کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  528,527
ۋېنۍ
  106,970
کتېبۍ PDF
  19,864
فایلی پەیوەڼیدار
  100,268
ڤیدیۆ
  1,468
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,796
ھۊنیێ 
1,388
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
720
ژیواینامە 
138
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەر...
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر بوودجە ئێراق
خاتوونۍ کوردیپێدیای، ھامچەرخانەسەردەمییانە ئېشۍ و سەرکۆ تەیۍ ژەنا کورڎی چە داتابەیسو نەتەۋەکەیشانە ئەرشیۋ کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر بوودجە ئێراق

کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر بوودجە ئێراق
ناونیشانی بابەت: کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر بوودجە ئێراق
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ئێراق، لە ساڵی 2022، بە بۆچوونی من جیاوازییەکی بنچینەیی نییە لە ڕووی داڕشتنی ئەو بودجەیەوە، بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو، بە تایبەت لە بنمیچی خەرجکردندا، کە ڕەنگە 10٪ زیاد بکرێت، چونکە لە پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی (2022) حکومەتی ئێراق نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان (55) بۆ (60) دۆلاردا جێگیر کراوە. لە کاتێکدا هەناردەمان ڕۆژانە 3.4 ملیۆن بەرمیلە.
سەبارەت بە کوورتهێنانیش بە دڵنیاییەوە کوورتهێنانێکی خەمڵێندراوی دەبێت، ڕەنگە ئەو کوورتهێنانەش کەمتربێت لەو کوورتهێنانەی کە لە ساڵی ڕابردووداهەبوو، بە بڕی ئەو 5 دۆلارەی کە لە خەمڵاندنی نرخی نەوتدا زیادکراوە بەراورد بەنرخی خەمڵێندراوی نەوت لە ساڵی 2021دا، کە نرخی نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێندرا، ئەوە جیا لەوەی کە بڕی نەوتی هەناردەکراو لە ساڵی 2022 بەراورد بە بڕی نەوتی هەناردەکراو لە ساڵی 2021 زیاتر بووە.
=KTML_Bold=“سوودەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت”=KTML_End=
یەدەگی ئێراق لە ماوەی کەمتر لەیەک ساڵدا بە بڕی 16 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت و هەروەها دابەزاندنی نرخی دیناری ئێراقی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە. پیشبینیش دەکرێت لە 2022دا یەدەگی ئێراق زیاتربێت. ئەو پارەیەی کە ئێراق لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەکەوێت مانگانە نزیکەی حەوت ملیار دۆلارە بەپێی نرخی ئێستا، لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە دەکرێتەوە بەدینارو حکومەت مووچەو خەجییەکانی خۆی پێ بەڕێوەدەبات ئەمە جگە لەوەی بەشێکی لە ڕێگەی بانکەکانەوە دەخاتە بازاڕەوە.
تەنیا لە ماوەی کەمتر لەساڵێک یەدەگی ئێراق لە 48 ملیار دۆلارەوە گەیشتە 64 ملیار دۆلار، ئەوەش بەهۆی ئەو دوو هۆکارەوە بوو کە یەکێکیان بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە کە نرخەکەی بازاڕ دیاریدەکات، ئەوەی دیکەی دینارە کە بانکی ناوەندی ئێراق نرخەکەی دیاری دەکات. لەگەڵ بەرزبوونەوەی یەدەگی ئێراق دەنگۆی جێگیرکردنەوەی نرخی دینار بۆ نرخی پێشووی کە 120 هەزار دینار بوو بەرانبەر هەر 100 دۆلارێک لە بانکی ناوەندی، بەڵام هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەو کارە، ئەوەش بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوەیە کە ئێراق ناتوانێت بەهۆیانەوە نرخی دینار بگەڕێنێتەوە بۆ هەمان نرخی ساڵی ڕابردوو.
خاڵی باشی ئەم بوودجەیە ئەوەیە پشت بە بەرنامەی پڕۆژەکان دەبەستێت، واتا کۆمەڵێک پڕۆژە دەخرێنە بەردەم پەڕڵەمان، ئەو پڕۆژانە پەسند دەکرێن و بوودجەکانیان بۆ ساڵانی داهاتوو پەسند دەکرێن و ساڵانە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە هەموار دەکرێن، لە جیاتی پێدانی بڕێک پارە کە دابەش دەکرێتە سەر کۆمەڵێک پڕۆژەی وەستاو، بە بڕوای من ئەوە گۆڕانە ڕیشەییەکەیە کە ڕوودەدات، بەڵام لە ئاستی بودجەی کارپێکردن، ئەوا ئەو بودجە نەگۆڕە و پێموانییە زۆر بگۆڕێت.
=KTML_Bold=سەبارەت بەگەڕاندنەوەی نرخی دۆلاربۆنرخی پێشوو”=KTML_End=
چەند ڕۆژێکە بەرزکردنەوەی بەهای دیناری ئێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمهریکی بووەتە باسی گەرمی میدیاکان، بەتایبەتی دوای ئەوەی نووسینگەی موقتەدا سهدر، ڕێبەڕی ڕەوتی سەدرییەکان ڕایگەیاند؛ مەرجی پێکهێنانی حکومەتیان ئەوەیە بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی دەگەڕێننەوە. بەرپرسانی دارایی ئێراق دەڵین سەرەڕای لێدوانە جیاوازەکان، بەڵام دۆخی ئێستای ئێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار لە بار نییە، چونکە بەرپرسانی ئێراق دەڵێن؛ ئەو دابەزاندنە هۆکاری سەرەکی بووە تاوەکووئابووری ئێراق لەداڕمان ڕزگار بکات.
لەگەڵ ئەوەی یەدەگی دراوی قوورسی ئێراق بۆ 64 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەڵام تاوەکووئێستا نەگەیشتووەتە ناوچەی ئارام، کە بە 82 ملیار دینار خەمڵێندراوە، واتە هەر قەیرانێکی کتوپڕ ڕووبدات، دۆخی دارایی ئێراق بەرگەی ناگرێت، بۆیە پێویستە لەدۆخی ئێستا لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام بێت. بەرپرسانی دارایی ئێراق دەڵێن لە ئەگەری دەستکاریکردنی بەهای دینار متمانە بە ئابووری ئێراق لاواز دەبێت، ئیدی وایلێدێت داواکاری زیاتر بکرێت تاوەکووزیاتر دەستکاری بەهای دینار بکەن. هەوڵێک هەیە بۆ دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوو بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار لەپڕۆژەیاسای بوودجەی 2022، بەڵام ئەوەی ڕون بۆتەوە ئەگەرێکی لاوازە کەدەستکاری نرخەکەی بکرێت.
گەڕاندەوەی بەهای دینار لەئاستی پێشووی درووست نییە، ئەو ئاستە بووە بەشێک لە مێژوو، بەتایبەت کە ئێستا ئەو ئاستە قازانجی بۆ پێگەی دارایی ئێراق هەبووە. ئەمە لەکاتێکدایە، وەزیری دارایی ئێراق ڕایگەیاندبوو، پەڕاوی چاکسازی پڕۆژەیەکی سەدا سەدی ئێراقییە و ئامانج لێی بەهێزکردنی تواناکانی دەوڵەتە، بۆ ئەمەش دەستیان بە جێبەجێکردنی کردووە ، سەرەتای چاکسازییەکان لەکارگێڕی گشتی دەوڵەت دەستیپێکردووەو ئینجا چاکسازی لەدارایی دەوڵەت.
هەرزانبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار تەنیا وەکوو قسەیەکی میدیای ماوەتەوە، چونکە هەرزانبوونی دۆلار پێویستی بە ڕەزامەندی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە هەیە کە کۆمەڵێک مەرجی لەسەر ئێراق داناوە. ئەگەرچی بەپێی یاسا دیاریکردنی نرخی دینار لەدەسەڵاتی بانکی ناوەندیدایە، بەڵام ساڵی ڕابردوو حکومەتیش دەستوەردانی کرد لەدابەزاندنی نرخەکەی، لەئێستاشدا دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار بەتەنیا لەدەسەڵاتی حکومەتی ئێراقی و بانکی ناوەندی ئێراقیدا نییە، بەڵکوو سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش مەرجی بەسەر ئێراقەوە داناوە کە دەبێت نرخی دۆلار بەرزبکاتەوە. ئەگەربێت و نرخی دینار بەبێ ڕەزامەندی بانکی نێودەوڵەتی بەرزبکرێتەوە، ئەوا ئەو سندوقە هاوکارییەکانی خۆی لەپێدانی قەرز بۆ ئێراق ڕادەگرێت، بۆیە هەر دەستکاریکردنێکی نرخی دینار دەبێت ڕەزامەندی سندوقی دراوی نیودەوڵەتیشی لەسەر بێت. سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت جێگیر نییەو لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار حکومەت قازانجێکی زۆری کردووەو زۆر قەیرانی بەهۆیەوە تێپەڕاندووە ئامادەنییە جارێکی دیکە زیان بەخۆی بگەیەنێتەوە.
یەکێکی تر لە سوودەکانی دابەزاندنی نرخی دینار بۆ حکومەت ئەوە بوو کە ئەمساڵ ئێراق هیچ جۆرە کوورتهێنانێکی لە بوودجەدا نەبوو، لەکاتیکدا لەساڵانی ڕابردوودا دەیان ترلیۆن دینار کوورتهێنانی هەبووە و بەقەرز پڕی کردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەی ئێراق کوورتهێنانیشی نەبووە، بەڵکوو یەدەگی نەختینەی زیادیکردووە، لەئێستادا نەختینەی دۆلار لەبانکی ناوەندیئ گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار لەکاتێکدا پێشتر ئێراق تەنیا خاوەنی نزیکەی 48 ملیار دۆلاری نەختینە بوو. ئەگەربیت حکومەت دەستکاری نرخی دینار بکاتەوە ئەگەر هەیە دیسانەوە یەدەگی ئێراق دابەزێتەوە، لەکاتیکدا پلانی هەیە بیگەیەنێتە 82 ملیار دۆلار.
=KTML_Bold=“دەرئەنجام”=KTML_End=
حکومەتی ئیراق لە ساڵانی ڕابردوودا، چەند گورزیکی ئابووری بەرکەوت، کە دیارترینیان دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و زیادبوونی مووچەخۆرو چەکداری میلیشیا بوو لەسەر بوودجەی دەوڵەت، ئەوەش وایکرد ئێراق دووجاری قەرزو کوورتهێنانێکی زۆر ببێتەوەو قەرزێکی زۆر بکات. هەرچەندە بەرپرسانی دارایی ئێراق لە ماوەی ڕابردودا ڕایانگەیاندبوو، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی ئێراق بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە، بەڵام پسپۆڕێکی بواری ئابووری ئاشکرایکرد، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی ئێراق دەگاتە 60 ملیار دۆلار. پێچەوانەی ئەوەی حکومەت بانگەشەی بۆ دەکات، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی ئێراق دەگاتە 60 ملیار دۆلار، ئەوە جگە لەحەوت ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی، کە ئەستەمە حکومەت توانای ئەوەی هەبێت تاوەکووکۆتایی ساڵی داهاتوو ئەو قەرزە بداتەوە.
سەبارەت بە دەرکردنی ئێراق لە لیستی وڵاتە مەترسیدارەکان لە ڕووی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، کە لە 08-01-2022 ڕاگەیێندرا، ئەو بڕیارە و بڕیارەکانی هاوشێوەی ئەو بڕیارە سێ کاریگەریی ئەرێنییان هەیە، یەکەمیان ئاماژەی ئەرێنی دەدات بۆ هاتنی سەرمایەی بیانیی بۆ کارکردن لە ئێراق، دووەمیان ئاسانکاری دەکات بۆ جووڵەی پارە لە ئێراقەوە بۆ دەرەوە و لەدەرەوە بۆ ئێراق لە ڕێگەی سیستمی بانکیی و بەبێ کۆت و بەند، سێیەمیان توانا دەبەخشێتە بانکە ئێراقییەکان بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ بانکە ئەوروپی و جیهانییەکاندا بکەن.
ئێراق خاوەن داهاتێکی زۆرە کە لە ڕێگەی سامانی سرووشتییەوە دەستی دەکەوێت و زیاتر لەسەدا نەوەدی سەرچاوەی داهاتی ئێراق پشت بە نەوت دەبەستێ، بەمەش ساڵانە داهاتێکی باش دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت، بەڵام بەهۆی نەشارەزایی لە بەڕێوەبردن و ململانێی ناوخۆییەوە، ناتواندرێت وەک پێویست سوودی لێوەرگیرێت. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 242 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ئابۇریی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 07-04-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) چە: 07-04-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 242 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
بژارو زوانی (1)
کوڵەباس
هەڵای تەقە نەکۆتەن باخا
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری

تازەکی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
کوڵەباس
پەی مەسعود عەباسی
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
پەی مەسعود عەباسی
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
25-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
26-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئێرۆس یانې چێش؟
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  528,527
ۋېنۍ
  106,970
کتېبۍ PDF
  19,864
فایلی پەیوەڼیدار
  100,268
ڤیدیۆ
  1,468
زۋان
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,796
ھۊنیێ 
1,388
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
720
ژیواینامە 
138
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئێرۆس یانې چێش؟
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
بژارو زوانی (1)
کوڵەباس
هەڵای تەقە نەکۆتەن باخا
کوڵەباس
چی هیچ کام ئی خەیرێشا نەکەرڎېنە تاکو خوڎا دورێشا نەوزۊوە
کوڵەباس
با جە ڕاوکەرڎەی وازبارمۍ
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
بۊخچۍ
ژیواینامە - ڕەگەز - نېرە ژیواینامە - نەتەوە - کورڎ ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ژیواینامە - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ژیواینامە - چە ژیۋاینە مەنەن؟ - نەخێر ژیواینامە - شار - شارەکڵە (یاگۊ مەرڎەی) - پاۋە (هۆرامان) ژیواینامە - وڵات - ھەرېم (پېڎابېیەی) - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.906 چرکە(چرکۍ)!