=KTML_Bold=هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی نوێ لە 26ی 10ی 2022: هەواڵی مەترسی لەسەر گیانی د. کازم، دوورە لە ڕاستییەوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی دەربارەی بەڕێز #کازم فاروق#=KTML_End=
=KTML_Bold=چەند ڕۆژێکە لە هەندێک پەیجی سەر بە دەسەڵات کۆمەڵێک بابەت بڵاودەکرێتەوە بەپێویستمان زانی چەند خاڵێک بۆ هاووڵاتییان ڕوونبکەینەوە:=KTML_End=
1- ئێمە وەک جووڵانەوەی نەوەی نوێ و خودی پەڕڵەمانتارەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، ماوەی یەک ساڵە ئەحواڵی دەپرسین و دەمانەوێت سەردانی بکەین، بەڵام بەڕێزیان بە هیچ شێویەک ئەدرەس و شوێنی خۆی بە هیچ کەسێک ناڵێت و دەیان جار وتومانە چیت پێویستە لە سەرۆکی جووڵانەوەکە تا بۆت جێبەجێ بکەین، بەڵام بەهەمان شێوە هیچ وەڵامی نەبووە.
2- ئێستا لامان سەیرە لە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی و سێبەرەکانیان هەواڵی بەڕێزیان دەبیستین و دەیان دیعایە و هەواڵ دەبیستین، لەکاتێکدا دەبوو بەڕێزیان بە ئێمەیان بوتایە و وەڵامی نامە و سەرنجەکانی ئێمەیان بدایەتەوە.
3- لە ڕێکەوتی #17-01-2021# بە نووسراوی فەرمیی و لە میدیاکانیشەوە بڵاومان کردەوە کە بەڕێزیان مووچەی پەڕڵەمانتاری وەرناگرن، چونکە کار ناکات. لەبری ئەوە بە بەڕێز کازم فاروقمان ڕاگەیاندووە کە هەرچی پێویستە، تەنانەت لە خودی مووچەکەی زیاتریشی دەدەینێ بەس ئەو مووچەیە وەرنەگرێت، چونکە ئەو بەڕێزە کار ناکات و دەبێتە عەیبەیەکی گەورە بۆ جووڵانەوەکە و بۆ خۆیشی.
4- لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام تەئکیدمان کردۆتەوە لەم بابەتە و دوایینجار چوار ڕۆژ پێش ئێستا و لە ڕێکەوتی #22-10-2022# ئاگاداری بەڕێزیمان کردۆتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک مووچە وەربگرێت و دەبێت ئەو پارەیەی کە ساڵ و 7 مانگی ڕابردوو وەریگرتووە و دەوامی نەکردووە، بیگێڕیتەوە بۆ بودجەی گشتیی، لەبەرانبەردا هەرچی پێویستە ئێمە دەیدەینێ و هاوکاریی دەکەین.
5- بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە هەواڵی مەترسی لەسەر گیانی و دانهەڵوەرین و ئەو قسانەی کە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە ڕاستییەوە و دڵنیابن مانگەکانی داهاتوو و ساڵانی داهاتوو ئەم قسەیەی ئێمە دەسەلمێنێت لە کاتی خۆیدا.
6- بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە کازم فاروق خۆی بە فەرمی ئیستیقالەی کردووە و هیچ پەیوەندیی و لینکێکی نەماوە لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێدا. بەڕێزی نە پەڕڵەمانتارە و نە هیچ ئەندامێتییەکی ماوە لە #نەوەی نوێ#دا. بەڵام سەرباری ئەوەش چەندین جارە داوامان لێکردووە و ئێستاش داوای لێ دەکەین کە ماوەی ساڵێک و 7 مانگە کار ناکات لە پەڕڵەمان بەڵام مووچە وەردەگرێت، بۆیە بۆ ناو و مێژووی خۆی باشتروایە ئەو پارەیە بگێرێتەوە بۆ بودجەی گشتیی. ئەوە ئەسڵی بابەتەکە و قەزیە و مەبدەئە گرنگەکەیە لای نەوەی نوێ. خزمەتی خەڵک و چارەسەری کێشەی خەڵک، نەک درووستکردنی قەزیەی لاوەکیی بۆ خەڵک. نەک هەموو جار کە باسی گێڕانەوەی مووچە و وەرنەگرتنی مووچەمان کرد، ڕاستەوخۆ لە پەیجەکانی دەسەڵاتەوە بابەتی نەخۆشکەوتن ببیستین. [1]
هیمداد شاهین
وتەبێژی فەرمیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ