کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,730
ۋېنۍ 105,209
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 97,886
ڤیدیۆ 1,415
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
ئەخلاق لەنێوان شکاندن و پاراستنی یاسادا
خاتوونۍ کوردیپێدیای، ھامچەرخانەسەردەمییانە ئېشۍ و سەرکۆ تەیۍ ژەنا کورڎی چە داتابەیسو نەتەۋەکەیشانە ئەرشیۋ کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەخلاق لەنێوان شکاندن و پاراستنی یاسادا

ئەخلاق لەنێوان شکاندن و پاراستنی یاسادا
ناونیشانی بابەت: ئەخلاق لەنێوان شکاندن و پاراستنی یاسادا
ئامادەکردن: #سپێدە ساڵحی#

=KTML_Bold=خوێندنەوەی ڕووداوی خانمە یاساناسەکە:=KTML_End=
لە ڕۆژانێکەوە کە کۆمەڵگە و جڤاکە سەرەتاییەکان شکڵیان گرتووە و یاسا لە سەرەتاییترین و بەدەویترین حاڵەتی خۆیدا بووە، تاکوو زاڵبوونی سیستەم و حوکمڕانیی یاسایی لە دەوڵەت-شارە کۆنەکان و ئاکرۆپۆلیسەکانی جیهانی کەونارا و تا ئەو ساتەش لە چاخی ڕۆشنگەری بیرمەند و یاساناسی فەرەنسی، واتە مونتسکیۆ “روح القوانین”ی نووسی پێبەندی مرۆڤ بە یاسا و پاراستنی و هەورەتر لادان و شکاندنی وەکوو دوو خواستی مەدەنیی مرۆڤ دەرکەوتووە و تا ئێستەش بەردەوامە. لەڕاستیدا یاسا تەنیا یەک ئەرکی نییە، ڕەنگە بکرێت بڵێین؛ جومگە سەرەکی و بنەڕەتییەکی شارستانییەتی مرۆڤ لە هەموو سەردەمەکاندا لەسەر کۆڵەکەی یاسادا خۆی دەرخستووە و کرۆکی پێکهاتی شارستانییەتەکان لەسەر گرێژەنەی یاسادا خۆی ساغ کردووەتەوە.
لەم سۆنگەیەوە یاسا تەنیا کۆمەڵیک بکە و مەکە و ئەمر و نەهی نییه، ‌ کە هاووڵاتییان بەپێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن لەلایەن دەسەڵاتەوە پێڕەوی لێ بکەین یان لێی لا بدەن، بەڵکوو یاسا پێناسەی مانا و بوونی مرۆڤ و هاووڵاتی و شارستانییەت و ماف و هەموو ئەو گرێدراوانەی دیکەی مرۆڤ لە ساحەی مێژوودایە کە وەکوو جیهانبینی دەخرێتە ڕوو، وەکوو کۆمەڵێک ڕێوشوێنی یاسایی لەلایەن حکوومەتە دیموکرات یان دیکتاتۆرەکانەوە جێبەجێ دەکرێت، مەرج نییە حکوومەتە دیکتاتۆرەکان حەتمەن سەرچاوە یاساییەکانیان بەتاڵ بێت لە بڕگە و کڵاوڕۆژنە دیموکراتیکەکان و مەرجیش نییە لە وڵاتە دیموکراتیکەکانیشدا ئەگەری فیچقەکردنی خوێندنەوەی دیکتاتۆرانە و سەرپەڕانە بۆ یاسا لە ئارادا نەبێت. بەم تێڕوانینە یاسا و بڕگە یاساییەکان لە سەرتاپای مێژوودا هەڵگری ڕاڤە و تەئویلی جۆراوجۆرن و پێبەندبوون و هاوکات لادان لێی وەکوو دیاردەیەکی ئاسایی دەخوێنرێتەوە و لە ڕاستیدا ڕاز و داینەمۆی گەشە و زیندووبوونی کۆمەڵگەکان هەر ئەمەیه، ‌ کە بە نیسبەت یاساوە کە ڕێوشوێنەکانی ژیان و ئابووری و سیاسی و…یان دیاری دەکات بێلایەن و کەمتەرخەم نەبن و بە داکۆکی یان ناڕەزایەتی هەڵوێستی مەدەنی و هاووڵاتییانەی خۆیان بخەنە ڕوو.
لەبیرمان نەچێت یەکێک لە سەرپێچییە گەورەکان لە یاسا لادانەکانی فەیلەسووفی گەورەی یۆنانی سوکرات بوو کە بە پێچەوانەی ئەو دۆخە باوەی عورف و یاسا (بەپێی وتەی ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردبوو) لەگەڵ گەنجاندا دەکەوتە ڕاگۆڕینەوە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان و بە نیسبەت ئەو شتەی کە دەعیەیان هەبوو دەیزانن، نەزانییانی خۆیا دەکرد و به و شێوەیە خزمەتی بە مەعریفە دەکرد! ئەگەرچی مێژووی مرۆڤ هیچ کات لەوانە نابوورێت کە بڕیاری کوشتنی سوکراتیان بە کۆمەڵێک پاساوی بێبنەماوە دەرکرد، بەڵام ناکرێت لەمەش چاو کلا بکەین کە جۆرە ناباوی و دژەباوییەک هەبوو لە چالاکیی فەلسەفیی سوکراتدا! و بەداخەوە سزاکەی به و شێوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە کەوتەوە. یاساکان پێناسەکەری جیهانبینیەکن بۆ مرۆڤ و جیهان و کۆمەڵگە و خودا. لە هەموو قۆناغەکانی دەرکەوتنی یاسادا ئەم چوار جەمسەرە بە ماناکانی سەردەمی خۆیان ڕۆڵیان گێڕاوە. لە ئێستەدا تێڕوانین و جیهانبینیی سەلەفیزم لە ئەفغانستان وادەکات یاسای باڵاپۆشی و وانە نەخوێندنی ژنان و دەرنەکەوتنیان بە تەنیا لە شوێنە گشتییەکان زاڵ بێت، چون پێناسەی ئەو یاسایە واتە گریمانەکانی بۆ مرۆڤ لەسەر کۆڵەکەکانی گوناه، شەهوەت، شەیتان و…ڕۆنراوە، ئەمە لە حاڵێکدا بەهۆی جیاوازیی لە تێڕوانین و جیهانبینی ئەم یاسایە بۆ ژن لە فەرەنسه، ‌ کە خۆی بێشکەی شۆڕشە کۆمەڵایەتی و فەلسەفییەکانه، ‌ تەواو و سەد لە سەد جیاوازە لەوەی ئەفغانستان، بزووتنەوەی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕێگەی ئەکتێک و نیشانەیەکی ناڕەزایەتی (لابردنی سەرپۆش و باڵاپۆشیی زۆرەملی) بۆ پێناسە و تێروانین و جیهانبینی بۆ ژن و کۆمەڵگە و جیهان و خودا، ‌ ئێستەش تەنگی بە دامەزراوە یاسایی و نایاساییەکان هەڵچنیوە!
بەگشتی دژایەتیی مەدەنی دژی یاسا و پاراستنی خودی یاسا هەر دووکیان دەکرێت وەکوو کردەی ئاوەزمەندانە و پاساوهەڵگر بخوێنرێنەوە و مێژووی وڵاتان پڕە لەم ململانێ و کێشمەکێشە کە لە دواجاردا لە خزمەت پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاریی سیاسی و دادپەرەوەری بووە. ئەمە دیمەنە ئاوەزمەندانە گشتییەکەی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی تاکەکانە بە یاساتەوەر و دژەیاساوە لە مێژووی مرۆڤدا، بەڵام ئێمە نابێت هەر جۆرە لادان لە یاسا بە ئاوەزمەندانە بخوێنینەوە و لەڕاستیشدا لە ڕووی لۆژیکییەوە شتی وا هەر مومکین نییە. لەم ڕۆژانەدا خاتوونێک لە ناو سەیارەکەیدا کە پێشوەخت و پلان بۆ داڕێژراو ڤیدیۆی مۆبایلەکەی کردووەتەوە و لە بازگە و سەیتەرەیەک نێزیک دەبێتەوه ‌ (من کارم بەوە نییە سەیتەرەکە کوێیە، پێشتر دەرهەق بەم خانمە کاری نایاسایی کراوە یان هەر شتێکی دیکەی پەیوەست بەم بابەتەوە) کە داوای هەوییەکەی لێ دەکەن هەویەی ڕادەست دەکات و دواتر ( بە وتەی خۆی!) ئەفسەرەکە لێی دەپرسێت کوردی یان عەرەب و ئەویش هەڵدەکوتێتە سەریان کە بۆیان نییە ئەوەی لێ بپرسن، و یاسایی نییە، ئەو ئێراقییە و تەواو! با لە هەموو دەلالەتە دژە نیشتمانییەکەی ئەم هەڵوێستەی ئەم هاووڵاتییە تێپەڕین، ڕەنگە ئەو ئازاد بێت دژە کوردستانیش بێت! (لە سایەی سەری بەناو دیموکراسییەکی خوار و خێچ کە تەنیا هەر لە کوردستان هەیە! شانازیکردن بە ئێراقی و ئێرانیبوون وەکوو بۆتۆکس و فیلەری لێ هاتووە!) و بێینە سەر ئەمەی کە بۆ پرسیارکردنی کوردی یان عەرەب دەشێت نایاسایی بێت؟
ئایا دۆخی ئەمنیی و ئاساییشی کوردستان هێندە بێ دوژمنە و لەلایەن داگیرکەر و ناحەزی ناوخۆییەوە دەورە نەدراوە کە ئێمە ئەو پرسیارە بکەین؟ ئایا پرسیاری عەرەب یان کورد بوون بەشێکە لە کردەیەکی نایاسایی؟ ئەگەر نایاساییە ئەو هەموو لێخوڕین و قیژەقیژ و تێخوڕینەی ئەو بۆ ئەو پاسەوانانەی کە ڕەنگە مووچەی سەری مانگیشیان لە کاتی خۆیدا نەگات یاساییە؟ ئەگەر یاساییە ئایا ئەخلاقیشە؟ لێرەدایە سنوورەکانی نێوان لادانی ئاوەزمەندانە لە یاسا و ڕەخنەگرتن لێی لە دەمهەراشی و بۆڵەبۆڵ و بێئەخلاقیی دژی کۆمەڵگە و چوارچێوە یاساییەکان جیا دەبنەوە و ئێمە تێدەگەین کێ هاووڵاتییەکی دەرەوەستە و کێ خۆی لە سەرووی هەموو شتێکەوە تەنانەت یاساش دەبینێت!
ئەمە جگە لە وەهمێکی باو لە ناو هەندێ چین و توێژی یاساشکێندا هیچی دیکە نییە، با وای دانێین هەموو ئەو شتانەی کە ئەم بەڕێزە ئەنجامی دا یاسایی و لە جێی خۆیدا بووە، بەڵام بۆچی دوای دوو کاتژمیر ڤیدیۆیەکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە و بە ئیهانە و سووکایەتیکردنەوە لەبارەی هەرچی یاسا و بەڕێوەبەر و کێ و کێی دیار و نادیار قسە دەکات، ئەمە بێڕێزییەکی تەواوە بە جومگەیەکی سەرەکی کۆمەڵگە و هاووڵاتی کوردستان و ماف وایە بۆ ڕوونبوونەوەی کۆی بابەتەکە و وەڵامدانەوەی ئەو بەڕێزە سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن دادوەری گشتییەوە لەسەر تۆمار بکرێت تاکوو هەر کەسێک بۆی نەبێت بە دەم بنێشت خواردنەوە سووکایەتی و ئیهانە بکات بەوانەی کە خزمەت بەم نیشتمانە دەکەن! بێگومان ئەوەش ڕوونە ئەگەر سبەی ڕۆژ دەرکەوت هەڵەیەک لەلایەنی بەرانبەر بووە دەبێت دیسان ڕێزی یاسای هەرێمی کوردستان بگیرێت! بێ ئەخلاقیکردن لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە یاسا ئاسمان و زەمینیان فەرقە! [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 281 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: یاسایی
کتېب - کوڵەباس: فەلسەفە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 04-06-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 04-06-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:04-06-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 281 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,730
ۋېنۍ 105,209
کتېبۍ PDF 19,552
فایلی پەیوەڼیدار 97,886
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی کوڵەباس - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - زۋانی یەکەم کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) کوڵەباس - کتېب - کوڵەباس - ڕەخنەی ڕامیاری ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) کوڵەباس - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.235 چرکە(چرکۍ)!