میرزا ئۆلقاڎر، جە شېعرێ هەجوو ئامېزەنە، شېعرێ بېئاوەڕوەنە، مەگنۊ سەر و گۊشو کەسێ بە نامۍ (سەعید ئاغە) ی، پاسە بەرمەگنۊ ئاڎ زەمەو خەڵکو پاوەیش کەردېنە، میرزا جوابش مڎۊۋە و باس جە قابیلیەتداری و زیرەکی و ئازایی خەڵکو پاوەی کەرۊن.
زەمی سەعید ئاغە
هەی سەعید ئاغە هیچ خاست نەکرد
ئېم شەو وە ناحەق ناوی منت برد
ئەرێ هەی کەری قوڕازە قەوی
دەم گردی نەفام قەپۆس لە زەوی
گوێ شۆڕی ئەحمەق سەرقەوی سم گرد
دەنگ گەورەی نەفام ئەمە تۆ چیت کرد
ئەر تۆ قنگەکەت وە ئاڵۆش نییە
تۆ لە زەم کردن پاوەییت چییە
هەر وەک پیرەسەگ لە زونگ و چەما
ناغافڵ قاچم ئەوەی وە دەما
بۆ زەمی پاوە مسەلەح بووگی
مەگەر پاوەییان زۆریان لی داگی
پاوە گشت تەمام عولەمای فازڵ
گشت کانی کەماڵ عەزیز و عاقڵ
سەواد و سۆفی و خەلیفە و دەروێش
گشت ئەهلی تاعەت گشت ڕیازەت کێش
نۆ مزگەوت تەواو ئەهلی تاعەتن
پەنج فەرزە دایم پەڕ جەماعەتن
مەشهووری عامە ئەهالی پاوە
کەریان وە مەلای لادێ حەساوە
بەعزیکیان وا ئاو، ڕژیاگە بۆیان
لەبەر قابیلەت جەوهەری خۆیان
نەک تاریف بکەم تایفەی خۆمن
وەزیفەخۆری پادشای ڕۆمن
بەعزێکیان دایم خاک بازی ئەکەن
لە ڕەنجی شانیان شانازی ئەکەن
بەعزێ لە وڵات بەعزێ لە شارن
بەعزێکیان کاسب چارەوا دارن
بەعزێ بازرگان گشت ماوەت پۆشن
بەعزێ شەکەربار شەکەر فرۆشن
بەعزێ حەداد و بەعزێ هەم سەڕاج
بەعزێ جۆڵەگن، بەعزێ هەم هەلاج
یەکسەر گشت تاڵب کەسبی حەراڵن
بێ غەش و غەرەز بێقیل و قاڵن
غەیر لە ماقووڵان مستۆفی و ۋزباش
ئەهلی مەواجیب نەسەب و مەعاش
قازی و مودەریس کەدخودا و خەتیب
دانا و ڕیش سفید ڕجاڵ و تەبیب
زیکر و فیکر و هۆش تەلیلە و تاعەت
مزگی و مەدرەسە و جومعە و جەماعەت
تۆ حەددت چییە وە ئەهلی پاوە
گوو ئەخۆی ئێژی ئەهلێ خراوە
بەندەی بێدەوڵەت پەرێشان منم
کەمتەرین گشت پاوەیان منم
ئەمە مەیدانی خەیاڵ بازییە
سواری پەڕجەوهەر تیرئەندازییە
ئەسپەکەی تەبعت خەیلێ سەرکێشە
مەزاجت دایم پەڕ لە ئەندێشە
هەر وەکو ئەبڵەق جوستی سی ساڵە
ناگەڕێتەوە بەم حاڵە حاڵە
سا خۆت بگرە بۆم شاباڵی منە
نۆبەی حەربەی سەخت گۆپاڵی منە
جارێ هەدیەی کەم بۆ ئەو براکەت
سا کەرێ بنیەم لە کاکەی کاکەت
مەحموود دەویت کەی بووگە ئاغە
هەر وڵاخ بووگەو توخمی وڵاغە
گووی سەگ وە قەوری هەر وەکو سەگ مرد
بۆ ئەو توخمەی ئەو پاشەکەوتی کرد
جینگە و مەچیرە و خەمزە و نەزاکەت
هەر بیدە و بیکە وە خیری کاکەت
قادر لە قودرەت جاری هەر ماگە
هەزار نیرەکەر وەکوو تۆی گاگە.[1]