کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 522,423
ۋېنۍ 105,709
کتېبۍ PDF 19,690
فایلی پەیوەڼیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
هەڵوێستەیەک لەسەر دەستدرێژیی سێکسی
مێگا-داتاو کوردیپێدیای، یارڎیدەرېۋی خاسا پەی بڕیارە کۊمەڵایەتیی و ڕامیاریی و نەتەۋەییەکا.. داتا بڕیاردەر ھەن!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵوێستەیەک لەسەر دەستدرێژیی سێکسی

هەڵوێستەیەک لەسەر دەستدرێژیی سێکسی
ناونیشانی بابەت: هەڵوێستەیەک لەسەر دەستدرێژیی سێکسی
ئامادەکردن: #موحسین عەلیڕەزایی#

دەسدرێژیی سێکسی، بمانەوێ و نەمانەویت چ وەک حاڵەت و چ وەکوو دیاردە شتێکی نامۆ نەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و، ئێستاش یەکێک لە دیاردە نا تەندرووست و نایاسایی و بێزراوەکانی کۆمەڵگە مرۆییەکانە، خاڵی جێگەی تێڕامان ئەوەیە بابەتی سێکس خۆی لە هەموو کو‌لتوورەکاندا وەکوو تابۆ و بڤە بینراوه.‌ هەر وەکوو “فرۆید” دەڵێت سێکس بەڕادەیەک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تابۆ و پەچە و پەردەی شەرمی لەسەر بووە کە شانی لە شانی مەرگ داوە، ئەو لە وتاری “ئەندێشەگەلێک شیاوی ڕۆژگاری جەنگ و مەرگ”دا دەڵێت: سێکس و مەرگ بە یەک ڕادە تابۆ و شەرمنۆکییان لە زاکیرە و خەیاڵدانی مرۆڤدا هەڵگرتووە. بەڵام بێگومان چ سێکس و ئارەزووە سێکسییەکان کە “فرۆید” بە خواستی ئیرۆس و ژیان دەیانبەستێتەوە و چ مەرگ و هاوزا و هاوەڵەکانی کە بە خواست و ویستە ‌ناوی تاناتۆس (مەرگ) ە و دەیانبەستێتەوە، دوو ویسته، ‌ناو و غەریزەی ئاڵۆزی مرۆڤن و لە نیگای فرۆیدیدا جیهان و ژیان و شارستانییەت لەنێوان ئەم دوو چەمکەدا خۆی دەبینیتەوە و مانیفێست دەبێت.
بەڵام چ شتێک ئیرۆس و تاناتوس وەکوو دوو ویستەناو بەرەو ئاڕاستەی تەندرووستی خۆی دەبات؟ ئایا هەر ژیاندۆستییەک دەرکەتەی ڕاستەوخۆی سێکسیی دەبێت یان هەر سێکسیست بوونێک دەلالەتە بۆ ژیان و ژیاندۆستی؟ یان نا، لە شوێنێکدا ئیرۆس و تاناتۆس لە هەرێمی زۆنگ و زەل و تاریکدا دەبن بە یەک و داڕمان و نابووتی و ڕەشێتی دەردەکەوێت؟ بێگومان لە ڕووی دەروونناسی فرۆیدییەوە و تەنانەت پاش فرۆیدیشەوە پێوەرگەلێک بۆ تەندرووست یان ناتەندرووست بوونی هەڵسوکەوتەکانی ئێمە دیاری کراون ئەگەرچی ئەو پێوەرانە هێندە ڕەها نین کە ئانووسات و دەمودەست جاڕی لێ دەین و بۆ هەموانی باس بکەین، بەڵام ئەوەی تۆزێک دەروونناسی خوێندبێتەوە دەزانێت ئەزموونی ژیانی مرۆڤ ڕێڕەوێکی پێناسەکراوی بۆ ئیرۆس و سێکس هەیه، ‌ بە هەمان شێوە کە ڕێڕەوێکی دیاریکراویشی بۆ مەرگ و تاناتۆس هەیە، کەس نایەت ژیانێک هەڵبژێرێت کە هەموو تەمەنی لەسەر تەپۆڵکەیەک بژی و بێقەراری و نائارامی ڕووی تێکات، بەڵکوو غەریزەی ئێمە حەزی لە پێکەوەژیان و هاوبەشێتییە و ئەمەش یاسا و پێوەری نوێ دێنێتە ئاراوە. کەواتە خواستی هاوبەشێتی و ئەویدی ویستی بۆ ڕەگەزی بەرانبەر خواستێکی تەواو سرووشتی و ئاسایی مرۆڤە، بەڵام لە ناو بازنەی شارستانیی و کو‌لتووری کۆمەڵگە جیاوازەکاندا ڕەنگە لە هەندێ ڕووەوە جیاوازییان هەبێت و هەر وڵاتێک بەپیی یاسایەک ناساندوویەتی، ئیتر ئەم یاسایە یان سەرچاوەکەی لە کو‌لتووری ئەو وڵاتە بە تایبەتی و کولتووری مرۆیی بەگشتیی هەڵخێزرابێت یان دەرئەنجامی تێگەیشتنێکی سەردەمیانە و زانستی بێت‌ بۆ ئەو جۆرە غەریزەیە و پەیوەندییەکانی کە هێز و دەسەڵاتی سیاسیی لەو کۆمەڵگەیەدا پراکتیزە و جێبەجیی دەکات.
بۆ نموونە پەیوەندی تەندرووستی سێکسی هیچ کات لەدەرەوەی پەیوەندییەکی ڕۆحی و سۆزدارانەدا نایەتە ئاراوە، ئەگەر بێتە ئاراوەش ئەوا ناوی نە ئەوین، نە هاوسەرگیری و نە چێژی دوو لایەنە و …هتد نییه، ‌ بەڵکوو جۆرێک لەشفرۆشی (یان وەک کورد دەڵێ سەربەسەرە) یان دەسدرێژییە. لە حاڵەتی یەکەمدا دوو کەس لەدەرەوەی یاسا کو‌لتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوین، هاوسەرگیری، خۆشەویستی و تەنیا بۆ دامرکاندی حەز و خواستی سێکسییان دەکەونە پەیوەندییەوە و لە کوورت ماوەدا ڕەنگە هەر دوو لایان کێشەیان نەبێت و پێی ڕازی بن، بەڵام لە درێژ ماوەدا لایەنە سۆزداری و عاتیفییەکەی وەکوو بۆشاییەک دەردەکەوێت و ئەزموونیکی ناخۆش و ناتەندرووست لە پەیوەندی دوو مرۆڤدا دێتە ئاراوە. ئەمە جۆرێک لەشفرۆشی دوو لایەنەیە، ڕەنگە لە کۆمەڵگە ئازادەکان بەشێوەیەک ئاسایی و برەوسەندوو بێت، بەڵام لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات بە پێکهاتێکی تابۆیی و کولتوورێکی ئەخلاقتەوەرەوە ئەمە دوورە لە ئەخلاق و بەپێچەوانەی فیترەت و سرووشتی مرۆڤە.
ڕەنگە ئەم حاڵەتە‌ی لەشفرۆشی لە زۆربەی کولتوورەکاندا بە ڕادەی دەسدرێژیی سێکسی سامناک و تۆقێنەر و دڕندانە نەبێت. واتە حاڵەتی دووەم ئەگەرچی دڕندانەترین و بێ ئەخلاقانەترین کارێکە مرۆڤێک دەرهەق بە مرۆڤێکی دیکە پێی هەستێ، بەڵام لە هەموو کۆمەڵگەکاندا بەداخەوە ڕوو دەدەن، تابۆبوون و شەرەفتەوەربوونی ئەم بابەتە وای کردووە زۆرێک لەم حاڵەتانە (کە پێدەچێت لە بنەوەڕا و لە پشت پەردەوە دیاردە بێت و دەکرێ وەکوو دیاردەی نهێنی باسی لێوە بکەین) دەرنەکەون و هەر ماوەی کە حاڵەتێک دەردەکەوێت ڕای گشتیی کۆمەڵگە بشڵەژێت و کاریگەریی ناخۆش و ناتەندرووستیش لەسەر شەقامی گشتی بەجێ بهێڵێت. ئێمە نموونەی دەسدرێژیی سێکسی لەسەر منداڵان لە قوتابخانەکاندا لە هەموو جیهان دەبینین، بەپێی ئامارێک هیندستان، ئینگلیس، ئەمەریکا و چەند وڵاتی دیکە ئامارێکی نیگەرانکەریان لەم بارەوە هەیە، هەڵبەت لە ئێرانیش دۆخەکە لەو بابەتە زۆر سامناکە و بەهۆی ئایدۆلۆژیی سیاسیی ئەم شتانە پەردەپۆش دەکرێت نموونەی زۆر و زەبەندی ئەم حاڵەتانە لە ئێران بە گەڕانی بچووک لە ئەنتەرنێتدا دەردەکەوێت لە‌ دەسدرێژییەکانی کەسێک بە ناوی (بیجە) لە شارێکی فارسنشین، نێزیکەی بیست ساڵ پێش ئێستە بۆ سەر دەیان منداڵ و دواتر کوشتنیان بەشێوەیەکی دڕندانه، ‌ تاکوو دەسدرێژییە سێکسییەکانی ناو بنەماڵەی بابەکی خوڕەمدین تەنیا دوو حاڵەتی سامناک و دڕندانەن کە بواری دەرکەوتنیان لە میدیا و ڕای گشتی پێ دراوە.
لە و نێوانەشدا دەیان حاڵەتی وا لە مەشهەد، باشووری ڕۆژاوای ئێران و چەندین شوێنی دیکە ڕووی داوە. بە داخەوە لە ناو ئەم قوربانییانەدا‌ منداڵان‌ گوناحترین و بێ دەسەڵاتترین و مەزڵوومترینن، ئەوان تێگەیشتنێکی وایان لەو دونیا ئاڵۆز و سەیر و تاریکە نییە و لە پڕێکدا ڕووبەڕووی شتێکی وا دەبنەوە نەک تەنیا لە ڕووی جەستەییەوە تێک دەچن، بەڵکوو زیاتر لە ڕووی دەروونییەوە دەشڵەژێن وەکوو زۆربەی دەروونناسەکان دەڵێن ئەگەر دۆخەکە لەژێر چاودێریی دەروونناسەکاندا چارەسەر نەکرێت تا کاتی گەورەیی و تەنانەت مەرگیش هەر بەدواداهاتەکانی دەبێت و کەسەکە تووشی تێکچوونی پاش ڕووداو یان پی تی ئێس دی (Posttraumatic Stress disorder) دەبێت. ڕووداو‌ی دەسدرێژیکردنە سەر کچە منداڵێکی حەوت ساڵان لە عەنکاوەی #هەولێر# دەبێت لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە لێی بکۆڵرێتەوە و نەکرێت بە خۆراکی خراپی میدیایی و دەرخواردی کۆمەڵگە بدرێت و ڕای گشتیی پێ بشێوێنرێت، ئەگەرچی هێشتا زۆر وردەکاریی ئەم ڕووداوە دیار نییە بەڵام لانی کەم ئەوەی کە ڕوونە ئەمەیە کە مامۆستاکە کە مامۆستای وەرزش بووە خەڵکی دیمەشقە و باوکی کچەکە ئاڵمانی و دایکیشی مەغریبییە. بێگومان ڕووداوەکە دڵتەزێنە و پێدەچێت ئەمە هەر بەسەر ئەو کچەدا نەهاتبێت و لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوامن، بەڵام ئەوەی کە لەسەر ئێمە وەکوو تاک پێویستە پەرەردەکردنی منداڵانمانە لە خێزان لەسەر زانیاری جەستە و هێڵە سوورەکانی جەستە و فێرکردنی بابەتە سیکسییە زانستییەکانە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوەیە تاکوو هاتوو ئەگەری ڕووداوی وەها هاتە پێش منداڵ بە متمانەبەخۆبوونەوە بابەتەکە لەگەڵ خێزانی باس بکات و بۆ ماوەیەکی درێژ (لەم کەیسەدا ساڵێک) نەکەوێتە بەر دەسدرێژیی سێکسی و تووشی خەسارگەلێک نەبێت کە ڕەنگە لە تەمەنی گەورەییشدا نەتوانێت لە بەدواداهاتەکانی دەرباز بێت. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 396 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
کتېب - کوڵەباس: کۊمەڵایەتی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 04-06-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هومام تاهیر ) چە: 04-06-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هومام تاهیر )یۆ جە:04-06-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 396 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 522,423
ۋېنۍ 105,709
کتېبۍ PDF 19,690
فایلی پەیوەڼیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.344 چرکە(چرکۍ)!