ناونیشانی بابەت: زمانی ئاشتی و ئاشتەوایی
ئامادەکردن: #زریان فاتیح قەرەداغی#
ئەگەر سەرەتا پێناسەیەکی زمان بکەین دەڵێین ئامڕازێکە بۆ گەیاندن و دەربڕینی بیروباوەڕی مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر.
هەتاوەکوو زمانی دەربڕینەکە ڕونترو پاراوتر بێت ئەوا گەیاندنەکەی بەجوانی و درووستی دەبێت، بۆیە دەتوانین بڵێین زمان بە گرنگترین نیشانەی هەر فەرهەنگێک وپێناسەی گەلان دەناسرێن.
لەبەرئەوەی زمان تەکە ئامڕازە بۆ تێگەشتن لەبەرانبەرەکەت، لێرەدا دەمەوێت باس لە شێوازی بەکارهێنانی زمان بکەم بە شێوەیەکی ئاشتیانە، چونکە زمانی ئاشتی هەموو مان دەتوانین بەکاری بهێنین و زمانێکی جیهانییە جا سەر بەهەر نەتەوەیەک بیت بۆیە زمانی هەموانە بە هەموو ڕەچەڵەک و دین و نەتەوەیەکەوە دەتوانین هەموان لێی تێبگەین داهاتوی خۆمانی لەسەر بنیاد بنێین، تەنیا پەیوەست نییە بەکەسانی گوێگرەوە بەڵکوو ئەوەشی کە نابیستن و توانای قسەکردنیان نییە دەتوانن زمانی ئاشتی بەکابهێنن لە ڕێگەی زمانی جەستە وە.
کاتێک بە زمانی هەڕەشە و لێدان مامەڵە لەگەڵ منداڵێک دەکەیت.
بێ ئەوەی یەک وشە تێبگات هەستی پێدەکات دەزانێت مەبەستەکەت هەڕەشە و لێدانە هەر بۆیە منداڵە ساواکە دوا بە دوای تۆ کاردانەوەی دەبێت. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت چەندین زمان هەیە وەک زمانی جەستە و ڕوح و زمانی ئاژەڵان زمانی هەڕەشە و زمانی ئاشتی و زمانی باڵندەکان. من لێرەدا تیشکی زیاتر دەخەمەسەر زمانی ئاشتی و ڕوونی دەکەمەوە.
زمانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بازرگانیە کە ڕێزمان و فەرهەنگی تایبەت بەخۆی نییە تەنیا بە وشەی سادەی ڕۆژانە دەتوانین بەکاری بهێنین بەو شێوەیەی کە خۆمان مەبەستمانە.
کێ زیاتر پێویستی بە زمانی ئاشتی هەیە و دەبێت بەکاری بهێنێت، لەڕاستیدا وەک پێویستی بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگە پێویستە کە زمانی پاراو و شیرین بێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی ئاشتی بنیاد بنێین، بەڵام ئەوانەی کە زۆر پێویستە لەسەریان زمانی ئاشتی بەکاربهێنن کەسە سیاسییەکانن وە بازرگان و میدیاکار، ئەم سێ بوارە لە هەموو لایەنێک زیاتر پێویستیان بەو جۆرە زمانە هەیە.
کەسانی سیاسی ئەم جۆرە زمانە بەکاردەهێنن لەگەڵ باڵیۆزەکان بۆ گرنگیدان بە دانووستان و ئەو ڕێکەوتننانەی کە لایەنی بەرانبەرتێپێ بگەیەنیتە قەناعەت و هەوڵی ئاشتەوای و ڕێکەوتنە سیاسییەکان بدەیت بۆ گەشتن بە ئامانجی خۆت. میدیاکار واتە لەناو تاکی کۆمەڵگەدا کەواتە دەبێت کەسێکی کۆمەڵایەتی بێت.
دەتوانیت ببیتە میدیاکارێکی سەرکەوتووی ناو کۆمەڵگە تەنیا بە بەکارهێنانی زمانی ئاشتی دور لە زمانی شەڕو شکاندنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بەهەمان شێوەش بۆ کەسانی بازرگان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی پێویستە لەسەری ئەو جۆرە زمانە بەکاردەهێنێت تا بتوانێت سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.
لە هەموو ئەمانە گرنگتر داواکردنی مافە بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دور لەبەکارهێنانی زمانی زبر و هەڕەشەو شەڕ، جوانترین نموونەی داواکردنی ماف بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بە زمانێکی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان (ڕیفراندۆم) بوو بۆ داواکردنی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان کە زۆرینەی گەل %92، 7 لەگەڵ داواکردنی سەربەخۆی بوون بۆ هەرێم بە زمانێکی ئاشتی و ئاشتەوایانە داوای مافی خۆیان کرد دوورلە ھەمووزمانێکی زبر. [1]