەوەی لە هەندێک ناوچەدا بگاتە بەرزییەک بۆ زیاتر لە 2000 م لە ئاستی دەریاوە ، هەروەها زەوییەکانیش لە ناوچەی باشوور بەرزترین بەرزییان هەیە لەنێوان هەموو زەوییەکانی دەوروبەری دەریای سوور ، بە گشتی ناوچەکانی دەوروبەری دەریاکە وەک بان و شاخ وەسف دەکرێن کە بەرزییان زیاتر لە 1000 م لە ئاستی دەریاوە لە ناوچەی باکووری جەددە ، و نزیکەی 3660 م لە وڵاتی یەمەن .
=KTML_Bold=دوورگەکانی دەریای سوور=KTML_End=
ئاوەکانی دەریای سوور ژمارەیەکی زۆر دوورگە لەخۆدەگرێت کە لە هەزار دوورگە تێدەپەڕێت، هەندێکیان دۆزراونەتەوە و گەیشتوونەتە ئەو دوورگانە و هەندێکی دیکەشیان بەهۆی سەختی ئەو ڕێگایەی کە دەچێتە سەری زاناکان دەستیان پێنەگەیشتووە ، زۆربەی ئەم دوورگانە سەر بە شانشینی سعودیە ، پاشان ئەریتریا ، هەروەها ژمارەی ئەو دوورگانەی کە دەکەونە نزیکی کەناری ڕۆژهەڵاتی دەریای سوور زیاترە لە ژمارەی ئەو دوورگانەی کە دەکەونە نزیکی کەناری ڕۆژاوای دەریای سوور ، و زۆربەیان قەبارەکەی بچووکە ، لە کاتێکدا دوورگەکانی ناوەڕاستی دەریاکە لە بنەڕەتدا گڕکانن ، زۆربەی دوورگەکانی دەریای سوور کەسی تێدا نییە، بەڵام 14 دوورگە هەیە کە ژمارەیەک دانیشتووی تێدایە، ئەوانیش دوورگەی کامارانی یەمەن ، و سێ دوورگەی سەر بە دوورگەکانی فەراسان کە لە 126 دوورگە پێکهاتووە سەر بە ناوچەی جازانی سعودیە ، جگە لە دە دوورگەی سەر بە دوورگەکانی دەهلاک کە زیاتر لە 354 دوورگە لەخۆدەگرێت، و دەکەوێتە نزیک ناوچەی مەسوع سەر بە وڵاتی ئەریتیریا.
=KTML_Bold=ئاووهەوای دەریای سوور و پلەی گەرمی ئاوەکانی=KTML_End=
ئاووهەوای دەریای سوور کاریگەریی دوو جۆر بای وەرزی لەسەرە کە بەهۆی جیاوازی گەرمبوونی نێوان ڕووی زەوی و ئاوی دەریاکان ڕوو دەدەن ، ئەوانیش بریتین لە بای وەرزی باکووری ڕۆژهەڵات، و بای وەرزی باشووری ڕۆژاوا و تێکڕای پلەی گەرمی ئاوی دەریا بە گشتی نزیکەی 22 پلەی سەدیە ، و پلەی گەرمی ئاوی سەر ڕووی دەریا لەنێوان باکوور و باشووری دەریادا دەگۆڕێت ، لە وەرزی هاویندا تێکڕای پلەی گەرمی ئاوی سەر ڕووی دەریا لە باکوور دەگاتە 26 پلەی سەدی، لە باشووریش دەگاتە 30 پلەی سەدی، لەکاتێکدا لە وەرزی زستاندا جیاوازی پلەی گەرمی سەر ڕووی دەریا لە 2 پلەی سەدی زیاتر نابێت ، سەبارەت بە بارانبارین لەسەر دەریا .
سەبارەت بە بارانبارین لەسەر دەریا، زۆرجار لە شێوەی بارانباریندایە لەگەڵ هەورەبروسکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت، هەروەها تێکڕای بارانبارین بە 0.06 م لە ساڵێکدا مەزەندە دەکرێت کە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دادەنرێت کە دەبێتە هۆی ڕێژەیەکی بەرزی هەڵمبوون کە ڕەنگە بگاتە 205 سم لە ساڵێکدا، سوێری ئاوەکانی بەرزە و ڕێژەکەی لەنێوان 3.6-3.8% لەگەڵ نەبوونی سەرچاوەیەکی ئاوی تازە.
=KTML_Bold=هۆکاری ناونانی دەریای سوور=KTML_End=
ناونانی دەریای سوور دەگەڕێتەوە بۆ ڕەنگی سووری شاخەکانی کەناری ڕۆژاوای دەریاکە ، وهەندێک بۆچوونی تردا پێیان وایە بەهۆی مەرجانی سوور و قەوزە ڕەنگە سوورەکانی ناوی دەریا ، دەریای سوور ڕێڕەوێکی ئاوی بوو لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، هەروەها پەیوەندییەک بوو لەنێوان هیندستان و وڵاتانی تری جیهان ، وەک وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی و ئەوروپی ، ئەو وڵاتانەی کە دەڕواننە دەریای سوور لە باکوور و باشوور بە دەریا و ئۆقیانووسە گرنگەکانەوە بەستراونەتەوە ، وەک چۆن لە ڕێگەی گەرووی باب ئەلمەندب و کەنداوی عەدەن بە زەریای هیندی بەستراونەتەوە لە باشوورەوە ، و لە ڕێگەی کەناڵی سوێسەوە بە دەریای ناوەڕاست لە باکوورەوە بەستراونەتەوە و هاوسنوورە لەگەڵ کەنداوی عەقەبە و نیمچە دوورگەی سینا ، بەدرێژایی دەریای سوور هەشت وڵات هەن، لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە سعودیە و یەمەن و بەدرێژایی کەناراوەکانی ڕۆژاواش ئەریتریا و سوودان و میسر هەن، لەکاتێکدا لە کەناراوەکانی باکووری ئوردن و میسر هەڵکەوتوون و کەنارەکانی باشووریشدا بریتین لە ئەریتریا و جیبۆتی.
=KTML_Underline==KTML_Bold=وڵاتانی دەریای سوور=KTML_End==KTML_End=
1-سوودان
بەندەری بۆرتسوودان دەکەوێتە سەر دەریای سوور کە گەورەترین و بەناوبانگترین بەندەری سوودان، درێژیەکەی 6 کم و پانی 2.5 کم. دەکەوێتە شاری پۆرت سوودان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوودان ، تەمەنی بەندەرەکە بۆ ماوەیەکی دوور دەگەڕێتەوە و ناوی مارسا شێخ بەرغوت بوو و لە ساڵی 1900 کونسوڵێکی بەریتانیا کاری کردووە بۆ فراوانکردن و مۆدێرنکردنی بەندەرەکە و گۆڕینی ناوەکەی بۆ بەندەری سوودان.
2-ئوردن
ئوردن لە ڕێگەی ناوچەی عەقەبە بە دەریای سوورەوە بەستراوەتەوە کە تاکە دەرچەی ئاوی ئوردنە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، دەکەوێتە باشووری شانشینی ئوردن و 350 کم لە عەمانی پایتەختەوە دوورە. عەقابە گرنگییەکی مێژوویی هەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ، هەروەها چەندین شوێنی مێژوویی و شوێنەوار لەخۆدەگرێت ، هەروەها عەقابە بۆ ئوردن گرنگییەکی گەشتیاریی هەیە ، بەو پێیەی ناوچەیەکی ئاووهەوای مامناوەندە ، لە وەرزی زستاندا ، لەسەر دەریای سوور بەندەری عەقەبە هەیە، کە بۆ ئوردن گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە خاڵ پەیوەندی بازرگانی ئوردنە لەگەڵ جیهان
3-میسر
ئەو ناوچەی کە بەدرێژایی کەنارەکانی دەریای سوور درێژ دەبێتەوە ناوی پارێزگاری دەریای سوورە نوێنەرایەتی دەکرێت. پارێزگایەکی سەر بە ناوچەی باشووری سەرەوەی میسرە ، یەکێکە لە گەورەترین پارێزگاکانی میسر ، سنوورەکانی لە باشوورەوە بەستراوەتەوە بە وڵاتی سوودان و لە باکوورەوە بە پارێزگای سوێس، هەروەها سنوورەکانی لەگەڵ پارێزگاکانی ئاسیوت و سۆهاگ و قێنا و ئەسوان لە ڕۆژاواوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتییە لە
دەریای سوور ، ومیسر خاوەنی 22 دوورگەی لە ناو دەریای سووردا.
4-سعودیە
شانشینی سعودیە کەنارەکانی دەریای سووری قۆستەوە بۆ ئەوەی گەورەترین و گرنگترین بەندەری شانشینی سعودی کە بەندەری ئیسلامی جدەیە لەسەری درووست بکات. بەندەرەکە ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار کەشتی وەردەگرێت. بەندەرەکە شوێنێکی پێشوازیکردنە بۆ ئەو حاجیانەی لە وڵاتانی ئەفریقاوە دێن
5-یەمەن
بەندەری مەخاوە یەمەن بە وڵاتانی دیکە دەبەستێتەوە. بەندەری مەخا یەکێکە لە کۆنترین و گرنگترین ناوەندە بازرگانییەکان کە دەکەوێتە کەنارەکانی دەریای سوور. بەندەرەکە بەهۆی نزیکی لە ڕێڕەوی نێودەوڵەتی ، و نزیکی لە گەرووی بابولمەندب و دەریای عەرەبی و وڵاتانی قۆچی ئەفریقا ، شوێنێکی تایبەت و گرنگی هەیە .
6-جیبۆتی
جیبۆتی بەندەرێکی گەورەی هەیە کە دەکەوێتە دەروازەی دەریای سوور لە باشوورەوە ، و داهاتی گرنگ و زۆر بۆ دوڵەت دابین دەکات لە ڕێگەی بازرگانی ترانزێت و گواستنەوەی نەوت ، بەندەرەکە لە ماوەی ساڵانی 1998 تا 2000 ناکۆکی سنوورییەکانی نێوان جیبۆتی ئەریتیریا و ئەسیوپیا درووستکرد.
7-ئەریتیریا
ئێریتریا بەندەرێکی هەیە کە دەڕوانێتە دەریای سوور ، دەکەوێتە شاری مەسوع ، یەکەم پایتەختی ئەریتیریا و دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە ، گرنگی بەندەرەکە تەنیا لە ڕووی ئابوورییەوە نییە، بەڵکوو پەیوەستە بە گرنگییەکی مێژوویی و ئایینیەوە .
=KTML_Bold==KTML_Italic=گرنگی دەریای سوور=KTML_End==KTML_End=
- دەریای سوور پەیوەستە بە چەندین وڵات و ناوچەی گرنگە وە ، بۆیە لە زۆر لایەنەوە گرنگییەکی زۆری هەیە:
- لە ڕووی ئابوورییەوە: یەدەگی نەوتی دەریای سوور گرنگییەکی زۆری پێدەبەخشێت ، ئەمە جگە لە سامانی خوێ و ماسی ، هەروەها جۆرە جیاوازەکانی ئاژەڵ و ڕووەکی دەریایی ، وەک مرواری و مەرجانی و ئیسفەنج.
- لە ڕووی شارستانیەوە: شارستانییەت و ئیمپراتۆریەت لە کەناراوەکانیدا سەریهەڵدا و بۆ عەرەب گرنگ بوو، بۆیە ناویان لێنا دەریای قەلزم.
- لە ڕووی جوگرافیاوە: ئەو وڵاتانەی دەکەونە سەر دەریای سوور. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 291 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: جوگرافیا
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 24-03-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 24-03-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:24-03-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 291 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,810
ۋېنۍ 106,150
کتېبۍ PDF 19,344
فایلی پەیوەڼیدار 97,362
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
عەبوولە (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.781 چرکە(چرکۍ)!