کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,906
ۋېنۍ 106,345
کتېبۍ PDF 19,329
فایلی پەیوەڼیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
چیرۆکێک لە جەلەوە
ھامکارۍ کوردیپێدیای، بابەتییانە، بېلایەنانە، ۋەرپەرسانە و کسمییانە ئەرشیۋی نەتەۋەییما تۊمار کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکێک لە جەلەوە

چیرۆکێک لە جەلەوە
$چیرۆکێک لە جەلەوە$
#عیماد ئەحمەد#
#21-11-2020#
وڵاتەکەم خۆشدەوێ
شارەکەم خۆشتر دەوێ
شەیدای جەلەوەم جەلەوه، ‌ گەڕەکێکی کۆنی خانەقینە، هەرچەندە زۆربەی خەڵکەکەشی کورد بوون‎، بەڵام‌ مۆزایکێکە لە کورد، عەرەب و تورکمان و سووننە، شیعە و کاکەیی، ئەمەش وایکردووە لە ‌هەموو سەردەمەکان خەڵکەکەی بە ئاسانی و بەبێ ناکۆکیی تایفەگەری و نەژادگەری بە یەکەوە بژین.
‎جەلەوە هەڵکەوتەیەکی سەیری هەیە، کۆڵان و جادەکانی بەقەد نەهامەتی و کولەمەرگیی ژیانی مرۆڤەکانی تەسک و پێچاوپێچن‌، کۆڵانێکی سەرەکی گەڕەکەکە قیرتاو بوو، بەڵام هێندە تەسک بوو بەزەحمەت سەیارە پێیدا دەڕۆیشت، سێ کۆڵانی تری هێندە تەسک بوون سەیارەی هەر پێدا نەدەڕۆیشت.
‎ئەم گەڕەکە دەکەوێتە دەستی چەپی شارەکە و لەنێوان ڕووباری ئەڵوەن و جۆگە ئاوی عالیاوەیە، لەوبەری ئاوی ئەڵوەنەوە لەسەر ڕۆخی ئاوەکەوە بە ڕیز بە یەکەوە ماڵی قایمقام و قوتابخانەی سەرەتایی کچانی #خانەقین# و قوتابخانەی ناوەندیی کچان و سەرای خانەقین و مزگەوتی مەجیدبەگ و حەمامی عەبدوڵڵا بەگ دەکەونە بەرانبەری. پشت و کەمەری بە باخ تەنرابوو، ئەو باخانەی کە دیمەنێکی ڕازاوەیان پێ بەخشیبوو، دارخورماکان سێبەری فێنک و سەعافەکانیش (لقی سەری دارخورما) باوەشێنی قرچەی گەرمای هاوینن.‎ (کوپری گەورە) کە پردێکی بەردینی کۆنە و لە سەردەمی سەفەویدا درووستکراوە، جەلەوە دەبەستێتەوە بە بەشەکەی تری خانەقینەوە.
‎لە کۆتایی وەرزی زستاندا بەهۆی لافاوی ئەڵوەنەوە جاروبار ڕێگای سەرەکی دادەخرا و لە وەرزی بەهاریشدا (قەداح)ی دار پرتەقاڵەکانی دەوروبەری بۆن و بەرامی خۆشی بەسەردا دەباراند.
‎زۆربەی هەرە زۆری خانووەکانی ئەو گەڕەکە بە قوڕ و دارەڕا درووستکرابوون، زۆبەی خانووەکان چەند خێزانێکی تێدا دەژیان، تەنانەت خانووی وا هەبوو حەوت خێزانی تێدا بووە، بە جۆرێک هەر خێزانێک ژوورێکی بە کرێ دەگرت پێی دەوترا (نزڵ) خانووەکەش هەرچەندە خێزانی تێدا بووایە یەک حەوز و بەلوعەی ئاو و یەک ئاو دەستی هەبوو (پێی دەوترا ئەدەب خانە) و زۆربەی خانووەکانیش ستارەی سەربانیان نەبوو، هاوینان هەمووان لە سەربان دەخەوتن و‎ تاوەکوو درەنگان خەریکی قسەوباسی ڕۆژانەی خۆیان بوون. بەیانیان بە دەنگی بولبول و چریکەی مەل و هاژەی ئەڵوەن و نەرمە تیشکی خۆر خەبەریان دەبووەوە.
‎بەهۆی نزیکی باخەکانەوە خەڵکی ئەم گەڕەکە تایبەتمەندی خۆیان هەبوو، فێری ڕاوی باڵندە و دانانی تەڵە بۆ بەراز و کوشتنی مار ببوون.
هەروەها نزیکیی ئەڵوەن وایکردبوو زۆربەی خەڵکەکە مەلەوان و فێری ڕاوەماسی ببن. ‎پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان خەڵکەکە بەهێز بوو، بە جۆرێک هەمووان لە خۆشی و ناخۆشی یەکتریدا بەشداربوون. ‎لە هاویندا ژنان بە هەرەوەزی خەریکی درووستکردنی دۆشاوی تەماتەی ئاوداری عالیاوە بوون و لە کۆتایی پایزیشدا هەمووان بە ژن و پیاو و منداڵەوە بە هەرەوەزی بەشداری (سەرام) بڕینی خۆشە خورمایان دەکرد و لە دواییدا ژنان خەریکی دۆشاوی خورما دەبوون، هەندێ لە خێزانەکانیش (تەوش) ی میوەی هەڵوەریوی ژێر درەختەکانیان بەردەکەوت.
‎ئەم گەڕەکە خاوەنی هەندێ کەسایەتی تایبەت بوو، هەریەکە و لە بوارێکدا دیار و بەرچاو بوون، بەڵام داخەکەم بۆ عەزیز نەسینێک بۆ ئەوەی هەریەکەیان بکاتە کاراکتەر و پاڵەوانی چیرۆک و ڕۆمانەکانی. ‎یەکێک لە کاراکتەرەکانی چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیان لە جەلەوە خاڵۆ نەزەر بوو، ئەم زاتە پیاوێکی باڵابەرز و قیافەت ڕێکوپێک و گەنم ڕەنگی مەیلە و سپی و دەم بەپێکەنین بوو، لە بنەڕەتەوە لە ‌گوندی عالیاوە و لەدایکبووی ساڵی (1928) و زەهاوی بوو، خێزاندار بوو و کوڕێک و شەش کچی هەبوو، ئەو پیاوە جووتیارێکی دەست بە بەرەکەت بوو.
خاڵۆ نەزەر سەرەڕای جووتیاری، کەرەستەی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ قەبرهەڵکەندن و لەکاتی مردنی کەسێک لە گەڕەکەکە ئەو لەگەڵ ژمارەیەک گەنج کە منیش یەکێک بووم لەوانە قەبرەکەیان ئامادە دەکرد و مردووەکەیان بەخاک دەسپارد. ‎ئەو پیاوە هەموو ساڵێک لە پاییزان بە هەرەوەزی لەگەڵ گەنجانی گەڕەکەکە سواقی قوڕی سەربانی خانووەکانی دەکرد، دوای ئەو بۆ ماوەیەک من ئەو ئەرکەم گرتە ئەستۆ. خاڵۆ نەزەر پیاوێکی موسڵمان و ئیماندار بوو، شانبەشانی ئەمەش پیاوێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن هەڵوێست و لە ڕووی سیاسیشەوە کوردپەروەر و پارتی بوو.
‎دوای هەرەسی شۆڕش لە ساڵی (1975) خەڵکی خانەقین کەوتنە بەر شاڵاوێکی بەرفراوانی ڕاگوێزان و دەرپەڕاندن بۆ ناوچەکانی خوارووی ئێراق، تەنانەت لادێکان و دەورووبەری شارەکەشی گرتەوە. لەو سەروبەندەدا خاڵۆ نەزەر لە ترسی ڕاگوێزانی زۆرەملێ، خۆی جەلەوەی جێهێشت و چووە ئەبوغرێب. سەید هاشم کە ئەفسەرێکی خانەنشینی سەردەمی مەلیک و ناسیاوی بوو، لەوێ لە باخی ئەفسەرێکی دۆستێکی خۆی دایمەزراند و لەوێ نیشتەجێ بوون. ‎دوای ماوەیەک خاڵۆ نەزەر بەعەگاڵ و عەبایەکی عەرەبییەوە سەردانی جەلەوەی کردەوە بۆ ئەحواڵ پرسین و‌ وەکوو ئەوەش بڵێت ئەوە من پێشوەخت خۆم نەجات دا و ئێوەش چاوەڕوانی ڕەحمەتی بەعس بن. ‎رۆژگار ڕۆیشت و قەدەریش وابوو جەلەوە بەر ڕاگوێزان نەکەوت.
‎دوای نزیکەی دوو ساڵ بەهۆی جەور و زوڵمی دامودەزگای ئەمن و ئیستخبارات و بێتاقەتی نەگونجانی و هەستی نامۆیی وای لە خاڵۆ نەزەر کرد بەناچاری بڕیاری گەڕانەوە بۆ جەلەوە بدات، بەڵام سیناریۆیەکی سەیری بۆ گەڕانەوەی خۆی داڕشتبوو، پێشتر ئەندامانی خێزانەکەی ناردەوە و گوایە خۆی دوای ئەوان دێتەوە، بەڵام چەند ڕۆژێک دوای هاتنەوەی خێزانەکەی هەواڵی خۆکوشتنی حاجی نەزەر گەیشت، کە بە پەتێک خۆی بە دارەتوویەکی باخەکەوە هەڵواسیبوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. ئیتر قەدەر وایکرد لەجیاتی خۆی تەرمەکەی بهێندرێتەوە بۆ جەلەوەو بە هەمان کەرەستەکەی خۆیشی لە گۆڕستانی ئیمام عەباس بەخاک بسپێردرێت.
‎لەو کاتەدا خەڵکی گەڕەک هەندێکیان خەفەتباربوون بۆ مردنی، ئەوانی تریش ڕەخنە و گلەیی و گازەندەیان لێی هەبوو، من ئەو‌کات لە بەرەی دووەمدا بووم و ڕەفتارەکەی خاڵۆ نەزەرم بەدڵ نەبوو، دەمگوت چۆن دەبێ کەسێک بە ‌هەر هۆیەک و لەژێر هەر گوشارێک بێ دەست لە ناسنامەی نەتەوەیی هەڵبگرێ، بەڵام نەمدەزانی خاڵۆ نەزەر لەناخیدا هەستی نەتەوەیی نەک نەشکاوه، ‌ بگرە پتەوتر بووە.
‎چیرۆکی خاڵۆ نەزەر و هەموو دانیشتووانی ئەو گەڕەکە‌ لە دنیایەکی سادە و بچووک ڕوویان دەدا، لە ‌جوگرافیایەکی پڕ لە مەینەت و ئازار و کوێرەوەری هەڵدەقوڵان، بەڵام بە یەکەوە زنجیرەی هەرە گەورەی ڕووداو و بەسەرهاتەکانی کوردستانیان تەواو دەکرد، ئەو ڕووداوە بچووکانە‌ بە یەکەوە مانایان دەدایە ژیان، دوای چەندین ساڵ لەو بەسەرهاتانە، ئێستا بەدەست خۆم نییە بیرکردنەوە و خەیاڵم پەلکێشم دەکەن بۆ بەراوردێکی سەیر، بەخۆم دەڵێم ئەوەی ئەوکات ئەو پیاوە کردی تەنیا زیانی بۆ خۆی و ناو س ناوبانگی تاکەکەسی خۆی بوو، بەڵام لەبەر پارێزگاری لە ‌کەرامەت و عیزەتی نەفس وازی لە دین و دونیا هێنا و خۆی کوشت، ڕووی نەهات جارێکی تر تەنیا لەبەر ڕاکردن و پۆشینی عەگاڵ و عەبای عەرەبی ڕووبکاتەوە جەلەوە و سەرەنجام سزای هەڵواسینی بەسەر خۆیدا سەپاند. داخەکەم نازانم چۆن بەراوردی ئەمڕۆ بەو ڕۆژگارە بکەم، بەڵام دەتوانم بڵێم سەد ڕەحمەت لە ڕووحی خاڵۆ نەزەر. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 405 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 21-11-2020
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کتېبخانە
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 21-11-2020 (4 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ژیۋاینامە
کتېب - کوڵەباس: کۊمەڵایەتی
کتېب - کوڵەباس: یاڎاۋەری
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 27-04-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ڕېبوار جەمال سەگرمە ) چە: 27-04-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:05-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 405 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,906
ۋېنۍ 106,345
کتېبۍ PDF 19,329
فایلی پەیوەڼیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
ڕاپۆرتو ڕاوەلوای ششۆمین هەمامەو کوڵەداستانێ هۆرامیێ
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.422 چرکە(چرکۍ)!