گوندی زێوەی کۆنی بنار چیای #زۆزک# لە شارۆچکەی #ڕواندوز#
سەڕەڕای ئەوەی کە ئێستا کاول بوەو بەجێھێشتراوە، زێوەی کۆن جوان و شیرینی خۆی ھەر ماوە.
(بە منداڵی کە دەھاتمە مەقەڕی پێشمەرگە لای مام عزەت ی باوکم لە جنێراوە، زۆر جاران چاوم لەو گوندە دوورەی بەرانبەرمان دەکرد. داری کەم بوو بەڵام ھەر جوان بوو.)
ئێرە گوندی چەندین کەسایەتی پێشمەرگە و ئایینی مەزن بوو: وەکوو مەلا محەمەدی زێوەی باوکی دکتۆر مەلا مادح کە لە ماویلیان مەلا بوو و حەسەن ئاغا و موسلیح زێوەیی و ئەحمەدە زەرد و مامۆستایانی ئایینی مەلا زوبێر و مەلا مادح.
بەر لە 60 ساڵ لێرەبوو لە کاتی ڕاودا ، کەسێکی مەرد بەناوی ئەحمەدە زەرد لە چیای زۆزک پلنگێک کە برینداریان کردبوو ھێرشی کرد وە ڕەوانشاد ئەحمەدە زەرد بە خەنجەر پلنگەکەشی کوشت و خۆشی زۆر بریندار بوە و چەند ھەفتە لەسەر جێگا بوو.
لە پشت زێوە ئەشکەوتێک ھەیە بەناوی ئەشکەوتی کافران کە دەنگۆی ھەبوونی زێڕ و گۆزە و شتی گرانبەھای لێ ھەیە. تخوبێ ئەوێ مەکەن: پاوانی جوامێرێکیە.
[1]